وەستا حەسەنی ئاسایش سیخوڕیشی بۆ پارتیی کردووە

Tuesday, 28/02/2017, 16:56

18662 بینراوە


بە دوای هەواڵی پێشوومان لەسەر دوورخستنەوە و دەرکردنی وەستا حەسەن وەک بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی، سەرچاوەیەکی دیکە لە  ئاسایش ئەم زانیارییەی پێداین:
بەر لە ساڵێک لە سیتەک دەزگای زانیاری کوڕێکی خالیدی خولەسور دەڕفێنن و بەرەو قەڵاچوالانی دەبەن، پاش کاتژمێرێک زەنگێک بۆ د. خەسرەو گوڵ لێدەدرێت، کە هەڵیدەگرێت، مەسعود بارزنیی دەبێت. مەسعود بە هەڕەشە و جنێودانەوە دەڵێت: ئەو کوڕەی کاک خالید هەرئێستا بینێرنەوە بۆ ماڵی خۆی، ئەگەر وا نەکەیت، من زرێڤان دەنێرم بۆت. 
د. خەسرەو گوڵیش ناچار دەبێت کوڕەکەی خالیدی خولە سور بەربدات! 
سەرچاوەکە دەڵێت پاش ئەمە د. خەسرەو دەچێت بۆ لای وەستا حەسەنی ئاسایش و تەلەفۆنەکەی تێدەگرێت دەڵێت " نامەرد" گەر تۆی بێئەخلاق نەبیت پارتی چوزانێت ئێمە خەریکی چین!؟
سەرچاوەکە گومانی زۆرە ئیستا وەستا حەسەن کێشەی ماڵ و موڵکی هەیە لە سلێمانی، لەوە دەترسێت یەکێتی لە تۆڵەی ئەو خیانەت و سیخوورییەی بۆ پارتیی کردووە، دەستی بەسەردا بگرن. دەنا دەمێک بوو ئەویش وەکو ئازاد جوندیانی سەری خۆی بۆ هەولێر هەڵگرتبوو، بۆ ئەمەش وەک سەرچاوەکە دەڵێت بارزانی پێی باش بووە کەوا مانەوەی وەستا حەسەن لەو پۆستە، قازنجی زۆرترە وەک لە وازهێنانی. هەڵبەت دەزگای زانیاریی ماوەیەکی زۆرە چاودێری خستۆتە سەر وەستا حەسەن، هەروەک سەرچاوەکە دەڵێت، بەڵام لەبەر خواستی هێرۆ برایم ئەحمەد دوور نەخراوەتەوە.
لەوەتەی ئەدهەم بارزانیش هاتۆتە سلێمانی ئیتر وەستا حەسەن زانیارییەکانی لە رێگای ئەدهەمەوە گەیاندۆتە پارتیی، چونکە تەلەفونەکەی وەستا حەسەن بەردەوام لە ژێر چاودێرییدا بووە
کلیکی ئەو لینکانەی خواریشەوە بکە:



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە