سۆزی کیژۆڵەیەکی ئیخوان

Sunday, 14/02/2021, 13:05

7205 بینراوە


گیژۆڵەیەکی جوانی ئیخوان
لەهەڵەبجەی خنکاوەوە 
بەلوتبەرزی ڕولەئاسمان 
دەیخوێندەوە
 شیعروپەخشان
دەیگوت سەیرکەن چەندجوانم
من شاژنی کوردستانم 
گوایە تاجەکەی زێڕینە 
تاجی عایشەو حەفسەو ئەوی دینە
بەڵام  ئەی گیژۆڵەی جوان 
ئەوی پۆشیت تاجی زێڕین نەبو
تاجی ناقص ئەقڵی و
یضربهن و نشوز هون بوو
ئەوە تاجی خواوەندەپیاو و
زەواجی نیکاح بوو
ئەوە تاجی باڵایی نەبو
تاجی دو دو وسێ سێ و چوار چوار و
اوماملکت ایمانکم و ئیستەمەع بو

تاجی کەنیزەک و کۆیلەو سەبایای 
فیکری بیابان بو
تاجی کۆیلایەتی هزری و
جاشێتی فیکری اخوان بوو
ئەوەتاجی ئەقڵ نەبو
تاجی ناڕەسەنبون و کەرکردن و
 خۆکوشتنی فەلسەفی بو
ئەوە تاجی ئیمان و ڕازیبونی خودا نەبو
تاجی کۆیلایەتیو امتناعی پیاوبو
ئەوەی دەرت بڕی سۆزی دەرونی تۆنەبو
غروری هەڵدانی ئایدیۆلۆژی و
لێستنەوەی چەقۆی جەلادەکانت بو
ئەوەی گوایە 
 تۆڕازیت کردبو
 بەشاردنەوەی جەستە
خەلیفە بو کیژۆڵە خوانەبو
ئەوەی بتە ودەیپەرستی
 وەک سەردەستە
ئەوەی پۆشیت 
تاجی زێڕین نەبو
ئەوە تاجی سەرکوت و سکوت بو
لەسەردەستی کوردی بێناموس
لەلات جوانترین مۆدێل بوو
ئەوەی لەسەرتنا پیرۆز نەبو
نەفرەتی مێژوو  بو 
تاجی بەرزی و ئەوین نه بو 
کیژۆڵە ئەوەتاجی ڕق و
تەپین بو
دەتگوت قومێک ئاویسازگارم نۆشیوە
بەڵام ئەی کیژۆڵە
 ئەوی نۆشیت
 ئاوی سازگار نەبو
ئەوە قوڕاوی اخوانبو
ئاوی پیس بو
ئەوە نورنەبو ڕوناکی نەبو 
ئەوەی پۆشیت عەینەکی تاریکپەرستی بو
ئەوە تاجی  ژیانسازی نەبو 
تاجی ژنسازی بو
بۆ شەوی سوری سوڵتان
بۆ پیاوە بێمێشکەکانی نیشتیمان
ئەوە تاجی سەپێندراوی خوانەبو
تاجی نەوەکانی یاوزو غازی بو
ئەو سەرپۆشە سەوزەی پۆشیت
هەر شت نەبو
ئەوە تەنیا نمایشی جاشایەتی فیکری ئیخوان 
بوو 
ئەوەی دەرت بڕی بیری تۆنەبو 
ئەوە فیکری ئاکە پەو ئیخوان و
بیری گون بو
بەڵێ کیژۆڵە بینیم گرت لەدەرون بەربووە
هەناسەت لەخۆشیا سوار بووە
بۆ چی؟ بۆ تەختی دوو دوو سێ وچوارچوار
یان بۆ تەختی سوڵتانی هار
ئەوە ڤیستیڤاڵی ژیانسازی نه بو کیژۆڵە
ئەوە تیرۆری فیکریبو
گڕی فاشیزمی ئیخوانبوو
والەدەرونت بەرببو
بەڵێ کیژۆڵە 
ئەوە ڤیستیڤاڵی بەکاڵاکردن بو
نەک ڕێزو شکۆ 
نەتزانیوە پیاوی ئیخوان
تێکڕا دەڵێن چوکلێتی تۆ
بەڵێ کیژۆڵە ئەوە ناباڵابونە
ئەوە کاڵابونە 
کاڵای پیاوی جوت گونە
نوقمی بیری  تاریکی بێ بنە
ئەوەی تۆ ئەڵێی ئیمانە 
فەرمانی ڕاستی ئاسمانە
درۆیە درۆ 
ئەوە هزری فاشیزمی اخوانە
نەک هەردژی ژیانی تۆ
دژی مافی گشت ئینسانە
ئەوە تاج نەبو لەسەرت نا
بیری وشکی حەسەن بەننا
بەڵێ گیژۆڵە
 ئەمە تاجی بەرزی و ئەوین نەبو
تاجی نزمی و ڕق و تۆڵە و تەپین بوو
ئەوە ڤیستیڤاڵی پێکهێنانی لەشکری ژنی کۆیلەبو
ئەوە باج و تۆڵەبو 
لە لەشکری ژنی ئازاد 
لەنمونەی ئاڤێستاو ساکینەو خانزاد
بەڵێ کیژۆڵە ئەوە لەشکری دووەمی ڕۆژبو
لەسەر دەستی کوردی بێناموس
پیرۆزت بێ تاجی فیتنە
تاجی دەجال 
تاجی بون بەمەڕی گوێگری
  وتی وتی  و قالەقال 
بەڵام چاکبزانە کیژۆڵە 
ئەمە خۆشی بیری کۆڵە
ڕقی ئیخوانی زۆڵە
لەگەڵ دوژمن زبۆتە یەک دەست
لەشاخ لەدەشت 
 لەمزگەو ت و قوتابخانە
ژەهری خۆیان دەڕێژن 
دژی ئەم خاک و نیشتیمانە
ڕابەرانی فیکری ئیخوان
بۆیەکەمجار لەمێژودا
ژنیان هێنایە کۆڕی خەباتی نۆکەری
بۆسوڵتانی عوسمانی خوێڕی و سەرسەری
بەڵام دڵنیابە کیژۆڵە
ئەمە تاجی شەرەف نییە
تاجی نیو عوسمانیانی زۆڵە
تاجی ئەقڵ و ئەشق نییە
تاجی بیری کول و کۆڵە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە