دواســاتـەکـانـــی کـەبـاڵ کۆتایی جیهان بەو شێوەیەی کە ئێمە دەیزانین بەشی یەکەم

Monday, 08.16.2021, 7:37

4423 بینراوە


ئەم بەڵگەنامەییە لەلایەن لێکۆڵەر و نووسەر جانێت ئۆسیبارد (Janet Ossebaard) ئامادەکراوە لە هۆڵەندا، بەهاوکاری چەندان ‘Anon’ی نەژمێردراو لە سەرانسەری جیهان. "ماوەیەکی زۆر لە بەدواداچوون لەخۆدەگرێت. داواتان لێدەکەم کە هیچ شتێک وەکو ڕاستی قبوڵ نەکەن. تکایە بەدواداچوونی خۆت بکە و دووبارە لە هەموو شتێک بکۆڵەوە کە من پێشکەشی تۆی دەکەم. ئەمە تاکە ڕێگایە بۆ ئەوەی کە بەڕاستی بەئاگابێتەوە و ببیت بە بیرمەندێکی سەربەخۆ."
بەڵگەنامەیی وەرگێڕدراو لە زمانی ئینگلیزیەوە:
ئامادەکردن: هەڵۆ ئارام
 وەرگێڕان: زنار بابەکر
٢٠٢١

"ئاگاداری: داواتان لێدەکەم کە تاوەکو کۆتایی خوێنەری ئەم بەڵگەنامەییە بن. لەوانەیە کە بەشەکانی سەرەتا ترسناک یاخود باوەڕپێنەکراو دەربکەوێت، بەڵام لە کۆتاییدا، هەموو شتێک جێگای خۆی دەگرێتەوە و لەگەڵ یەکتر یەکدەگرێتەوە. دوو کۆتا بەشەکان (٩ و ١٠) پێچکردنەوەیەکی چاوەڕواننەکراو لەخۆدەگرن، کە واتلێدەکات بە هیوا و باوەڕ لەناو دڵتەوە ڕووبەڕووی گۆڕانکاریەکانی بەردەممان ببیتەوە!"

بەشی یەکەم:

ئەو شتانەی کە واتلێدەکات بڵێیت، "همم..."
ئێمە خەریکە شایەتی یەکێک لە گەورەترین ڕووداوەکانی مێژووی مرۆڤایەتی دەدەین، ئەو جیهانەی کە ئێمەی تیایدا دەژین وا خەریکە لەبەرچاومان پارچە پارچە دەبێت و زۆرینەی دانیشتوانی جیهان تەنانەت لێشی بەئاگانین. ئەو بینا و شوێنەوارانەی ئێمە کە هەزاران ساڵە بنیاتنراون وا خەریکە دەڕووخێنرێن ڕێک لەم ساتەدا. بەم زووانە، ئێمە بەڵگەی پلانێکی زۆر ناوازەمان بۆ دەخرێتەڕوو، پلانێکی خراپ و شەیتانی، ئەوەندە گشتگیر و بەرفراوان، کە تەواوی مرۆڤایەتی بەهۆیەوە دەخورپێنرێت. ئەم بەڵگەنامەییە بۆ ئەوە ئامادەکراوە تاوەکو یارمەتی تۆ بدات بتوانیت مامەڵە لەگەڵ ئەوەدا بکەیت کە بەڕێوەیە و ڕوودەدات. ئایا ئەوەی کە بەڕێوەیە شتێکی باشە؟ بەڵێ! باشترین شتە کە دەکرێت ڕووبدات. بەڵام، بۆ ئەوەی کە ئێمە لەو بازە کوانتەمییە تێبگەین کە لە هۆشیاریماندا ڕوودەدات لەڕێگەی ئەو شتەی کە بەڕێوەیە و هەروەها بۆ ئەوەی کە بتوانین مامەڵەی لەگەڵدا بکەین، دەبێت ئێمە لەو ڕاستەقینە، یاخود لەو کاتەهێڵییە، تێبگەین کە ئێمە وەکو بوونەوەرێک پیایدا تێپەڕدەبین و ڕاییمان دەکات بەرەو ئەو شتەی کە بەڕێوەیە. باوەڕیشم پێبکەن، کە هێشتا هیچ کامێکتان نازانن کە ئەمە چ ڕاستەقینەیەکە ئێمە ڕایی دەکات بەرەو ئەو شتەی ڕوودەدات! ئەو شەیتانەی کە ئاماژەم پێیدا ئەوەندە زیرەکانە، ئەوەندە بلیمەتانە، لە پشتی پەردەکانەوە بەنهێنی کاریکردووە کە بەدەگمەن تەنانەت کەسێک تێبینی شتێکیشی کردووە. من ئێستا، دیمەنێک و هەڵسەنگاندنێکی گشتی ئەو شتانەتان پیشان دەدەم کە وای لە من کرد بڵێم، "همم..." ئەو شتانەی کە وایان لێکردم دەستبکەم بە گەڕان بەدوای ڕاستی ڕاستەقینەی ژیانمدا. لێرەوە با دەستپێدەکەین، ئامادەیت؟ لەگەڵمدابە، لە گەشتێک بەناو کونی کەروێشکەکاندا.
با لە ئاگرکەوتنەوەکانی ئەم دواییەوە دەستپێبکەین لە دارستانەکان، بۆ نموونە، لە کالیفۆرنیا. ئایا دەزانیت کە ئەو ئاگرانە لەبیریان کرد کە گڕ لە دار و درەختەکان بەربدەن؟ کە دەیانتوانی دیواری خانووەکانن ببڕن و تێکیانبشکێنن؟ کە لەناوەوە بۆ دەرەوە درەختەکانیان دەسووتاند؟ کە دەیانتوانی سەیارەکان بەرزبکەنەوە، هەڵیانگێڕنەوە و بە زەویان دابدەنەوە؟ ئایا دڵنیایت لەوەی کە ئەمانە ئاگرکەوتنەوەی ئاسایی دارستانەکانن؟
ئاگرکەوتنەوەی کالیفۆرنیا
ئاگرکەوتنەوەی کالیفۆرنیا
ئاگرکەوتنەوەی کالیفۆرنیا
ئاگرکەوتنەوەی کالیفۆرنیا
ئاگرکەوتنەوەی کالیفۆرنیا
ئەی چی لەبارەی ئەمەوە، ئێمە لە جیهانێکدا دەژین کە قوڕقوشم بە ژەهرێکی زۆر کوشندە دانراوە، بەڵام نا، قورقوشم ژەهر نییە کاتێک کە بە کوتان دەیکەینە ناو مناڵەکانمانەوە، ئینجا بە بڕی زۆر نابەجێشەوە!

 
شوێنەوارە کیمیاییەکانی
شوێنەوارە کیمیاییەکانی
بەبێ گومانەوە شوێنەوارە کیمیاییەکانی (Chemtrail) هێڵەکانی فڕۆکەوانیت بیستووە کە بۆماوەیەکی زۆر درێژ لەلایەن حکومەتەوە نکۆڵی لێدەکرا، بەڵام لەم دواییانەدا دانیپێدانرا و بە (Geoengineering Aerosols) ئاماژەی پێدرا، کە دەکرێنە ناو بەرگەهەواکەمانەوە تاوەکو بمانپارێزن لە گەرمبوونی جیهانی. بەڵام ئەو شتەی کە وام لێدەکات بڵێم "همم" هەرچەندە، ئەو ڕاستیەیە کە بە کانزای قورسەوە دەکرێنە هەواوە، وەکو ئەلەمنیۆم، باریۆم، کادمیۆم، هەروەها تیتانیۆم، کە دەچنە ناو مێشکمانەوە و سەلمێنراوە کە تووشی ئەلزەهایمەر و نەخۆشی پارکنسنمان دەکەن!
هەروەها ئایا دەتزانی، کە لە زۆربەی وڵاتەکاندا، لەناویاندا لەم هۆڵەندایەی من، ئێمە دەبێت بەڕاشکاوی بە بەخشینی ئەندامەکانی جەستەمان بڵێین، "نەخێر!" ئەگەرنا، ئەندامەکانمان هەمووی دەبێت بە کەلوپەلی دەوڵەت هەر کاتێک کە ڕاگەیەنرا ئێمە مردووین و مێشکمان لەکارکەوتووە. کۆتا جار کە ئەمە بە یاسا دەرکراوە، لە ماوەی داگیرکاری نازیەکاندا بووە.
ئایا دەزانیت کە پاپای ئێستامان، یەکەمین پاپایە کە وتبێتی جەهەنەم بوونی نییە! بەڵام شەیتان بوونی هەیە. زۆر سەیر نییە بەلاتەوە کە هۆڵی گوێگرانی ڤاتیکان پڕیەتی لە ئاماژە و نیشانە بە ڕەپتیلیەنەکان، مار، هەروەها ئەژدیهاکان. ئایا دەتزانی کە تەلیسکۆبەکەی ڤاتیکان ناونراوە "لوسیفەر؟" ئەی لەکەوە پاپا نیشانەی شەیتان بە دەستەکانی دەکات؟
وێنەی شەیتان

وێنەی پاپای فاتیکان بە دەسەتەکانی نیشانەی شەیتان نیشان دەدات

وێنەی ژورێکی فاتیکان کە شوێنی کۆبونەوەی کاردیناڵەکانە
لە کاتێکدا، کە یەک چۆلەکەیەک دەتوانێت زیانی زۆر سامناک بە فڕۆکە بگەیەنێت، کەچی دوو فڕۆکە لە یانزەی سێپتەمبەر توانیەن ماددەی ستیل ببڕن بەناو دوو بیناکانی ناوەندی بازرگانی جیهانیدا!...

وێنەی فڕۆکەیەک کە باڵندەیەکی بەرکەوتوە لە کاتی فڕیندا
وێنەی ١١ سێپتەمبەر
ئینجا فڕۆکەیەکی سێیەم کە زۆر سەیرانە ونبوو و دیارنەما لەناو بینایەکدا،...
فڕۆکەی سێیەم
 
هەروەها لەگەڵ فڕۆکەیەکی تری چوارەم کە کەوتە خوارەوە بێ جێهێشتنی هیچ پاشماوەیەکی جەستەی فڕۆکەکە لە ناوچەکەدا....
شوێنی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی چوارەم
 
سەرەڕای ئەمەش، فڕۆکەکان لەلایەن ئەو تیرۆرستانەوە فڕۆکەوانی دەکران کە تەنها چەند وانەیەک و فێرکاریەکی سادەیان هەبووە لە فڕۆکەی بچووکی کێسنادا (Cessna)!...
ئامێرەکانی فڕۆکەی کیسنا
ئامێرەکانی فڕۆکەی ١١ سێپتەمبەر
ئینجا دواتر، ئەو هێرشە تۆقێنەر و ترسناکانە هەیە لەسەر خەڵکی بێتاوان، کە تیایاندا هەمان قوربانیەکان دەتوانن لەدوای زیاتر لە سێ هێرش هەر بەزیندوویی بمێننەوە!
ئەم برادەرە گولە لە سەری داوە بە حساب بە لەفاف پێچاوێتی

ئەم کورە گەنجە خۆشبەختە لە تەقەکردنێک لە سەری ڕزگاری بووە! هەموو ئەوەشی کە پێویستبووە بۆ مانەوە بەزیندوویی تەنها پێچەکێک بووە بەشوێنی گوولەکەوە.
ئەم برادەرە سێ جار لە مردن ڕزگاری بوە وەک ئەکتەرێک

ئەم کچەش وا خۆی نیشانداوە کوژراوە دواجار دەرکەوت نەمردوە
هەروەها سوپاس بۆ خوا، هەموو قوربانیەکان لە مرۆڤی خوێن و گۆشتن نین، بەڵکو هەندێجار تەنها بووکەڵەن.
دانای بوکەڵە وەک مردو لە هەواڵی سی ئێن ئێن
بە خۆشحاڵیە ئەمانە مرۆڤی ڕاستی نین




ئەی چی دەڵێیت لەبارەی ئەمەوە، ئایا تۆ دایک و باوکیت؟ ئایا تۆ لەو ڕاستیە ئاگاداریت کە فیلم کارتۆنی مناڵەکان پەیامی ژێرئاگایی سێکس و توندوتیژی لەخۆدەگرن؟ بۆچی؟

ئەفلام کارتۆن
ئەی ئایا دەزانیت کە کۆرپەلە تەواو گەشەکردووەکان دەتوانرێت یاساییانە لەبارببردرێن لە زۆرێک لە ویلایەتە ئەمریکیەکاندا؟ هەروەها پارێزەرانی لەباربردنی کۆرپەلە لە قۆناغە کۆتاییەکانی سکپڕیدا، دەڵێن کە مناڵی لەدایکنەبوو ناتوانێت هەست بە هیچ بە ئازارێک بکات؟ لە کاتێکدا کە هەموو پزیشکێک دەزانێت کۆئەندامی دەمار یەکەمینە بۆ گەشەکردن لە کۆرپەلەدا. ئایا لەباربردنی مناڵێکی تەواو گەشەکردوو هاوشێوەی تاوانێکی کوشتن نییە؟
یاسای کۆرپەلە لەناوبردن
 
با سەیرێکی کاروانی کۆچبەران بکەین. هەزاران خەڵک ماڵی خۆیان لە ئەمریکای باشوور جێهێشت لەپێناو دۆینەوەی داهاتوویەکی باشتر لە ئەمریکا، لە گەشتێکی ٢ هەزار میلیدا لەماوەی مانگ و نیوێک، بۆ ئەوەی کە لەکاتی خۆیدا بگەن بە هەڵبژاردەکانی قۆناغی ناوەندی ئەمریکا وەکو پەیامێکی ڕامیاری دژی سەرۆک تڕەمپ. ئەمەش واتە، کە ئەوان دووریەکی ناوەندی ٤٥ میلیان بڕیوە لە هەر ڕۆژێکدا! بە نەعل و پێخواسیەوە! بەم شێوەیە...
کۆچبەرانی بە کۆمەڵ
بۆچی ناودارەکانی هۆڵیودی وەکو ساندرا بوڵۆک، کەیت بلانچێت، کەیت بێکنسەیڵ، ئۆپرا وینفری، هتد.، هانی بەکارهێنانی ئەو کرێمانەی دەموچاو دەدەن کە چەرمی چووکی مناڵی کوڕانەی ساوا لەخۆدەگرن؟! نرخی هەر دانەیەکیش: ٦٥٠ دۆلارە! ئایا دەزانیت کە ئەم چەرمە چووکانە بەڕاستی دەفرۆشرێن و بازرگانیان پێوەدەکرێت؟ دوای ئەمە دەبێت چیتر پەیدابێت، خواردنەوەی خوێنی مناڵ؟!
ئایا دەزانیت کە نەخۆشیەکانی وەکو ئایدز، زیکا، سارس، هەروەها ئیبۆلا، بەڕاستی مافی داهێنانیان بۆ کراوە؟! شتێک، تەنها کاتێک مافی داهێنانی بۆ دەکرێت، کە ئەگەر بێتوو "دەستکرد" بێت!...
• کۆدی مافی داهێنانی ئایدز: 4464465، 4520113
• کۆدی مافی داهێنانی سارس: 7897744
• کۆدی مافی داهێنانی زیکا: atcc-vr84
• کۆدی مافی داهێنانی ئیبۆلا: 20120251502
مۆبایلەکەی ناو دەستت، لاپتۆپەکەت، تابلێتەکەت، هەروەها تەلەفزیۆنەکەت، هەمووی سپایوەیری (Spyware) تێدایە کە بیست و چوار کاتژمێر کاردەکات و چالاکە، بێ گوێدانە ئەوەی کە ئامێرەکەت هەڵبووە یاخود کوژاوەتەوە. ئەمەش واتە، تۆ بە بەردەوامی چاودێری دەکرێیت و هەموو گفتوگۆکانت تۆمار دەکرێت، ئینجا لە ماڵەوە بێت یاخود لەسەر کار. بۆچی؟ ئەی لەلایەن کێوە؟
لە ساڵی ٢٠١٨، دامەزراوەی مۆنسانتۆ (Monsanto)، کە بە تۆو و دانەوێڵە بۆهێڵ گۆڕدراوەکانی ناسراوە، گەنمی ژەهراوی دادەچێنێت کە لەلایەن بایەرەوە (Bayer) دەستیکەوتووە، ئەمیشیان بریتییە لە دڕندەیەکی کیمیایی کە بەزۆری ژەهر بەرهەمدەهێنێت. بە واتایەکی تر، سەرچاوەی خۆراکمان بەگشتی لەلایەن بەرهەمهێنەرانی ژەهرەوە کۆنترۆڵ کراوە! مۆنسانتۆ دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی (Agent Orange)، ماددەیەکی کیمیایی زۆر بەهێز و ژەهراوی کە لە جەنگی ڤێتنام بەکارهێنرا بۆ لەناوبردنی دارستانەکان و دانەوێڵەکان. بەڵام دەرکەوت کە شتێکی تەنها کەمێک زیاتری لەمە کرد و بووە هۆی ناتەواوی زۆر سامناکی لەدایکبوون لە مناڵان لەگەڵ چەندین جۆری شێرپەنجە! بەپێی شارەزایان، یەکگرتنی مۆنسانتۆ و بایەر، تەواوکاریەکی نایابی جەهەنەمی بوو کە ڕوویدا.
Agent Orange

منداڵانی ڤێتنامی
هەر لە ساڵی ٢٠١٨ لەماوەی دادگایی کردنیدا، هیلەری کڵینتن، دانی بەوەدا نا کە ٣٣ هەزار ئیمەیڵی سڕیوەتەوە لەو سێرڤەرە تایبەتیەدا کە وەکو وەزیری دەرەوە بەکاریهێناوە. نەوەکو هەر تەنها ئەمە، ئەو تەنانەت چەکووشێکی بەکارهێناوە بۆ وردوخاش کردنی هارد درایڤ و سیم کارتێکی مۆبایلێک. هەر بەڵگەیەکی تر کە دەتوانرا دژی ئەو بەکاربهێنرێت لە دادگای یاساییدا، بە ئاگرێک سووتا لە ئۆفیسی کۆشکێکدا کە هیچ کەس نەیزانی چۆن داگیرسا. ئەو چۆن توانی لەمە دەربازی بێت و هەموو ئەم بەڵگەیە لەناوببا؟
ئەو ئۆفیسەی لە خۆیەوە سوتا
سەرۆک باراک ئۆباما، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٠٩ی پێبەخشرا، تەنها دوای چەند مانگێک لە دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆکی ئەمریکا! ئەو لەو کاتەدا کەس نەیدەزانی لەکوێوە هاتووە و تەنانەت هیچ شتێکی بەدەست نەهێنابوو کە بیکات بە شایەنی ئەو خەڵاتە. ئینجا لە هەشت ساڵی دواتردا، جەنگی لە دژی ٧ وڵات ڕاگەیاندووە و هەر ٢٠ خولەکێک بۆمبێکی تەقاندووە! دەبێت کێ لەناو ئەو لیژنەی خەڵاتی نۆبڵەدا بووبێت؟! 
خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئۆباما!
جیهان هیچ بەو شێوەیە نییە کە تۆ بیری لێدەیکەیتەوە. ئینجا، هەموو ئەوانەی کە باسکرا چیان هاوبەشە لەگەڵ یەکدا؟ هەموویان بەتەواوەتی ئیهمال کراون لەلایەن میدیای گشتییەوە! هیچ کەناڵێکی ڕاگەیاندن نە باسیانی کردووە و نە پرسیاریان لە هیچی کردووە. دواتر هەر کە من پێموابوو ئیتر هەموو شتێکم بینیوە، دۆناڵد تڕەمپ بوو بە سەرۆک کۆماری ئەمریکا! هەمیشە وامدەزانی کە دوو لایەنی سیاسی هەیە لە ژیاندا: ڕاست و چەپ. چەپ بۆ خەڵکی ئاسایی بوو، هەروەها ڕاستیش بۆ دەوڵەمەندان. بەڵام دواتر بۆم دەرکەوت کە بیرۆکەکانم بەهیچ شێوەیەک ڕەنگدانەوەیان نەبووە لە ڕاستەقینەدا. ئۆباما هەموو کەسێکی شەیداکردبوو بە سەرنج و ڕوانینەکانیەوە، تەنانەت منیش! بەڵام هەروەکو وتم ئەو هێرشی کردۆتە سەر ٧ وڵات: پاکستان، سۆماڵ، یەمەن، ئەفغانسستان، سوریا، عێڕاق، هەروەها لیبیا. ئەو تەنانەت دیموکڕاتیش بوو. هەروەها دیموکڕات بیڵ کلینتن، لە یەک ئابڕووچوونی سێکسیەوە دەڕۆیشت بۆ دانەیەکی تر! بە سوێندی دڵسۆزیەوە درۆی دەکرد و لەو ڕێگەیەوە لێی دەربازی دەبوو. دیارە، کە ڕاست و چەپ، تەنها دوو باڵی هەمان باڵندە بوون.
سەرەڕای باکگڕاوند و بەرزڕاگرتنی چەپی من، هەروەها دژایەتی توندم لە تڕەمپ، هێشتاش هەر بڕیارمدا کە متمانەی پێبکەم. بەڵام ئەو چۆن هەڵبژێردرا هەر لە سەرەتاوە؟ ڕێک پێش هەڵبژاردنەکان، ویکیلکس (WikiLeaks) دەرکەوت، کە لەلایەن جولیان ئەسانجەوە (Julian Assange) دامەزرا. ویکیلیکس
Julian Assange
 بریتییە لە کتێبخانەیەکی مەزنی ئۆنڵاین لەو بەڵگەنامانەی کە زۆرترین چاودێریان کراوە و سانسۆڕکراون، هەموویان لەلایەن ئەو کەسانەوە بەردەستکەوتوون کە بەنهێنی کاردەکەن لە بەرزترین پێگەکاندا. زۆرینەی زانیاریەکان لەبارەی جەنگ، سیخوڕی، هەروەها گەندەڵییە. ڕاستەوخۆ پێش هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری، ویکیلیکس بەڵگەی تاوانباری گەورەی بڵاوکردەوە لەسەر گەندەڵی لەناو دامەزراوەی کڵینتن و هەڵمەتی سەرۆک کۆماری کڵینتدا. کەوابێت، چی ڕوویدا؟ ئەمە ڕوویدا: لە بەرواری ١/٢٠/٢٠١٧، دۆناڵد تڕەمپ دەستبەکاربوو وەکو سەرۆک کۆماری ئەمریکا.
سوێندی یاسایی تڕامپ


بەڵام چۆن ویکیلیکس، بەڵگەکانی گەندەڵی کڵینتنی بەدەستهێنا؟ ئەو بەڵگانە لەلایەل کارمەندێکەوە دزرابوون لەناو لیژنەی نەتەوەیی دیموکڕاتیدا، بەناوی سێث ڕیچ (Seth Rich)، کە پێشووتر لە بەرواری ١٠/٧/٢٠١٦ بە مردوویی دۆزرابۆوە بە دوو گوولە لە پشتیدا. کێ سێث ڕیچی کوشت؟ لە بەشەکانی دواتر وەڵامی ئەمە دەدۆزینەوە. 
 
سێث ڕیچ
ئینجا دواتر، بێ ئەوەی کەس بزانێت لەکوێوە، مەتەڵ و نهێنی “Q” سەریهەڵدا...
Q
 
کۆتایی بەشی یەکەم خۆت ئامادە بکە بۆ زانیاری زیاتر لە بەشی دووەم.

لینکی بەشی دووەم
لینکی بەشی سێیەم