ئەگەر ژن نە بوایەم!

Thursday, 26/11/2015, 2:45

4455 بینراوە


بەرایی:
کاتێک ئەو بابەتە سڕنجڕاکێشەم وەبەر چاوهات یەکڕاست وەبیر ژنانی کۆمەڵگای خۆمان کەوتمەوە بە تایبەت ئەو ژنانەی کە ماوەی ٢٤ ساڵە لە ژێر چەنگی کوردکوژەکانی خۆماڵیدا دەچەوسێنەوە. وەبیر یاسای دژە ژنی یان فرە ژنی ئەو پارڵمانە کەوتمەوە لە باشوور کە رێگادەدا ژن وەک کەرەسەیەیەکی شەوانە بە کار بهێنرێ. قسەکانی من وخاتوونی رێزداری رۆماننووس ونووسەر/ شارنووش پارسی پوور/ کە ئێرانیە هەتا رادەیە لە وێکچووندا جیاوازن.بەراوردی من لە گەڵ بابەتی ئەو رێزدارە لەوەدایە کەس قسەکانم بە خراپ وەرنەگرێ ئەوخاتوونە مەبەستێکی هەیە ومنیش مە بەستێکی دیکە. مەبەستو خاڵی هاوبەشیشمان هەیە لەو وتارەدا.
کاتێک ئەو بابەتەم لە شەن دەدادووبابەتم وەبیر هاتەوە. ژن وکۆمەڵگا. ژن وپێشمەرگە. کۆمەڵگای سەقەتی ژێر چەنگی ئەو دەسەڵاتە وژیانی ژنانی کورد لە باشووربە تایبەت ژنانی عەشیرەی بارزانی ولە نێو ئەواندا ژن وکچی سەرۆکەکانی ئەو  کار بەدەستانەی سیستمی دووکنشینی دانیشتووی سەری ڕەش. ئەگەر بارزانی ژن بوایە؟ چۆنی بیر دەکردەوە؟ ئەگەر تاڵەبانی ژن بوایە چۆنی باسی لە یاسای فرە ژنی دەکرد؟ ئەگەر بارزانی ژن بوایە، ئیزنی بە هاوسەرەکەی دەدا لە ناو کۆشکو قەڵایەدا زیندانیان بکا نەهێڵێ کەس چاوی پێیان بکەوێ؟ ئەگەر کوڕوکوڕەزای بارزانی کچ بایەن دەیانتوانی لە ئامریکا لەسەر خوێنی پێشمەرگە خۆشترین ژیان بۆ خۆیان پێک بێن؟
ئەگەر تاڵەبانی ژن بوایە ئیزنی دەدا مێردەکەی تەواوی سامان وسەروەتی حیزبکەی قۆرق کردبا یان مێردەکەی ٣یان٤ ژنی هەبایە؟ هەرچەند /هێرۆی / خێزانی ئەو کارەی کردووە بەڵام لەسەر متمانەو ئیزنی جەلال کورد کوژ بۆتە کەڵەگا.ئەگەر ژنێک لە ناو حیزبەکەی هێرۆی جەلال، کار بەدەست بایە بێ گومان قەت خاوەنی بڕیارو چارەنوسی خۆی نە دەبوو. ئەگەرزۆرینەی دەسەڵاتی هەیی لە باشوور،ژن ،بایەن پیاوەکانی ژێردەستی دەسەڵاتی ژنانی کاربە دەست چۆنیان بیر دەکردەوە؟
" ژن وپێشمەرگە"
ژنی ژێردەستی دەسەڵاتی باشوور، تەنیا لە ماڵەوە لە ژێر سای یاسای فرە ژنی ناچەوسێنرێنەوە. کچی کورد بە هەزاران ئاوات ژینێکی هاوبەشی پێک دێنێ. منداڵی دەبێ، بە نەهامەتی وهەناسە ساردی منداڵ گەورەدەکا،خوێندنی پێ تەواو دەکا، کاتیك دەبینێ لە زانکۆکاندا هەزار هەزار گەنجی ئەووڵاتە سەری خۆیان هەڵدەگرن وروولە هەندەران دەکەن، کەچی هیچیان لە دەست نایە. لەو کۆمەڵگایەدا ئەگەرپیاو،ژن، بایە و،ژن، پیاو بایە، رێگەیان دەداکوڕەکانیان ببنە پێشمەرگەی ئەودوو دەسەڵاتە ولەسەر خوێنی رۆڵەی کورد،مەسروو،قوباد، ببنە دمڕاست؟ ئەگەر دێمۆکڕاتەکان و کۆمەڵەکانی یەخسیری کەمپەکان هەموویان ،ژن، بایەن وژنەکانیش،پیاو،ڕێگا بە پیاوان دەداپرسیار بکەن بۆ بوونە دوو،یان سێ یان چوارحیزب ؟ یان بۆ منداڵەکانی ئێمە تان بە کوشت داو پاشآن ئەوە ٣٥ساڵە خەریکی گەمە کردنن بە دۆزی کورد؟ ئەگەر پێشمەرگەکان،ژن،بایەن، ژنەکان، پێشمەرگە بایەن،نەیاندەگووت ئێوە پێشمەرگەی وڵاتن یان پێشمەرەگەی عەشیرەو بنەماڵە یان حیزب؟
دەقی وەرگێڕانەوەکە لە خواروو
" ئەگەر ژن نەبوایەم"
ئەگەر ژن نەبوایەم دەمتوانی شەوانە بچمە کابارەیەک وپەیکێک ویسکی بخۆمەوە. بە بێ ئەوەی کەس بیر بکاتەوە ژنێکی خراپەم یان لەشفرۆشم کە هاتوومە مەی فرۆشی. پاشآن دەمتوانی لە گەڵ / لەشفرۆشێک / کە هاتۆتە مەیفرۆشی تا مشتەری بۆ خۆی وەدۆزێ ببمە دۆست وگاڵتەی لە گەڵ بکەم وگێلاسێک ویسکی بۆ بکڕم وپێکەوە پێبکەنین. پاشآن دەمتوانی ئەو فاحیشەیە لە گەڵ خۆم ببەمە هۆتێلێک بە بێ ئەوەی کەس بزانێ ژنم. تا لە گەڵی بخەوم یا ئەو باسی ژیانی خۆی بۆ من بکا.
ئەو کات دەمزانی لە سەر چی و بۆچی کاری گەیشتۆتە لەشفرۆشی؟ دەمگووت بۆ؟ ژنێک مافی نییە ئەگەر کردەوەیەکی جینسی ئەنجام بدا، بە خاتری ئەو کارە بۆ لای لەشفرۆشی دەکێشرێ ودەبێ پیشەی لەشفرۆشی هەڵبژێڕێ. ئەگەر ژن نەبایەم:
رۆژی دوایی دەمتوانی لە گەڵ کچێکی باکرە کە خۆشم دەوێ بچمە کافەیەک ولە کاتی خواردن یان خواردنەوەدا خوازبێنی لێ بکەم. لە حاڵێکدا ئەو ژنە لەشفرۆشە لە سەر شەقام راوەستاوە ولە بەر چاوی وی لە گەڵ ئەو کچە تێدەپەڕم وکچەکە دەبەمە ناو هۆتێلێک. پاشآن ئەگەر ژن نەبایەم:
لەو کچە دەبوومە خاوەن منداڵ وئیدی لە بیرم دەچوو کە/ ژنێکی/ فاحیشە لەو دونیایەدا هەیە! بۆیە دەمتوانی لە شێوەی بەرەنگار بوونەوەی لە ناو بردنی / لەشفرۆشیدا / رۆڵێکی بەر چاوم هەبێ. هەر کات لەشفرۆشێکیان / بەردە باران/ کرد ولە رۆژنامەکاندا ناویان نووسی بە خۆم دەڵێـم: چەند خراپە ئەو کارە! لە حاڵێکدا خەریکی خوێندنەوەی رۆژنامەکەم دەبم، نانی بەیانیم دەخوارد دەچوومە سەر کار.پا....شا.....ن وپاشا.....ن.
بە بۆنەی ٢٥ مژداررۆژی جیهانی تێکۆشینی ژنان بە دژی تودووتیژی.
نووسەری بابەت:خاتوون،شارنووشی پارسی پوور(رۆمان نووس ونووسەر)
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەرکەریمی
سەرچاوە: بی،بی،سی.
سندوقی کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە