وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ سوێد ئاگادارین ماوه‌ی بارزانی به‌سه‌ر چووه‌

Wednesday, 11/11/2015, 14:49

2354 بینراوە


. وەکوو هەموو لایەک ئاگادارە ڕێکخراوی ١٧ شوبات ماوەیەکە کاری جدی بۆ ئاشکراکردنی کودەتاکەی بارزانی بەسەر پەرلەمانی کوردستان و هێرشکردنە سەر میدیا و پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستاندا دەکات. بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی هێزە سه‌بازیه‌کانیان لە هەرێمی کوردستان هه‌فه‌ته‌ی پێشوو وەزیری دەرەوە و وەزیری بەرگری سوید سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانیان کرد. لە میانی گەشتەکەیاندا سەردانی مەسعود بارزانیشیان کرد. هەر لەبەر ئەوە ڕێکخراوی ١٧ شوبات هەفتەی پێشو نامەیەکی نارد بۆ وەزارەتی دەرەوەی سوید کە تێیدا ڕەخە لە وەزیری دەرەوە و وەزیری بەرگری سوید دەگرێت سەبارەت بە سەردانەکەیان بۆ لای مەسعود بارزانی. ئەم سەردانە بۆتە مایەی ڕەخنەیەکی زۆر لە لایەن ڕەوەندی کوردییەوە بەرانبەر بە وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی بەرگری سوید. ڕەخنەکان هێندە زۆر بوون کە وەزارەتی دەرەوەی سوید دوێنی لە په‌یجی فەیسبوکی وەزیری دەرەوە وڵامی زۆر لە ڕەخنەگرەکان بداتەوە. دوێنی، ١٠ مانگی ١١ ی ٢٠١٥، وەزارەتی دەرەوەی سوید وڵامی نامەکەی ڕێخراوی ١٧ شوباتیشی دایەوە و تیایدا دەڵێت: حکومەتی سوید ئاگادارە کە ویلایەتی سەروەکی هەرێم بەسەر چووە. لە بەشێکی تری وڵامەکەدا هاتووە کە وەزیری دەرەوەی سوید لە کاتی چاوپێکەوتنی لە گەڵ بارزانی نیگەرانی خۆی نیشان داوە سەبارەت بە كێشەکانی نێو حکومەتی هەرێم و داوای لێکرد کار بۆ دیالۆگ بکات. لە بەشێکی تری نامەکەدا وەزارەتی دەرەوەی سوید دەڵێت: هاوکاری ئێمە بۆ هەرێمی کوردستان بەمەرجی ڕیزگرتنە لە مافی مرۆڤ و هێنانە ئارای کۆمەڵگایەکە کە تێیدا ڕێز لە یاسا بگیرێت و دامەزراوەیی بێت. زور گرینگە کە پێشکەوتنەکان لە بواری چاکسازی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابوریدا دەست پێبکاتەوە. لابردنی ناکوکیەکانی هه‌رێمی باشوری کوردستان دەبتە پردی بەردەوامی خەباتی هاوبەش دژ بە داعەش وه‌ پێشخستنی دیموکراسی و پاراستنی مافەکانی مروڤ بە شێوەیەکی دروست.

ڕێکخراوی ١٧ شوبات ستۆکهۆڵم

2015-11-11

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە