گەشتەكەى (ی.ق.ك) بە رۆڵە كوردستانیەكانى هەندەران بردن بۆمەلها، .........، بەرەڵاكردنیان

Monday, 25/04/2011, 12:00

2263 بینراوە


- بەهۆى بڵاوبوونەوەى هەواڵەكە لە كوردستانپۆست، پارتى هەڕەشەى لەو لاوە كوردانە كرد.
- پارتى دەیەوێت لەرێگەى پێدانى 100 دۆلارەوە حەیابردنەكانى (ی.ق.ك) پینەبكات.
-ئاسایشى هەولێر لە رێگەى كوردستان پۆستەوە ئەو شوێنەمان پێناساندى، ئەگەر .... نەك دایبخەى ، بەڵكو بڕۆ لە دەرگایان بدە.
دوابەدواى بڵاوكردنەوەى هێنانى 19 رۆڵە و لاوى كورد لە هەندەرانەوە لەلایەن یەكیەتى قوتابیانى پارتیەوە گوایە وەك چالاكى لقیان لەئەوروپا، بەڵام ئەمە سەربوردەى ئەو چالاكیە قارەمانانەى شەرواڵپیسەكانى پارتیە بەو لاوەكوردانەى هەندەران.
دواى ئەوەى لەرێگەى پاسەوە لە دیاربەكروە هاتنە دهۆك و لەلایەن كاك دڵشادەوە سەرپەرشتیكران، و بۆبەیانیش لەلایەن ئومیدى یەكیەتى قوتابیانەوە لەشارى هەولیر وەردەگیرین و پاشان دەبرێنە لاى پاریزگارى هەولیرو باسى ئاسایش و ئارامى وبەهیزى بەخزمەتى پارتیان بۆدەكەن،پاشان دەبرێنە لاى وەزیرى لاوان ، ئەمەش بۆئەوەیە كەئەو پارەخەیاڵیە لە حزب و حكومەت بكێشێتەوە، بۆیە ئوتێل پاندا لەنزیك پارێزگاى هەولێریان بۆدەگرێت كەمشتەرى خۆیەتى، هەرئەوەشەوە لەبەر ماندویی خۆیان دەخەون و پاشان رۆژى دواتر دەبرێنە مەلهاى هاڤاناكلاپ و لەلایەن ئومێدەوە پێانرادەگەیەنرێت كەچى داواكەن داوابكەن لە هەموو خواردنەوەیەك حەتا بەكورەكان دەڵیت گەر كچتان دەوێت با بۆتان بهێنم، پاشان راقسە دێت و برادەرانى چاوباشقەلى پارتى.......وەك لەپێشودا هاتوە، بەڵام لەبەر بەشەرەفى و خیرەتى كوردانەى ئەم لاوانە شوێنەكە بەجێدەهێڵن و لەكاتى هەستكردنى ئومێد بە بێزاربوونى ئەم لاوانە دێتەدەرەوەو هەوڵدەدات رازیانبكات و داواى ناونیشانى فەیسبوك و ئیمەیلیان لێدەكەن و كارتى تایبەتىخۆشیان دەدەن بەكچەكان و پێیان دەڵین با بەیەكەوە زوو زوو قسەبكەین ، بەڵام یەكێك لەكاسەلێسكانى دەباتە لاوەو پێیدەلێت چاویان دەرێ نایەنە ژێر بارو ئێمە كاریخۆمانكردوەو ئیهمالینبكەن و ئەوە كێشەى ئێمە نییە، بۆیە كەدێنەوەبۆ ئوتێل پاندا دەبینن ژورى كچان بەجیاو دووسپلێتى تێدایەو ئەوەى كوران یەك سپلێت، ئەمەش لەبەر ئەوەیە كامێرەى نهێنى تێدادانراوە، جگەلەمەش ئەو ئوتێلە پرە لە كچ و كورى عەرەب بەئارەزوى خۆیان دەیانهێنن و دەیانبەن ، بۆیە ئەو رۆڵە بەئەمەكانە یەكسەر هەر ئەوشەوە ئەو ئوتێلە بەجێدەهێڵن و دەچن بۆ ئوتێل مالیزیا كە شەوى هەر سویتێك بە 80 دۆلارە لەسەرحسابى خۆیان ، جگەلەمەش مانەوەو خواردنیان بۆ ئەو 3 رۆژەى دواتر خۆیان خەرجى خۆییان دەكەن و برادەرانى ی.ق.ك مێش میوانیان نییە و سەرقاڵى بەشكردنى ئەو پارە ماوەیە بوون كە لەم رۆڵانەیان كێشاوەتەوە.
دوابەدواى بڵاوبوونەوەى هەواڵى یەكەمى ئەم بابەتە زۆربەخێرایی هەموو دەزگا ئاسیش و زانیارى حەتا گەیشتە مەكتەب سەرۆك و بێنەو بەردەیەكە زۆرى خستە ناو پارتیەوە و ع.ق.ك بۆ رۆپشكردنى ئەم حەیاچونە برادەرێكى بەناو رۆژنامەنوس دەنێرێت بۆلاى ئەم لاوانەو بابەتەكەیان بۆرادەكێشێت كەلە كوردستان پۆست بلاوبوەتەوەو هەرەشەى ئەوەیان لێدەكات كە كێ ئەو زانیارینەى گەیاندوە.پاشان بەرلەگەرانەوەى ئەم لاوانەبە 1 كاتژمێر پاریزگارى هەولێرو وەفێكى تر كە بەنهێنى پاراستنى لەگەڵدابووە سەردانیان دەكەن و دواى پۆزش هێناوە بۆ ئەو سوكایەتیكردنەو بەرەڵاكردنیان ،هەریەكەو 100 دۆلاریان دەدەنێ واتە 19 وەرەقە. لەكاتێكدا ئەوان ئەو پاسەى كەگرتبوویان بۆ باكۆ بۆ هەریەكەی نزیكە 50 دۆلاریان داوە ئەمە جگە لەپارەى چەند شەوى ئوتێل مالیزیاو خواردنى ئەو چەند رۆژە.
بەپێى ئەو سەرچاوەى كە ئەم زانیاریانەى پێداین و زۆر نزیكە لە پارێزگارى هەولێرەوە پارتى سەرزەنشتى زۆرى بەرپرسانى كردوەو پارەیەكى باشیشى بۆ ئەو قەرەبووكردنەوەیە داناوە بەڵام ئەوان بەو 19 وەرەقەیە ویستویانە ئەو روورەشیە پینەبكەن و ئەویتریشى حەپەلوش بكەن.بەڵام كوردستانپۆست بووتە رووهه‌ڵماده‌ری پارتى و نموونەى ئەوانەو ناساندنى كادرەگەندەڵەكانیان، ئایا ئێستە كاتى چ بڕیارێكە به‌ناو سەرۆك؟ئەگەر نا چاوەرێى شۆڕشى حەیابردن بكە لە فەیس بووك.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە