بۆ ئه‌وه‌ی قاسم ئاغا باش بناسییت، ئه‌م زانیارییانه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌

Thursday, 07/10/2010, 12:00

2672 بینراوە


قاسم ئاغا یەکێک لەو کەسایەتیە ناپاکانەی کوردە ، کە ئەمڕۆ لە هەموو ئه‌نفالچییه‌ جاشه‌کانی تر، زیاتر قیزەوەنتره‌ و لەناو خەڵکدا ناسراوە . بۆیە لێرەدا کۆمەلێک زانیاری لەسەر ئەم ناپاکە کوردە بڵاو دەکەمەوە تاخەلک زیاتر بیناسێت:
* قاسم ئاغا دوای ئەوەی مەلا مستەفای بارزانی ئاشبەتاڵی بە گەورەترین شٶڕشی کورد کرد، لە سالێ 1975 کرد و وتی کاری من تمام شود و لەدیداری رۆژنامەی دەڵێت پشتگیری لە ڕیکەوتنامەی جەزائیر دەکەم چونکە بەرژەوەندی ئێرانی تیایە . هەر زوو دوای ئاشبەتاڵ قاسم ئاگا دەبێتە جاش لای محی هەرکی دواتر لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی رابردوو مەفرەزەی تایبەتی لە ناوچەی کۆیە بۆ دەکرێتەوە و لە تاوانێکی گەورەدا 19 پێشمەرگەی یەکیتی نیشتمانی کوردستان لە گوندی قۆرە بەرزاە شەهید دەکات کە 4 یان بە برینداری و دیلی دەکەونە بەردەستی لەناو ساری کۆیە رمیان دەکات. تاوان وناپاکیەکانی قاسم ئاغا رۆژ لە دوای رٶژ زیاتر و گەورە تر دەبێت بەرادەیەک لە یەکێک لەتاوانەکانی پێشمەرگەیەک بەدیلی دەکەوێتە بەردەستی سواری فرۆکەی دەکەن و دواتر فڕێ دەدەنە خوارەوە گوتویەتی شەرواڵی لەبەرە وەک پەراشوتە هیچی لێ نایێت.
لە تاوانێکی تریدا، مامۆستایەکی قوتابخانه بەناوی نه‌ریمان تاهیر له سه‌ر جاده‌ی کۆیه هه‌ولێر بۆ نیشانەگرتن لەچەترەکەی سه‌ری و شه‌هیدی دەکات سالی 1984 .
قاسم ئاغا سەرباری ئەوەی سڵی نەکردبۆوە لە ناپاکی کردن لە گەلەکەی هاوکات کەسێکی تاسەر ئێسقان رەوشت نزمی کۆمەلایەتی بوو بەرادەیەک هەر ژنێکی پێ جوان بایە بە زۆرەملێ سێکسی لەگەل دەکرد، کە گەورەترین تاوانی لە بەرامبەر ژنێکی مەسیحی گه‌ڕه کی جه‌معیه‌ی کۆیه کرد ، ته‌نانه‌ت هه‌واڵه که گه‌یشته پاپای گشتی جیهانی مه‌سیحیان و یه‌کسه‌ر ته‌داخولی کرد، بۆیه سه‌دام ناچاربوو قاسم بگرێ ودوو جاشی ئیعدام بکات، پاشان کاری به قاسم بوو، بۆیه به‌ره‌ڵا ی کرد٠ له ترسان و له شه‌رمان! ماڵی ئه‌و ژنه به شه‌ره‌فه‌ش کۆیه‌یان به‌جێهێشت ساڵی1980.

لە تاوانێکی تری درندانەیدا هاووڵاتی کاکه ئاسود احمد باوکی چوار پ٠م شه‌هید جعفر، تالب، عبده، نه‌هرۆ٠ له به‌رده‌م فولکه‌ی تایه‌ر تۆفیق خستیه ژێر سه‌یاره‌یه‌وه ساڵی 1986
قاسم ئاغا سەرباری هەموو ئەو تاوانانەی بنەماڵەی قوربانیان لە سەریان نووسیوە و دڕەندەیی و ناپاکی ئەم بە ناو کوردە گەیشتۆتە ئاستێک پێشنیازی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بۆ بەرپرسانی سەربازی بەعس کردوە، بەلام ئەوان جێ بەجێیان نەکردوە .لە لە کۆبۆنوەیەکدا دوای سالانی 90 کانی سەدەی رابردوو لەگەل سەدام کە بە فلیمی ڤیدیۆی هەیە و دوای بەشان و هەڵدانی سەدام و سکالا لە سەر قائید فەیلەقی 5 دەکات کە لەراپەرینی بەهاری 91 پێسنیازی بۆ قائید فەیلەق کردوە، کە بەکیمیایی لە خەڵکی رانیە بدات نەیکردوە ؟
قاسم ئاغا بەهۆی ئەوەی تا راپەرین تاوانەکانی ئەوەندە زۆرو قێزەوەن بوو زانیویەتی بەهیچ هێزێک ناپارێزری، بۆیە چۆتە ناو رژێم و دەستی بەتاوان کردۆتەوە  و تا روخانی رژێم چەندین جار هاتۆتەوە هەولێر بێ ئەوەی کەس لە گوڵ کالتری پێ بلێت، دوای روخانی سەدامیش سەرەتا بەخۆی و سەرجەم ئەو براو خزمانەی کە لەگەڵی چووبونە بەغدا هاتنەوە هەولێر و پارتی بەفەرمی هەموانی لە مەلا ئۆمەر لای بەرهەمی شێمەی هارونی دالدە داو ناوچەیەکی بەرفراوانی زەوی پێشکەش بەخزمانی کردو بودەجەیەکی بۆدابین کردن تا خانوی لەسەر دروست بکەن . بەمەش ئێستا بەشیک لە بنەماڵەکەی لە مەلا ئۆمەر نیشتەجێ بوونە و بەرهەم سەر بەدەزگای پاراستنەو دەستی بالای هەیە لەتاوانی تەسلیمکردنەوەی زیاتر لە25 فەرماندەی سەربازی یەکێتی لەهەولێر و لە31ی ئابدا کە بە سوێند و تەلاق و شەرەف پەیمانی دابوو به‌ یوسف بەحرکەی خزمی کە ئەگەر خۆیان تەسلیم بکەن هیچیان لێ ناکات ، بەلام دواتر هەموانی بردە مەسیف و تائێستاش چارەنوسیان دیار نیە، لە فەرماندە سەربازییەکانی یەکێتی وەک (هاشم جیهاز ، حاجی سوارە ، شێخ تارق ، یوسف بەحرکە و عەلی دیبەگە و.... ئەم پۆلە فەرماندە سەربازەی یەکێتی بەهۆی ئەوەی ڕۆلیان هەبوو لە شکست بۆ هێنانی پارتی بۆ گرتنەوەی هەولێر لە 2 سالی یەکەمی شەری ناوخۆ، بۆیە هەواڵەکان باس لەوەدەکەن هەرزو وەک بەعس ئەنفالی کردن بۆیە کۆکردنەوەی ئەو هەموو بنەماڵەی قاسم ئاغا لە مەلا ئۆمەر و لای بەرهەمی شێمەی هارون مانای سیاسی خۆی هەیە.

لەکاتی راپەرینی خەلکی کۆیە قاسم ئاغا برایەکی ئامر مەفرەزەی تایبەت کە لەگەل هیزی خەلک کەوتبون (مامەند ناسکە) بەبرینداری شەهید دەکات بۆیە لە تۆلەی ئەمە بنەمالەی مامەند ناسکە هەر لە سالی یەکەمی راپەرین لە کەمینێکدا بۆ زاهیر ئاغا ئامۆزای قاسم ئاغا کە ئەویش وەک ئامۆزاکەی فەوجی هەبوو لێیان دەدەن و زیاتر لە 10 کەسیان لێدەکوژن . دەبێت ئەوەش بڵێین مامەند ناسکە کۆنە پێشمەرگەی یەکێتی بوو لە دوای تاوانەکانی ئەنفال لەگەل کۆمەلێک پێشمەرگە هاتەوە تەسلیم بە رژیم بووە  مەفەرزەیەکی تایبەتیان لە دەشتی کۆیە بۆ کردەوە و ئێستاش هەواداری گۆرانە . و یەکێک لەو کەسانەی کە ئەو مولک و مالەی هەیانە لەناو کۆیە بۆیان هەلدەسوڕینی ناوی عەلی شوکرە و کە هەر لەسەردەمی بەعسەوە کاروبارەکانیان بۆ هەلدەسوڕینی بەتایبەتی گەورەترین بەنزین خانەی کۆیە کە مۆلکی زاهیر ئاغای ئامۆزای قاسم ئاغایە و ئەو تا ئێستاش لە قازانجەکەی هاوبەشە لەگەل ئەو بنەمالە ناپاکە
دەبیت ئەوە بڵیین قاسم ئاغا سەرباری ئەوەی بە پێی لیستی ئەو ناوانەی بنەماڵەی قوربانیان بەردەستی بلاویان کردۆتەوە زیاتر لە 36 پێشمەرگەی یەکێتی و 5 پێشمەرگەی شوعی و 2ی سۆسیالست و یەکی زەحمەتکێسان دەیان هاولاتی و زیاتر لە 450 ژن و مناڵی لەتاوانی ئەنفالدا تەسلیم بە سوپاکەی بارق کردوە.
رۆژی شەممەش پارێزگاری هەولێر بەفەرمی قاسم ئاغای بۆ ئەورپا نارد بەلام بۆ چەواشەکردنی خەلک دەلێت چۆتە تورکیا.

سه‌رچاوه‌ له‌سه‌ر قسه‌کانی بارزانی، که‌ دوای ئاشبه‌تاڵ کردوویه‌تی:

گۆڤاری رێگا ژماره‌ 30


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە