دەرزێکەی شکاوە تەقە ناکات!

Saturday, 01/10/2016, 16:41

3966 بینراوە


بە یارمەتی خولەی چەخماخە
سەرۆکیش پێش ئەوە بچێت بۆ بغدادی پایتەختی عێراق دەرزێکەکان دەرهێنابوو هەر بۆیە دەوڵەتە کوردێکەی تەقەی نەدەکرد و دەرزێکەی شکابوو. بەڵام هەمان سەرۆک ئامادەکاری دۆشکەکانی سەر بارەگاکانی کردبوو بۆ هەر واژەیەک دەست نەپارێزن‌و ڕۆلەکانی کورد بکوژن! سەرۆک هەمیشە کە دەچێت بۆ شوێنان بە تایبەتی تورکیاو ئەمەریکا کورەکانی خۆی‌و هاوەڵە نزیکەکانی دەبات لەگەڵ خۆی بەڵام ئەمجارە بە پێچەوانەی هەموو سەردانەکانیەوە چونکە دەیزانی هیچی لێهەڵناکرێ و شانامە نانوسێتەوە بۆ خۆی‌و پارتەکەی هیچ شتێک سەوز ناکات چونکە ئەو زەردە هەر حەزی بە چارەی سەوز نییە! هاتن لەگەڵ خۆیدا لەگەڵ ئەو ئابڕووچونەدا چەند کەسێکی تری لە حیزبەکانیتر برد لەگەڵ خۆیدا بۆ ئەوەی ئەوانیش لەو تاوانەدا بەشداربن! کورد دەڵێت: دابەزین عەیبێکو سواربوون دوو عەیب! ئەمەی سەرۆکیش هەروابوو بەڵام کە ئابروو تکا ئیتر کوا هەڵگرتنەوە هەیە!
لەژێر سایەی ئەم سەرۆکەدا کە جاری دەوڵەتی کوردی لێدەدات کەرامەتی تاک بە تاکی کورد ڕژا! هەر هەمان سەرۆک وایکرد کە ئیتر کەس بیر لەدەوڵەتی کوردی نەکاتەوە چونکە ئابڕووچوونی بەدوودا دهێت! بە بۆچونی من سەرۆک خۆی پلانێکە بۆ لە ناوبردنی خەونی دەوڵەتی کوردی! تورکیا ئۆجەلان دەگرێت هەموو هێزو هزر دەخاتە کار تاکو ئۆجەلان دەگرێت! بەڵا ڕێگا بە مەسعود بەرزانی دەدات تراتێن بکات بە ترانزێتی تورکیادا بۆ دروستیکردنی دەوڵەتی کوردی! لەژێر سایەی ئەم سەرۆکەدا تاکی کورد حاشای لە کوردبوونی خۆی دەکات و تف لە مێژوو، لە خود، لە بەرگوپۆشکای کوردی دەکات و وڵات بەجێدهێڵێت، بەهەزارەها گەنج لەژێر سایەیی دەسەڵاتی ئەم سەرۆکەدا کۆچیانکرد خۆیاندایە دەست قاچاخچی‌و دەریای ئیجەوە، لەژێر دەسەڵاتی ئەم پیاوەوە خەڵک برسی دەکرێت‌و دەست بەرزدەکاتەوە بۆ ئاسمان هاوارو هانا بۆ بەغداد و عەبادی دەبات کە فریانکەون! ئەمە وەکو ئەوە وایە کە سەدامی گۆڕ بەگۆڕ دەیووت: دەبێت کورد بە چەپڵەو پارانەوە بەخێرهاتنەوەمکەن تاکو وەکو عێراقییەک وەریانگرمەوە! بۆ من عەبادی یاخود سەدام یاخود هەرکەسێکی تر وەک یەکوایە لای من عەرەب هەر عەرەبە و هیچیتری لێی سەوز نابێت! جا عەبادی بێت یاخود سەدام! هەر وەک چۆن عەرەب هیچی لێی سەوز نابێت ئاوایش سەرۆکیش هیچی لێی سەوز نابێت. سەرۆک کەسێک بۆ تێکشکانی تاکی کورد نەک بۆ دروستبوونی تاک! چونکە ئەو کەسێکی خێڵەکییەو هەرگیز ناتوانێت بەتەنها بێت هەمیشە دەبێت چەند کەسێکی بەدواوەوە بێت ئەگینا واهەستدەکات کە هیچ نییە! ئامۆزاکانیشی هەروان کە وێنە دەگرن دەبێت چەند کەسێک بە تاقمو تفەنگەوە بەدوویەوە وەک مێشە هەنگ گیزەیان بێت، خودی باوکیشیان هەر وابووە هەمیشە هەوڵیانداوە بە تاقمو تفەنگەوە خۆیان دەرخەنه‌و وێنە بگرن ئەگینا هەست بە شتێک دەکەن کە کەمی هێنابێت، ئەوا وادەزانن ئەوە تفەنگە سەنگی مەحەکە بەڵام ئەگەر تفەنگ هزرێکی جوانی لە پاڵدا نەبێت بەم دەردەمان دەبات کە ئەمرۆ تێکەوتووین.سەرۆک کابوسێک بوو خەونی دەوڵەتی کوردی زیندەبەچاڵکرد، گاڵتەکردن بوو بە کەرامەتی تاکی کورد هەربۆیە هەموو تراژدێکانی ئێمەی کورد کۆتاییەکەی بە گاڵتەبازاری کۆتای دهێت چونکە سەرۆک دەوڵەتی کوردێکەی دەرزێکەی شکابوو تەقەی نەدەرکرد، بە بۆچونی من دەوڵەتی کوردی زۆر نزیک بوو بەڵام سەرۆک ئەویشی لەناوبرد، ئەمەیش ئاشبەتاڵێکی تر بوو بەڵام لە قۆناغو کاتێکی و زەمەنێکی جودادا ئەوە زەمەنە زێرینەی کە هەرگیز جارێکی تر دووبارنابێتەوە. پێمووتن دەستکاری مەکەن باخراپتر نەبێت!دەرزێکەی شکاوە حاجی تەقە ناکات! بەڵام ئازان بۆ کوشتنوو تیرۆرکردنی تاکی کورد.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە