سەبارەت بەكێشەى كۆیە

Saturday, 21/02/2009, 12:00

1211 بینراوە


بەڕێزان:جەنابى مام جلال و جەنابى كاك كۆسرەت و وەزیرى ناوخۆ
سەبارەت بەو نوسینەى كەوا(محمدغفورى)لە 20/2/2009لە سەركاربەدەستانى كۆیەى نوسیوە لە ڕێگاى سایتە دڵسۆزەكەمان(كوردستان پۆست) من ڕێزم بۆ كاكە محمدم هەیە بەڵام یان بێ ئاگایە یاخود بەدەستى (محمدحەوێزى)! ئەوەى نوسیوە نەوەك(محمدغفورى)!!! دەمهەوەێ زۆر بەكورتى چەند شتێك بخەمە ڕوو:

1. بۆ چى باس لە گەندڵیەكانى(ئاراس حەوێزى) پاشاى شارەوانى كۆیە ناكەى كەوا لە ڕێگاى ئەو سایتەوە چەندین بەڵگەى ئاشكرا كە بائاشكرا دزى دەكاتن وە كەسیش لى ڕازى نیە .

2. بۆ ناپرسن سەرۆكى شارەوانى كۆیە(ئاراس حەوێزى)خێرە سەیارەى ناوخۆ لێدەخورێ بۆ جى ئەم سەیارەى دراوەتێ!!!.

3. خۆزگە شەهیدخسرۆ شێرە لێرە بوایە ئینجا دەیزانى ئاراس حەوێزى جاسوسى چ ووڵاتێكەو چ لایەنێكە!خەڵكى دڵسۆز لە مەبەستم دەگەن.

4. زۆربەى لێپسراوانى(ى.ن.ك)دەزانن ئاراس حەوێزى چیە!بەڵام بۆ لى بێ دەنگن نازانم؟!

5. كاكە محمدى غفورى بۆچى باس لەوە ناكەیت كەوا كوردەخان كە سەفەرى دەرەوەى كرد مامۆستا كاكەخانى نەمرى وەك خدرى زندە كە ئەو شەق و شاپى پارتى لەهەولێر لیدا بۆى خێرى داوە لەتەق تەق هاتە شوێنى بەوكالەت ئەم خەڵكە چۆن غەریبى پێوە دیاربوو لەڕوو سوتەمەنى و خزمەت و هتر.... .

6. بۆچى باس لەگەندڵى شێخ ناسه‌لاح ناكەیت هەموو مقاوەلات وە كرێبەستەكان لەسەردەمى خۆى بۆ خۆى بوو.

7. بۆچى باس لەوە ناكەیت كەوا كوردەخان تێكۆشەرو زیندانى سیاسى و(ى.ن.ك)بووە،بەڵام(محمدغفورى)!!مەبەستم كاكى حەوێزى باسى خۆت ناكەیت كە تۆ(جاش)وەرقە بوویت ئیشى گەچ كاریت دەكردو ئێستاش نازانرێ سەر بەچ لایەكى!،بەلام ئەو كات كوردەخان لەزیندان بوو كەس و كارى دەربەدەر ببوو.

8. بۆ چى باس لەوە ناكەیت كاكە ئاراس حەوێزى كەوا دەڵیت من ((اغاىمام جلالم وبرادەرى كاك كوسرەتم لە ڕێگاى چواردەورەو خزمەكانى))هەموو كوتلەكانم كڕیوە بە پارەو زەوى.

9. ئاراس حەوێزى و داروو دەستەكانى بۆیە وا سەرلێشێواو دڵتەنگ بوونە چونكە ئێستا پارەى پەرە پێدانى كۆیە لەدەستى قایمەقامیەتە ئێستا خەڵك دەزانێ چ ئیشێك بۆ كۆیە و سنورى كۆیە دەكرێ كەچى ساڵانى زوو لەدەستى ئاراسى سەرۆك شارەوانى بوو هەر دەیگووت پارەكە بەشى هیچ ناكاتن،ئەگەر جیاوازى بكەین لە نێوان ئێستاو ئەو كات پارەى ئەو كات بە قەدەر میزانیەى پەرپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ كۆیە دەهات بە هۆى بارو دۆخى سیاسى.
10- بۆچی باس له‌ دزییه‌کانی ئاراس ناکه‌یت که‌ له‌کاتی (فاتح) وه‌زیری شاره‌وانی بوو و چاوی ده‌نووقان و که‌شفی خه‌یاڵی بۆ ته‌وقیح ده‌کرد ، ئینجا له‌ جیاتی سوپاسی بکات ، وه‌زیری به‌ پیاوێکی گێل له‌ قه‌له‌م ده‌دا و ده‌یووت: ئه‌ فاتیحه‌ نازانم یه‌کێتی چۆن کردوویه‌تی به‌ وه‌زیر ، 5 که‌س ناتوانی به‌ڕێوه‌ببا چۆن وه‌زاره‌تێکیان دواوه‌ته‌ده‌ست.

11. لەپێش وازى كردنى (عمرفتاح)جێگرى سەرۆكى حكومەتى هەریم تەنها كوردەخان لەوێ نەبوو هەموو سەرۆك فەرمانگەو بەڕێوەبەرى ناحیەكان لەوێ بوونە ،بۆ باس لەوە ناكەیت كە (عمرفتاح)چ زەلامێك بوو چۆن خۆى توڕەدەكردوو هاوارى لەسەر خەڵك دەكرد،بەلام هەموو دانیشتوانى هۆڵەكە سەرسام بوون بەڕێك و پێك و قسەزانى كاك(نوزادهادى)پارێزگارى هەولێر.

12. كوردەخان گوناهى چیە ئەگەر لەحسابى (كۆیاتى و خۆیاتى) كەسانى غیرە یەكێتى هاوشێوەى ئاراس حەوێزى حوكمى شارەكەى(ى.ن..ك)بكەن، ئەمانەش زۆرن حزبیش دەزانێت كەوا ئەو كەسانە لە كۆیە بە شێوەیەكى بەرچاو خەریكى توانەوندنەوى ئەندام و كادیرەكانى(ى.ن.ك)ن،بگرە ڕۆژێك تاوەكو ئێستا ئەو كەسانە(یەكێتى)نەبوونە،ئێستاش لە حیسابى ئەندامانى یەكێتى حكومان دەكەن،بە ئاشكراش دەڵێن ئێمە جلالى نینە (یەكێتى)رۆژێك دێت پێمان دەڵێت و دەرمان دەكات.

لەكۆتایى دا دەڵێم:-

ئەم نوسینە نوسینى(محمدغفورى)نیە بەڵكو نوسینى(ئاراس حەوێزى)یە، بە خیاڵى خۆت دەتهەوێ لەم گۆڕانكاریە كوردەخان بخەیتە ناو پاقلەكەوە، و بەو پروپاگەندانەى كە خۆت بۆ خۆتى دەكەیت ببى بە(قائیمەقامى كۆیە)،وە دڵنیات دەكەم كەسانى وەكو تۆو هاوشێوەى تۆ بە هۆى پارەو سامانەو شتەكانى ترتان!!! دەبنە هەموو شتیێك.

وە ئاگادارى خوێنەرانى بەڕێز دەكەمەوە شتى زۆرم لەلایە لەسەر گەندڵیەكانى شارەوانى كۆیە و خودى ئارس حەوێزى دارو دەستەكەى لەم ڕۆژانە ئاشكراى دەكەم،وە ئەگەر كاكە ئاراسم خۆى بەبێ ئاگا دەزانێت كابرایەكى دڵسۆزو پاكە و گەندڵ و دزنیە من بوختانى بە ڕووە سورەكەى دادەكەم با وەڵامم بداتەوە ئینجا بزانە چى بۆ ئاشكرا دەكەم ئەو كات ئەگەر جەنابى مام جلال و جەنابى كاك كۆسرەت و وەزیرى ناوخۆ لەژیان دا مابن دەیدەنە دادگاى ئاسایشى هەرێم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە