بەڕێز \وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى .... تكایە چاكسازىو پاكسازیەك لە ناو زانــــــــكۆى سلێمانیدا بكەن.....

Monday, 21/12/2009, 12:00

1130 بینراوە


لە سەرەتاى بابەتەكەمدا ,پیرۆزبایى وەرگرتنى پۆستى تازە لە بەڕێزتان ئەكەم و هیوادارم كە وەرگرتنى ئەم پۆستە تان ببێتە جێى رەزامەندى هەموو لایەك و هەرچى كەم و كوریەك كە لە پێشوودا لەم وەزارەتەدا هەبووبێ ئێوەى بەرێز بتوانن بە پێی پێویست چارەسەرى گونجاوى بۆ بدۆزنەوە .لێرەداو لە رێى ئەم ماڵپەرە خۆشەویستەوە ئەمەوێ بەرێزتان لە كەمێك لەو هەموو گەندەڵیەو رۆتیناتەى رۆژانەى ناو زانكۆى سلیمانى ئاگادار بكەمەوە وە بە پێى پێویست چاوێك بخشێنیتەوە بە ناو زانكۆى سلیمانیدا و چاكسازىو پاكسازى لە ناو ڕاگرو ى. ڕاگرى هەندێ لە كۆلێژەكانى ناو زانكۆدا بكەن .چونكە ساڵانێكى زۆرە ئەم كۆلێژانە لە لایەن ئەم كەسانەوە زۆر بە كەم و كورتى ئەیبەن بە ڕێوە هیچ خەمخۆرى و دڵسۆزیەكیان تیا بە دى ناكر ێ بەرامبەر بە كۆلێژەكەیان و هەرچى بەرژەوەندى تایبەتى خۆیانیان و دەورو پشتەكەى خۆیان تیا نەبێ جێ بەجێ ى ناكەن وە بە كورتیەكەى ئەمانە كەسى ناشیاون لە شوێنى شیاودا .وە ئەم كۆلێژانە لە سایەى ئەمانەوە رۆژ بە رۆژ بەرەو دوواوە ئەرۆن نەك بەرەو پێشەوە .
من ساڵانێكى زۆرە لە ناو زانكۆدا كار ئەكەم و لە دوورو نزیك ئاگادارى كارى هەندێ لەو راگرو ى.راگرانەم كە ئەویش كارەكانیان لە چەند خالێكدا خۆى ئەبینێتەوە ئەوانیش :
1- سێ بەشى كاتەكانیان كە لە دەوامن لە باشترین و خۆشترین ژووردا دانیشتوون كە ئەچیتە ژوورەكەیان وا ئەزانیت ئەچیتە ناو هۆتێلێكى 5 ئەستێرەوە ئەمە بە هەر حاڵ با بلێین لەبەر ئەوەى راگرن با ژوورەكەیان وا بێت ئینجا لەم ژوورەدا دانیشتوون یان بە دیار (Tv , سەتەلایتەوە) یان میوانى تایبەتى خۆیان هەیەو قسەو باسى رۆژانەى خۆیان ئەكەن .وە باجیەكەى بەردەم ژوورەكەشیان ئەبێت هەموو چارەكە سەعاتێك یان چا بەرێتە ژوورەوە یان كافى ئیتر خۆ ترسى خوا لە دڵیانا نیە بلێن خۆ ئەم باجیە عەبدى ئێمە نیە بۆ ئەمەنە بیبەین و بیهێنین وا تێئەگەن كە ئەو باجیە خزمەتكارێكى بەردەم دەرگاكەى ئەوانە .
2- بە هیچ شێوەیەك پابەند نین بە دەوامەوە كەى بیانەوێ دێن بۆ دەوام وە كەى بیانەوێ ئەگەر لە ناوەندى دەوامیشا بێت ئەرۆنە دەرەوەى زانكۆ بە لاى ئیشى تایبەتى خۆیانەوە وە ئەگەر لەم كاتەدا مامۆستایەك یان فەرمانیەرێك وە یان خوێندكارێك ئیشى بكەوێتە ئەو ژوورە ئەگەر ئیشەكەش زۆر گرنگ بێت ئەوا سكرتێرەكەى زۆر بە ئاسانى پێت دەڵێت كە ئێستا عمید یان معاون عمید لیًَرە نییە برۆ كاتێكى تر وەرەوە, وە كەسیش بۆى نیە بلێت ئەى باشە لە كوێن .... من ئیشم زەرورەو.. هتد ......بەڵام ئەگەر فەرمانبەرێك تەنها لە دەوامى ئاسایى خۆى كەمێك دوا بكەوێت ئەوا حەشرو حسابى لەگەلا ئەكەن بەڵام كەس بۆى نیە بەمانە بڵێ بۆ دەوام ناكەن یەكسەر پێت ئەڵێن ئەوە یاسایە ...ئیمزاو دەوام شمولى مامۆستاو دكتۆر ناكات كەی بمانەوێت دێین بۆ دەوام وە كەى بمانەوێت ئەرۆینەوە
3- (ئیفاد كردنیان) ... لە ساڵێكدا 3 تا 4 جار ئیفاد ئەكرێن بۆ دەرەوەى سلێمانى و یان دەروەى هەرێم , وە كە ئەرۆن بۆ مەبەستى كۆرى زانستى یان بانگهێشت كردنیان بۆ بەشدارى كردن لە مەراسیمێكى زانستیدا بەڵام سەد حەیف و مەخا بن ئەوەى لەگەڵ خۆیانا نایهێننەوە زانست و زانیاریە بەڵكو تەنها بۆ كات بەسەر بردنى خۆیان و جەو گۆرینە ئەچن وە لە برامبەر ئەم ئیفاد كردنەشیاندا كە دێنەوە پارەیەكى باشیان بۆ سەرف ئەكرێت بە كوردیەكەى (هەم زیاررەت و هەم تیجارەت)ئەمەیە عەدالەت !!!! وە هیچ لایەنێكیش لێپرسینەوە ناكات لە گەڵیانا وە پێان بڵێ ئێوە ئیفاد كرابوون بۆچی؟؟
4- تەنها ئیش كە ئەم بەڕێزانە هەیانبێت ئیمزاكردنى رۆتیناتى كتابى رۆژانەى ناو بەشەكانى كۆلێژە كە جارى وا هەیە لە كتابەكەش تێناگەن بەڵام چونكە ئیشەكەیان ئەوەیە لەبەر ئەوە ئیمزاى ئەكەن و لە كۆڵ خۆیان ئەكەنەوە
5- لە بەرامبەر ئەم هەموو نازو نیعمەتەى كە تێیدان مانگانەش موچەیەكى خەیاڵى وەردەگرن كە كەمترینیان لە سەروو سێ ملیۆنە (3000000) ئەمە جگە لە پارەى محازەرات و ووتنەوەى وانەى ماستەرو دكتۆراكانیان بە كورتیەكەى ووشە لە دەمیان بێتە دەرەوە ئەبێ پارەیان بۆ سەرف بكرێت وە لە یەك دینارى خۆیان خۆش نابن (مەبەستم دینار ئەم پارە تەبعەیە) شازى كاسپی.......
جا داواكارم لە بەڕێزتان هەرچى زووە فریاى ئەم وانكۆیە بكەون و و ئە كەسە ناشیاوانە لەو پۆستانەیان دوور بخرێنەوە و كەسى گونجاوو شیاو دابنرێن لە شوێنیان چونكە لە ناو زانكۆدا چەندەها دكتۆرو مامۆستاى باشى تیایە كە پشتیان پێ ببەستین و بتوانن ئەو پۆستانە وەربگرن كە بەراستى خەمخۆرى زانكۆ بن ,چونكە ئەگەر كار وا بڕوات ئەوا ئەم زانكۆیە بە تەواوى بەروە ئاقارێكى خراپ ئەروات و ئەم رۆتینات و گەندەڵیە بە تەواوى زانكۆ پەك ئەخات .
من ئەم داواكاریەم راستەوخۆ لە بەڕێتان هەیە , بەڵكو لە سەرۆكە رۆبۆتەكەى زانكۆى سلێمانیم نیە ,چونكە ئەو كەسە خودى خۆى سەرچاوەى ئەو هەموو گەندەڵی و رۆتیناتانەیە كە لە ناو زانكۆدا هەیە ,هەرچى لە لایەن حیزبى دەسەڵاتدارەوە پێى نەكرێت نایكات واتە كۆنترۆڵەكەى بە كاربەدەستانى حیزبیە هەر كاتێ بیانەوێت ئیشێكى پێ بكەن ئەوا پەنجە ئەنێن بە (ok) وە هەر كاتێ بیانەوێ لە ئیشى بخەت ئەوا (cancel) ى ئەكەن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە