ئەمریکا و ڕوسیا و گەڕاندنەوەی ناوچەکە بۆ خاڵی سفر


ســـه رنجێک له سه ر ڕێکه وتنی زیده ئینسانی ئه مریکا و تورکیا و مه سه له ی کورد !

Sunday, 11.10.2019, 22:32

848 بینراوە


هاوکات له گه ل بڕیاری تره مپ بۆ پاشه کشه به هێزه داگیرکه ره که ی له بنکه عه سکه رێکانی سوریا و ڕێکه وتنی زیده ئینسانی ئه مه ریکا و تورکیا له سه ر مه سه له ی کورد و هێرشی درندانه ی سوپای فاشیزمی تورکیه بۆ سه ر خه ڵکی بێ تاوانی ڕۆژهه ڵات ، دوای چه ند ڕۆژێک کوشتنی ئه بوبه کر به غدادی «خلیفه ی داعش و موسڵمانان» ڕاگه یه ندرا. ئه م ڕێکه وتنه ئه ونده قیزه ون و جنایه تکارانه بوو که به ر نه فره ت و توڕه ی توندی جه ماوه ری ئازادیخواز و خه ڵکی دونیا که وت و له زۆربه ی زۆری وه ڵاته کانی جیهان ئێعتیراز و پروتیست و ناره زایه تی گه وره دژی ئه م ئینسانکوژییه ئه نجامدرا. ئه مه ریکا و تورکیا هه ر گیز ئه رزیابی و پێشبینی ئه وه یان نه ئه کرد که به م شێوه به رفراوانه بکه ونه به ر نه فره ت و توڕه یی خه ڵک و پره نسیپی سیاسی و ئه خلاقیان بچێته ژێر پرسیار و ئێعترازی جه ماوه ری ئۆمانیست و شه رافه تمه ند و ئازادیخوازی جیهانه وه. هه ر بۆیه ، بۆ به لاڕێدا بردنی ئه فکار و هزرو بیرانی خه ڵک جیهان به رنامه ی کوشتنی ئه بوبه کر به غدادی که له ناوچه ی ژێر ده سه ڵاتی تورکیا حه شار درابوو داڕشت. به غدادی ئیتر تاریخی مه سره فی به سه ر چوبوو، باشتر وا بوو که به م هه نگاوه ئابڕۆ و جنایه ته کانی خۆیان په رده پۆش بکه ن. بوون و نه بوونی به غدادی هیچ ئالوگۆڕێک چ له ناوخؤی "داعش" و چ له مه سه له ی تیرۆریزم له ناوچه که ناگۆڕێت. کوشتنی به غدادی رێکلام و پڕوپاگه نده یه کی سه خیفانه ی شه خسێکی وه ک تره مپ و ئوردوغانی جه لاده ، بۆ داپۆشینی ئه و تیراژیدیا گه وره و غیره ئینسانی یه ، که نیسبه ت به میلله تی کوردی سوریا ده ستیان داوه تێ و ڕیگای پاکتاوی ڕه گه زیان له ناوچه که دا هه مووار کردوه ته وه. ئه گینا کوشتنی به غدادی یه ک زه ره ش له ده ور و نفوز و جنایه ته کانی " داعش" که ده ستسازی خودی ئه مانه یه که م ناکاته وه.
تره مپ دوای ڕیکه وتنی له گه ل ئوردوگانی فاشیزم به درۆ به شێکی له هێزه عه سکه رێکه ی خۆی تا سنوری عیراق کشانده وه و ڕێگای جنیۆساید کردن و بۆمبارانی کیمیاوی و فسفۆری بۆ تورکیا هه مووار کرد و هه زاران ئینسانی بی تاوانی کرده قوربانی ئه و سیاسه ته شوم و نگریسه که هه میشه ئه مه ریکا له ناوچه جیاوازه کانی جیهان په یره وی ده کات. کاتێک له شکری خۆێنڕیژی تورکیا و داروده سته جیهادیه ئیسلامیه کان تا ڕاده یه ک به ئامانجه گڵاوه کانی خۆیان گه یشتن و هه زاران ئینسانیان قه تڵ و عام کرد و سه دها هه زار ئینسانیشیان ده ر به ده ر کرد، ئه و کات تره مپی بێ شه رم ده ستوری گه ڕانه وه ی سه ربازه کانی بۆ شۆن و بنکه کانی خۆیان ده ر کرد.
وجودی فیزیکی و بنکه ی عه سکه ری ئه مریکا له سوریه هیچ په یوندێه کی نه به له نێو بردنی " داعشه وه" هه یه و نه به یارمه تی دانی خه ڵکی کورد و هێزی چه کداری (هه سه ده) . ئه مریکا ته جاریب و ئه زموونێکی یه کجار گه وره ی له فریودان و ڕێکخستنی درۆ و ده له سه بۆ هه ڵخڵه تاندنی حکومه ته شووێنێه کان و حیزبه ناسیونالیزمه کانی نێو بزوتنه وی ئازادیخوازی جیهان به گشتی و ناوچه ی ڕۆژهه ڵاتی نا وه راست به خاس هه یه.
ئه مه چه ند ساڵه به یارمه تی دانی بڕێک که لوپه لی عه سکه ری ، هێزێکی ئاکتیڤی وه ک (هه سه ده) ی له پێناو به رژه وه ندی گشتی و ئیستراتژی خۆی به کار هێناوه و بێ ئه وه خؤێن له لوتی یه ک عه سکه ری ئه مریکا بڕژێت ، ده یان هه زار " شه ڕڤانی " به کوشت دا ، نه له به ر خاتر دیاری کردنی مافی چاره نووسی خه ڵکی کورد و ناوچه که، به ڵکو له به ر خاتر پاراستنی چاڵه نه وته کانی سوریا که له ژێر کونترۆڵی ئه واندایه.
ئه مه له لایه که وه و له لایه کی دیکه وه تورکیای به دسیگال ئه م بێ ده نگی و ڕێکه وتنه ی له گه ل ئه مه ریکا قوازته وه بۆ هێرش کردن و قه تڵ و عامی یه کجاری میلله تێک که به درێژای مێژو هه ر سته ملێکراو و بێ ماف و ئاوار و ده ربه ده ر بووه. پلانی گه ڵاوی سه رکرده کانی تورکیا ، ته نیا قه تڵ و عامی جه ماعه تێک و چه ند سه د " شه ڕڤان" نییه، به ڵکو پڵانێکی به هێز و پته و و ئیستراتژییه . ئه و ان ئیانه وێت له م گۆمه خۆێناویه دا ڕاوی خۆیان به باشی بکه ن. ئه وان ئه یانهه وێت تا ئه و جێگایه که بۆیان بکرێت و مه جالیان هه بێ خه ڵکی کورد و ئازادیخوازانی دیکه بکوژن و ئه وانه ش که به نیوه گیانی ئه مێننه وه ئاواره و ده ر به ده ریان که ن و ماڵ و ژیانیان به تالان ببه ن . ئاخرین هه نگاو و پیلانی ئه م سه رکرده هاغید و ڕه گه زپره ستانه ئه وه یه ، که سێ ملیون خه ڵکی ده ر به ده ری سوریا که زۆربه یان عه ره ب و نه ته وه کانی دیکه ن و ئێستا له نێو خاکی تورکیا نیشته جێن و ئه وروپا ژیانیان دابین ئه کات بیانگڕێنێته وه بۆ نێو خاک و شاری کورده کان و له ویدا شارێکی گه وره یان بۆدروست بکات و ماڵ و مۆڵک و زه وی کورده کان به سه ریاندا دابه ش بکات و دیمۆگرافی شیمالی سوریا که زۆربه ی خه ڵکه که ی کوردن به ته واوه تی بگۆڕێت.
یه که م : به م شێوه یه میلله تی کورد له شیمالی سوریه دا ئه بێته ئه قه لێتێکی بچوک و ئه و کاته له ته واو هه ڵبژاردنه نێوخۆیه کاندا ناتوانن که به هه ده ف و ئامانجه کانی خۆیان بگه ن.
دووهه م : نیشته جێ کردنی خه ڵکی عه ره ب و نه ته وه میللی و مه زهه بییه کانی دیکه له ناوچه کوردیه کاندا ، سه رئه نجام ئه بێته هۆی ئه وه که له سه ر ، ئاو و زه وی و مۆلکی شه خسی ، دوژمنایه تێکی یه کجار قول و دژوار بکه وێته نێو ئه م میلله تانه وه. ئه مه ش وا ده کات که پێگه ی کورد ڕۆژ به ڕۆژ لاوازتر و زه عیف تر بێت و نه توانێت که یه کگرتووی خۆی بپارێزیت و خه باتی چینایه تی و میللی خۆی درێژه پێبدات.
سێیه م: پێگه و هه ژمونی سیاسی و عه سکه ری و پشته جه بهه ی (په .که.که) ش به ته واوه تی له سوریا و ئه و ناوچانه لاواز ده بێت و ئه مه ش بۆ تورکیا خاڵێکی زۆر گرنگه.
چوارهه م: چ بمانه وێت و نه مانه وێت تورکیا له م ناوچه داگیرکراوانه و ئه و شاره که ئه یه وێت دروستی بکات و سێ ملیون عه ره ب و خه ڵکی دیکه ی تیا نیشته جێ بکات ئه بێته ئاغا بالا سه ری خه ڵک و هه ژمونی سیاسی و عه سکه ری و ئه منی خۆی تیدا جێگیر ده کات . جگه له وه ش به ده یان حیزب و گروپی مافیا - ئیسلامی و کورد کوژ و " داعشی " تیدا دروست ده کات و هه مووی به ر ئه داته نێو ئه و خه لكه هه ژار و بێ مافه. ئه و کات هه ر ئه ونده ده زانی ئه مڕۆ پێنج که س و به یانی ده که س ئه ڕفێنن و ئه مه ئه بێته شێوه یه کی ئینسانکوژی سیسته ماتیک له نێو ئه و ناوچانه دا.
پێنجه م: ئوردوغان بۆ خۆی له م ماوه دا چه ند جار گوتویه تی که شیمالی سوریه زۆربه ی عه ره بن. ئه مه جگه له درۆ و پڵانێکی شووینانه و ئاشکرا هیچی دیکه نییه ، ئه گینا هه موو جیهان ئه زانێت که زۆربه ی هه ره زۆری دانیشتوانی کوردن نه عه ره ب. ئوردوغان له م حه په حه پ و قسه بێ ناوه ڕۆکانه ی خۆی ئه یه وێت که به گرانه وه ی ئه م سێ ملیون ئینسانه بۆ ناوچه کوردیه کان چواشه کاری بکات و وه ها ده ری نه خات که ئه وان ئه یانه وێت دیمۆگرافی ناوچه که بگۆڕن.
له م نێوه دا ئه مه ریکای تاراجگه ر به خاتر چه ته گری و ئه و ده ستکه وته گه وره که له دزینی نه وت ده ستی ئه که وێت و ئه وروپاش به خاتر ترسی ده ربازبوونی ئه و خه ڵکه بۆ ئه وروپا ، هه موویان له ئاستی ئه م کرده وه فاشیزم و دژه مرۆڤایه تی و دڕه ندانه ی تورکیا به ته واوه تی بێ ده نگ و بی کاردانه وه ن. ئه مه ئه و راستییه ده ر ئه خات که ئیدیعای دیموکراسی و مافی مرۆڤ لای ئه م ده وڵه تانه چه نده گوماناوی و بێ ناوه ڕۆکه. ئه مانه ئه گه ر چی به ڕه واڵه ت دیمۆکراسین ، به لام به کرده وه و سیاست کامڵه ن دژی دیموکراسی و زیدی ئازادیخوازین و حازرن له پێناو بچوکترین به رژه وه ندی ئابوری و سیاسی خۆیان به ده یان هه زار خه ڵکی هه ژاری دیکه بکه نه قوربانی. ئاکامی ده ست درێژی و پاونخوازی و داگیرکاری ئه مانه ، بوه ته هۆی گه وره ترین مه ترسی ئه منی ، ئابوری و برسێه تی و کۆچ و کۆچ به ری له م جیهانه دا.
به عام ئه مه بوو هه ده ف و ئامانجه گڵاوه کانی ئه مه ریکا و ئه وروپا له لایه که وه و تورکیاش له لایه کی دیکه وه.
به تالان بردنی نه وت و پاره ی خه یاڵی بۆ ئه مریکای جنایه تکار ، و کورد کوشتن و جنیۆساید کردن و پاکتاوی ره گه زیش بۆ تورکیای فاشیزم. ئه مه یه ئاکامی ئه و ڕێکه وتنه ژێر به ژێره ی ئه مه ریکا و تورکیا. با ئه وه ش بڵێم ، چه ند ساڵ له مه و پێش ئه م کێڵگه نه وتیانه به ده ستی " داعشه وه " بوو و هه موو سوود و قازانجه که شی ئه چووه گیرفانی " خه لیفه داعش" ئوردوگان و کوڕه کانی . ئێستا ئه مه ریکا له و ناوچانه نیشته جێ بووه و ( هه سه ده) ی کردوه به قه ڵغانی پاراستی ئه و چاڵه نه وتانه که بۆ خۆی ڕۆژانه ٤٨ ملیون دولاری لێ ده فرۆشێت و هه ر به و پارانه شه ڕ و داگیرکاری و ئاژاوه گێری خۆی له ڕۆژهه ڵاتی ناوه راست درێژه پێ ده دات. بێ شه ڕ و ململانێ ی ده وڵه ته دیکتاتۆره کان ، بێ ئیسلام و خوتبه درۆکان ، بێ ئینهرافی ئایدئۆلوژی ناسیونالیزم و لیبرالیزمی مذهبی میلله تی ژێرده ست ، هه رگیز ئه مریکا و سه رمایه داری جیهانی ناتوانێت که خێمه و باره گای خۆی له هیچ کون و قوژبنێک ئه م دونایه دا هه ڵبدات.

باشه ئێستا خه ڵکی کورد له سوریا به گشتی و (هه سه ده) به خاس ده بێت چی بکه ن؟
یه که م : وه زعی جوغرافیایی کوردستانی سوریا جیاوازیکی زۆر گه وره ی له گه ل به شه کانی دیکه ی کوردستاندا هه یه. له به شه کانی دیکه زۆر بچوکتر و دانیشتوانیشی زۆر که متره. دووهه م: کوردستانی سوریا دابه ش بووه به سه ر چه ند به ش و ناوچه ی دوور له یه ک. که ئه مه بۆ خۆێ چ له ئاستی یارمه تی دانی یه کتر و چ له باره ئابوری و عه سکه ریه وه خاڵێکی لاواز و زه عیفه بۆ دانیشتوانی کورد. و له به ین ئه م ناوچه دوور له یه کانه دا ، دوژمن زۆر به ئاسانی ئه توانیت هێز و لاینگری خۆی جێگیر بکات و عیلاقه و ئیرتبات و هه ڤبه ندی ئه م ناوچانه له یه کتر دابڕێت. سێیه م: شیمالی سوریا که زۆربه ی دانیشتوانی کوردن ، خه ڵکێکی زۆری نه ته وه کانی دیکه شی لێ نیشته جێیه. ئه مه ش بۆ خۆی خاڵێکی لاوازه بۆ خه باتی کورده کان و گه یشتن به ئامانجه کانیان. ئه گه ر ئیمڕۆ له ترسی داعش و تورکیا و گروپه توندره وه ئیسلامیه کانی سه ر به تورکیا و ده وڵه تانی دیکه و جه یشی سوریا و بڕێک فاکته ری دیکه ئه مانه ی تا ڕاده یه ک له نێو (جه بهه ێه کی یه کگرتوو) له یه کتر نزیک بونه ته وه ، به لام ئه بێت بزانین ، ئه گه ر ڕۆژێک وه زعی ناوخۆی سوریا نورماڵ ببێته وه ، دوژمنان ئه توانن زۆر به ئاسانی له نێو ئه م جه بهه یه کگرتووه دا ئینشقاق و دووبه ره کێ ساز که ن و ئه وان بکه ن دژمنی یه کتر.
چوارهه م: خه ڵکی کورد به گشتی و «هه سه ده » به تایبه ت ئه بێت له م ڕوه وه زۆر هوشیار و ئاگا بن و به ئاسانی نه که ونه ژێر ته ئسیر و نفوزی ده وڵه تانی بیگانه و دژمنانی خه ڵک. ‌" هه سه ده " ئه بێت یارمه تی و وابه سته گی خۆی به ئه مریکاوه که م بکاته وه و به خاتر به رژه وه ندیه گه ڵاوه کانی ئه مه ریکا یه ک « شه ڕڤانیش » به کوشت نه دات. ئه م په یوه ندی و عیلاقه یه که تا ئێستا " هه سه ده " له گه ل ئه مه ریکادا بویه تی به بڕوای من تا ئه ندازه یه کی زۆر غه ڵه ت و نادروست بووه. چونکه له ئه ندازه به ده ر له ژێر فه رمان و سیاسه ت و ڕکێفی ئه مه ریکادا بوون و سه ر به خۆ بوونی خۆیان له ده ست داوه. له و شؤنانه دا که به رژه وه ندی هه ر دوو لا له ئارادایه ، ده بێ هه ر دوو لا به شداری عه سکه ری بکه ن. ئه گه ر ده نه فه ر شه ڕڤان ئه کوژرێت ، ده بێ چه ند ئه مریکیش بکوژرێت. نه ک ئه وه ی سی هه زار " شه ڕڤان" بکوژرێت و بریندار بێت ، بڵام یه ک عه سکه ری ئه مریکی خۆێن له لوتی نه ێت و جگه له وه به خۆێنی شه ڕڤانی " هه سه ده" چاڵه نه وته کان بپارێزێت ، به ڵام ئه مریکا ڕۆژانه په نجاه ملیۆن دولار نه وت بفرۆشێت بۆ خۆی.
پێنجه م : هه مووان چاک ئه زانین که ئه مریکا به ردێک ناخاته سه ر به ردێکی دیکه ، ئه گه ر سه د به رد قازانج نه کات. به ڵام " هه سه ده" ئه بێ له وه تێبگات که له سوریا ، ئه مریکا ئیمڕۆ بێ " هه سه ده " شتێکی ئه وتۆی پێ ناکرێت و مانه وه ی زۆر دژوار ئه بێت. به و بۆنه وه ئه بێت به رژه وه ندیه کانی هه ر دوو لا وه ک یه ک حیسابی بۆ بکرێت. ئه گه ر ئه مریکا ڕۆژانه په نجا ملیون دولار نه وت ئه فرۆشێت ، ئه بێ به لایه نی که مه وه بیست و پێنج ملیون دولاری بداته « هه سه ده » بۆ خه رجی ماڵ و مندال و پێداویستی شه ڕ و مه سروفی خه ڵکی ناوچه که. ئه گه ر «هه سه ده» هێزێکی ئازادیخواز و رزگارکه ره ، ئه وه ئه بێت هه ڵسو که وت و پێگه ی سیاسی و کۆمه ڵایه تی خۆی به باشی بناسی و به پێ ئه وه له گه ڵ هه موو هێزه داگیرکه ره کانی نێو سوریا معامله و هه ڵسوو که وت بکات. ئه گینا ئه و هه موو کۆمه ک و پشتیوانی یه نێوخۆی و ده ره کی یه ، که له ئه وان ئه کرێت ، ورده ورده له ده ستی ئه ده ن و ته نیا ئه مێننه وه .
ششه م: " هه سه ده" و هێزه کوردیه کان ، ئه بێ نێوانی خۆیان و ئه قه ڵێته نه ته وه یه کانی دیکه ی نێو ئه و بازنه که له ژێر ده سه ڵاتی ئه واندایه هه ر چی باشتر و پته وتر بکه ن و ئیجازه نه ده ن که هیچ ده وڵه ت و گروپێکی سیاسی دیکه جودایی و ئاژاوه بخاته نێوان کورد و عه ره ب و نه ته وه کانی دیکه. "هه سه ده" و " هه ده په" ده بێ یه کسانی نێو ریزه کانی خؤیان و هه موو خه ڵک بێ جیاوازی دین، ئائین، نه ته وه و ره نگ و پێست به ته واوه تی بپارێزن و له م ئیشه دا پێشه نگ بن. ئه مه خاڵێکی زۆر گرنگه بۆ روبه روو بونه وه ی هه ر چه شنه هێرشێکی نه خوازراو و گه یشتن به نیمچه دیموکراسێک له ناوچه که دا.




(دەنگدراوە: 2 . زۆرباشە: 5/5)