رفاندني ھاوڵاتيان ھەتا ئێستاش بووني ھەيە

Thursday, 27/12/2018, 22:26

3497 بینراوە


شەوي رابردوو ، چەند چەكدارێكي نەناسراو كە پێ دەچێت سەر بە گروپي تيرۆرستي داعش بن ،كە ھەڵمەتێكي ڕفاندنيان دەستپێكردووە لە گوندەكاني دەور و پشتي كەركوك و قەزاي دووز خورماتوو .
لەو ھەڵمەتەدا  ٢٠ بيست ھاوڵاتي ڕفێندراون ، كە دواتر ١٢ كەس لە ڕفێندراوەكان ڕزگار كراون، بە پێي يەكێك لە بەرپرساني قەزاي حەويجە كە دەكەوێتە ڕوژئاواي شاري كەركوكەوە ڕايگەياندووە ،
 كە تەنھا شەوي ڕابردوو لە گوندي موبديدي سەر بە ناحيەي رەشاد و گوندێكي تر نزيكەي ١٣ كەس ڕفێندراون كە يەكێكيان موختاري گوند بووە . وا ديارە ڕفێندراوەكان لە لايەن چەكدارەكانەوە بەرەو بناري چياي حەمرين براون ، كە ئەو بنارە لە ژێر كۆنتڕۆڵي گروپي تيرۆرستي داعش دايە.
ھێزە ئەمنيەكان لە درەنگانێكي شەوي ڕابردوودا ھەڵمەتێكيان كردووە بۆ ڕزگار كردني ڕفێندراوەكان ، كە ٨ كەس لە ڕفێندراوەكان ڕزگار كراوون ، بەڵام جارێ چارەنووسي ئەواني دي ديار نيە .
ھەر شەوي ڕابردوو كاتژمێر ٧:٣٠  ھێزێكي چەكداري نەناسراو ھەڵيان كوتاوەتە سەر گوندي پارەپارە سەر بە قەزاي دووز خورماتوو ٧ كەسيان دەستگير كردووە ، دواتر ٤ كەسيان لێ ئازاد كردوون و ٣ كەسەكەي تريان بردووە .
بە پێي زانيارييەكان ڕفێنەران ليستێكي ناويان پێ بووە ، ئەو ٣ كەسەي كە براون ناويان لە نێو ليستەكەدا بووە . ئەم ھەڵمەتە فراوانەي شەوي ڕابردوو چەكدارەكان كە گومان دەكرێت  داعش بن، 
لە لايەكي ترەوە ئەمە ترس و دڵەڕاوكێي لە لايەن گوندنشينانەوە دروستكردووە و ھەروەھا ئەمە زەنگێكي ئاگادار كردنەوە بوو بۆ ھێزە ئەمنيەكان كە تا بزانن جموجۆڵي گروپەكان ھێشتا ماوە وە دەريدەخات كە ھەركات بيانەوێت ئەوان چالاكي خويان ئەنجام دەدەن بێ ترس .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە