هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە نەتەوەی کورد پیرۆزبێ  

لێرەدا کرتە بکە بۆ گوێگرتن لە سرودی: (جەژنە جەژنی کوردستانە. جەژنی نەورۆزە)


دەنگۆی ئەوە هەیە، عومەری سەید عەلیش بگەڕێتەوە نێو باوەشی یەکێتی

Sunday, 30/09/2018, 14:12

22640 بینراوە


پاش گەڕانەوەی سەرکەوتی کوبە بۆ ناو یەکێتیی، وەک کەسێکی نزیکی خۆم و ئاسایش  پێی راگەیاندم ، کەوا بەو هیوایە گەڕاوەتەوە، گوایە پۆستی بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی وەردەگرێت، جگە لەوەی چەند داوایەکی کۆمەڵایتیی و شتی دیکەی لەسەرە و لاهور پەیمانی پیداوە هەموو ئەوانەی لەسەر لابەرێت و دادگایی نەکرێت، بەڵام هەموو ئەمانە وەکو ئەو بەرپرسەی ناو ئاسایش پێیڕاگەیاندم پێناچێت لە ئیستادا هیچ پۆستێکی پێبدرێت، تا  زیاتر سوکی نەکەن و لە کەسایەتی نەدەن، بۆ نمونە کاتی خۆی کە حاکم قادر قسەی لەسەر نەوشیروان و بزوتنەوەی گۆڕان کردبوو، سەرکەوتی کوبە تەلەفونی بۆ حاکم قادر کردبوو، تێر جنێوی بە حاکم قادر دابوو، هەڕەشەی لێکردبوو، بۆیە لەکاتی چوونەوەی بۆ ناو یەکێتیی  بەرەو رووی حاکم قادریان کردبوویەوە، ئەمە لە خۆیدا بۆ لێدان و تێکشکاندنی سەرکەوتی کوبە بوو، کە ئەو بەرپرسە وتبووی چاوەڕێ بکە لە کوبەوە دەیکەن بە شفتە.
ئەو بەرپرسەی ناو دەگای ئاسایشی سلێمانی ئەوەشی باسکرد ، کەوا ئیستا بە لێشاو بەرپرسەکانی ناو گۆڕان پەیوەندیی دەکەن و دەچنەوە ناو یەکێتیی، ئەمەش ئاشبەتاڵی نیلییە بۆ سەوز، هەروەها دەنگۆی ئەوە هەیە، کە عومەری سەید عەلیش دوای ئەم هەڵبژاردنە بگەڕێتەوە نێو یەکێتی، بۆیە گوایە مەلا بەختیار بە گاڵتەپێکردنەوە بە بەرپرسێکی یەکێتی وتووە: کەی گردەکەی جێهێشت، با گۆچانەکەی لە بیر نەچێت.
سەرکەوتی کوبە و قادر حەمەجان

سەرکەوتی کوبە و مەحمود سەنگاوی



بزانە پاڤێل بەو زمانە کوردییە سەقەتەی چی دەڵێت و پەیامی چی پێیە؟ چۆن گاڵتە بە گۆڕان دەکات
کادیرێکی یەکێتیی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە