گوڵى سەركەوتن

Monday, 18/07/2011, 12:00

1552 بینراوە


ئافەرین سەد ئافەرین پارێزەرانى وڵات
ئێوە دوژمن شكێنن لە نێو مەیدان و خەبات
دەى بڕۆن بۆ پێشەوە ورەى نەماوە دوژمن
بە سنوورا هەڵگەڕێن دەستیان لێ مەپارێزن
ئێوەن گەریلاى پژاك لە كوێستانى عەشقدا
بەفر و گوڵ دەلاوێنن لە بزەى هەر چوار وەرزدا
ڕابوورن هەموو تێكڕا بەسەر كڵپەى ئاگردا
شەو و ڕۆژ ڕانەوەستن ئێوەن كۆمارى چیا
لە دەورى سەرتان گەڕێم وەك ڕووبار ڕانەوەستن
شانازیە بۆ ئێوە لە ڕێى گەلدا شەهید بن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە