حزبى شیوعى بەشدارى سۆپاى هەرێمى پێ نەکراوە

Sunday, 10/03/2013, 12:00

1475 بینراوە


 لەدواى هاوپەیمانى ستراتیجى نێوان یەکێتى وپارتى یەکگرتنەوەى هەردوو حکومەت و دروست کردنى سۆپاى هەرێمى کوردستان لە هێزەکانى پێشمەرگە بەتایبەتى لەپیشمەرگەى حزبەکانى شاخ بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو سوپایە تەنها پێکهاتووە لە یەکێتى وپارتى و رەمزى نشتیمانى وەرنەگرتووە بەهۆى بەشدارى پێ نەکردنى حزبەکانى ترى کوردستان لەنامەیەکى کراوەدا (ابرایمى سۆفى محمود) ناسراو بە (ابوتارا) ئەندامى مەکتەبى سیاسى حزبى شیوعى کوردستان و پێشمەرگەى دێرن کە تاوەکو ئێستاش ئاسەوارى برێنەکانى پێوەدیارە ئاڕاستەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى حکومەتوپارتى ویەکێتى کردووە داواى بەشداریکردنى حزبى شیوعى کوردستان دەکات ، بەپێ نامەکەى ابو تارا تاوەکو ئێستا حزبى شیوعى خاوەنى یەک بەرپرسى بەتالیۆن و هێو لقەکان و پەلەکانى نیە تەنانەت لەناو سوپادا نەخاوەنى فەوج و نەخاوەنى سریەکن کە حزبى شیوعى لەشاخ خاوەنى هەزاران پێشمەرگە بووە خاوەنى سەدان شەهید و کەم ئەندام و زیندانى سیاسیە .دەقى نامەکەى ابوتارا ئەندامى مەکتەبى سیاسى حزبى شیوعى کوردستان رێزدار : سەرۆکى هەرێمى کوردستان رێزدار : سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیرانى کوردستان رێزدار وەزیرى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رێزدار: سکرتێرى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان رێزدار : سەرۆکى دەستەى کارگێرى مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتمانى کوردستان وا هەموو گەلى کوردستان و بەتایبەتیش جەماوەرى حزبە سیاسیە تێکۆشەرەکانى بەشدارى خەباتى پێشمەرگایەتى شاخ و خاوەن سەدان شەهیدى نەمرو سەدانى ترى پێشمەرگە و کادروبریندارو. هیتد لەیادکردنەوەى 5ى ئادارى نەمرى دەروازەى راپەرینە مەزنەکەى گەلەکەمان بۆ دەزگاو سوپا و هێزەکانى ڕژێمى پێشووداین، بەهەموو ئەزموونە خۆش و ناخۆشەکانیە، ئاواتمان چەسپاندن و پێشخستنى و اهاتووى دەستەکەوتە مەزن و مێژووییەکانى گەلى کوردستانە، هەموو ئاگادارن لە ڕۆڵ وبەشدارى حزبمان و پێشمەرگەکانى حزبى شیوعى کوردستان و حزبى شیوعى عێراق لە خەباتى پێشمەرگایەتى شاخوشار، لە قۆناغەکانى پێش راپەرینە مەزنەکەو دواى راپەرینیش. بەڵام پرسیارمان لێتان و وەڵامتان لەئاست بەشدارى پێ نەکردنى تا ئەمرۆى پێشمەرگە و هاورێیان و دۆستانى حزبەکەمان لە پێکهاتەى سوپاى یەکگرتووى پێشمەرگەى هەرێمى کوردستاندابۆ؟ نازانینبۆ ئەم هەموو کۆسپ و تەگەرەو لەمپەرانە لەبەردەم بەشداریپێکردنى ئێمە؟ کە خۆتان و دەزگانزیکە بەرپرسەکانتان ئاگادارن ئەو هەموو داخوازى و نامە فەرمییانەو لیستانەى بۆ ئەم مەبەستە پێشکەش کراون لەو ساڵانەدا بۆ شەخسى خۆتان و دەزگاکانتان، بۆ وەڵام نادرێتەوە بۆلەو چەند هەزا ئەفسەرە، تاقە هاوڕێیەکىبەرپرسى بەتالێۆن وهێز ولقەکان و وپەلەکانى حزبى شیوعى نەک 50و 100 جێگا شیوعیەکان بێبەش بن ؟بەرێزان 1- لەرابردوودا بە نامەى فەرمى حزبى شیوعى بۆ بەرێزتان ساڵى 2008 بۆ سەرۆکى هەرێم و بۆ سەرۆکایەتى حزب وفەرماندەى گشتى لە سلێمانى کە میلاکى بەتالێۆنێک بۆ پێکهێنانى لەسەر ئەوەى کفرى و لە ئاسکى کەڵک باس کران و چەندان مانگ هاتوو چۆکردن و کۆبونەوەکردن و تا مقابەلەرکردنى بۆ پلەى ئەفسەرى ، پاشان جێگەیەک بۆ یەکێک لەو هەموو هاوڕێیانەمان نەدرا؟2- کە هەنگاوەکانى یەکخستنى هێزى پێشمەرگەتان ڕاگەیاند ، خۆشحاڵیمان دەربڕى و بەرێز سەرۆکى هەرێم لە راگەیاندنى مژدەى (4) لیواى یەکەمەوە بانگەوازى بۆ وەرگرتن لە حزبە تێکۆشەرەکانى تریش راگەیاند ، راستەوخۆ حزبمان چەند نامە وو لیستى پێکەش سەرۆکى هەرێم کرد (نامەى ژمارە 222لە 15-5-2008 ، دواتریش لیستى ناوەکانیش بۆ 2 فەوج یان چەندان سریە بەنوسراوى ژمارە 254 تایبەت لە 18-8-2011 دا) کەچى هیچیان جێبەجێنەکرا.3- پاش هاتنى شاندەکەى وەزارەتى پێشمەرگە و(فلک) پێکەوە (رێزداران فەریق شیروان وفەریق جبار) دواتریش چەندان کۆبونەوەو لیست پێشکەشکردن پێش 2ساڵ بۆ چەند سریەیەک و پێشکەشکردنى نامەکانمان بۆ وەزارەتى پێشمەرگە و گفتوگۆ لەگەڵ بەرێز شێخ جەعفەرى وەزیر وبەرپرساندا، کەچاوەرێمان دەکرد هەندێک لەوانە زۆر پێشتر وبەئاسانى بەجێ بگەیەندرێ، تائەمرۆش هەروا ماوەتەوە ؟4- دوواتر جیاکردنەوەى خاوەن بڕوانامەکان (کولێژ و پەیمانگاو دواناوەندى) تا هەندێکیان خێرا بۆ خولەکان وەربگرن بە نوسراوى (157لە 17-3-2012 و لیستى دووەمیش بە نوسراوى (170لە 27-3-2012دا) تا ئەمرۆیش نە یەک ئەفسەر ئامر سریە یان ئامر فەسیڵ یان سەرباز یەک مووچەى نەدراوەتێ و وەرنەگرتووە و رەسمیاتى ئوسوڵیان بۆ بە ئەنجام نەگەییەندراوە ؟5- حزبى شیوعى داواى فەرمى لە بەرێز سەرۆکى هەرێمى کوردستان کرد بۆ (یەک ئامر فەوج) بە نوسراوى ژمارە 255 لە 18-8-2011 وە بۆ بەرێز وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێم بە نوسراوى 229 لە 13- 7-2011 دا کردووە یەک ئەفسەرى ناسراو کە جێگەى بڕزاى دەزگا پەیوەندى دارەکانەو (5) ساڵ مامۆستاى کولێژى ئەفسەرى قەڵاچۆڵان بووە بە کفائەتى خۆى لە ئامر فەسیلیەوە پێشکەوتووە تاپلەى مقدم و 5ساڵ زیندانى سیاسى زینادنە شوومەکانى ئەبو غەرێب بوەو پێشمەرگەبوە. کەچى هەر وەڵام نەبوو؟6- هەروەها بەفەرمى و بەلیستى مەکتەبى سیاسى لە 10-3-2012 دا 5 ئەفسەرى خاوەن مەرسوومان پێشکەش کرد وەربگێرێن و بخرێنە کارەوە، کە تا ئێستا چاوەڕێ دەکرێ فەرمانیان بۆ دەربچێت کەچى هیچ وەڵامێک نییە؟7-ئەو 3 سریەیەى پێشکەش کران و بۆ جارى چەندەمین گۆڕانکاریان تێدا کرایەوە ، دوواجاریش نێردراوەتەوە بۆ سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران _ فەرمانگەى کاروبارى ناوخۆ وسەربازى بە نوسراوى وەزارەتى پێشمەرگە 1مارە_3746 لە 13- 5- 2012 کەچى تا ئێستا وەڵامى نییە ؟بەرێزان لێرەدا تەنیا باسى سوپا و ئاسانکارى نەکردن و بۆ ئامادەییەکانمان بۆ بەشدارى حزبى شیوعى لە سوپادا وەک وسەرۆکى هەرێم فەرمانى داوە دەکەین کە ئەمە بە مافى بێچەندو چوونى خۆمانى دەزانین، وپێشمان وایە شیوعیەکانئەوەندەیان قربانى داوەو دڵسۆزى تێدایە، ئەو شەرەفەیان پێببڕدرێ بەشدارى سوپاى یەکگرتووى هەرێمى کوردستان بکەن . ئەم نامەیەش بیرخستنەوەیەکە بۆ هەموو ئەو بەرێزانەى کە لەسەەوە نامەکەیان ئاراستەکراوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە