دواســاتـەکـانـــی کـەبـاڵ کۆتایی جیهان بەو شێوەیەی کە ئێمە دەیزانین (بەشی شەشەم)

Wednesday, 09.01.2021, 18:21

2264 بینراوە


دەستێوەردانی گەورەی میدیا

ئەو حەوزە مەلەوانیەی لە کارە هونەریەکاندا دەردەکەوێت و لەلایەن پۆدێستاکانەوە کڕدراوە، بەڕاستی بوونی هەیە و حەوزێکی ژێر زەمینی مەلەوانیە لە کۆشکی بیڵتمۆر (Biltmore Mansion)، باکوری کارۆلینا. ئەمە بریتییە بووە لە ماڵی ملیۆنێر گلۆریا ڤاندەربیڵت (Gloria Vanderbilt) کە بەم دواییانە مرد لە تەمەنی ٩٥ ساڵی، لەم وێنەیەی بەرامبەردا دەتوانیت خۆیی و دوو کوڕەکانی بەناوی ئەندرسن و کارتەر کوپەر ببینیت.

کارتەر لە تەمەنی ٢٣ ساڵیدا خۆی کوشت، هەروەها ئەندرسن ڕاگەیاندکارێکی بەناوبانگە بۆ CNN. بۆچی وێنەکانی گلۆریا بە مناڵی ئەشکەنجەدراو دەردەکەون؟ ئایا ئەمە شتێکی ڕێکەوتە کە کوڕەکەی ناو وێنەکە ئەندرسنم بیردەهێنێتەوە؟ ئایا دەبێت پەیوەندیەک هەبێت لەنێوان حەوزە مەلەوانیەکە لەگەڵ ڕابواردن و کات بەسەربردنی کەمینە هەڵبژێردراوەکان هەروەکو ئاماژەی پێدەدرێت لە ئیمەیڵەکانی پۆدێستاکاندا؟

ئاندرسن کوپەر، ناو بەناو پێی وتراوە کە زیادەڕەوی کردووە لە پیشەکەیدا، لەبەرئەوەی کە شتەکان زۆر خراپتر دەردەخات وەکو لەوەی کە بەڕاستی هەن! لەبەرئەوەی کە دیارە زۆر حەزی لە درامایە، بەڵام لانیکەم چەند وەڵامێکی زۆر پێکەنیناوی وەرگرت بەرامبەر ئەم کارانە لە سۆشیاڵ میدیا...

 

پرسیارەکە ئەوەیە، کە ئایا ئەمە ئاساییە بۆ دەزگایەکی میدیا تا بەم شێوەیە هەواڵەکان پێشکەشبکات؟ ئایا ئەمە ڕاگەیاندنێکی ڕاستگۆیە؟ ئایا ئاساییە تۆ ڕاگەیاندن بڵاوبکەیتەوە و کاریگەری بخەیتە سەر خەڵک بە سەردیڕی وەکو لەم شێوەیە...

 

ئایا ئاساییە بۆ تۆڕی ڕاگەیاندنی هۆڵەندی NOS کە چاوپێکەوتنێکی دەستکاریکراو لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین بڵاوبکاتەوە کە تیایدا لەبارەی کوژراوەکانی ئوکڕانیا پرسیاری لێدەکەن و دەستکاری چاوپێکەوتنە ڕاستەقینەکە دەکەن بەشێواز تاوەکو وادەربکەوێت کە پوتین دووردەکەوێتەوە و پرسیارەکە پشتگوێ دەخات، لە کاتێکدا کە چاوپێکەوتنە ڕاستەقینەکە بەهەمان شێوە لە ئینتەرنێت دەتوانرێت بدۆزرێتەوە و تیایدا دەردەکەوێت کە پوتین کاتی خۆی وەردەگرێت و وەڵامی پرسیارەکە دەداتەوە.

ئایا ئاساییە بۆ چەندین دەزگای ڕاگەیاندکار کە ترەمپ تاوانبار بکەن بە دەستدرێژی کردنە سەر کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ بەیەکەوە لەگەڵ جێفری ئێپستین کە منداڵبازێکی تاوانبارکراوە؟ ئایا ئاساییە بەلای میدیاوە کە بێدەنگ بێت ئێستا کە تۆمارە گەشتیەکان نیشانی دەدەن ئەوە ترەمپ نەبووە بەڵکو بیڵ کڵینتن بووە؟

ئایا ئاساییە ئەو وتانەی ترەمپ لەبارەی دەستەی MS13 وتی کە "ئەوان مرۆڤ نین، بەڵکو ئاژەڵن،" بەتەواوەتی تێکدران هەروەکو بەڕوونی دەردەکەوێت بەمەبەست تاوەکو وا دەربکەوێت کە ئەو ئاماژە بە کۆچبەرەکان دەدات کە ئاژەڵن.

مناڵە بچووکەکەی سوریات بیرە؟ کە لەنێوان هەردوو گۆڕی دایک و باوکی دەخەوت؟ ئەمەش هەمووی نمایش بووە! ئینجا پێشکەشراوە و بڵاوکراوەتەوە بەمەبەست، تەنها بۆ ئەوەی خەڵک بخەڵەتێنن بۆ جەنگێکی تریش. ئەو مناڵە پارەی پێدراوە تاوەکو لەوێ پاڵبکەوێ!...

 

من نازانم ئێستا ئێوە چۆن بیردەکەنەوە، بەڵام بەلای منەوە ئەمە شتێکی ئاسایی نییە! شتێکی ئاسایی نییە کڵاوی سپی بکەیتە سەرت و پیاوێکی بریندار ڕاستەوخۆ دوای تەقینەوەیەک بکەیتە سەر شانت و هەڵیگریت، تەنها بۆ ئەوەی دواتر سێڵفیەکی لەگەڵ بگریت..

 

شتێکی ئاسایی نییە درۆ بۆ خەڵک بکەیت لەبارەی سوریا و هێرشە کیمیاییەکان، تەنها بۆ ئەوەی پاساو بۆ جەنگێکی تریش بهێنیتەوە. بۆ چەندین مانگ لەبارەی هەموو ئەمانەوە، ئێمە درۆمان لەگەڵدا کراوە لەلایەن دەزگاکانی میدیاوە! ئەم مناڵە داماوەی خوارەوەت بیرماوە؟ لەوانەیە! لەبەرئەوەی کە سێجار بەکارهێنراوە، بۆ سێ هەڵمەتی ڕزگاریخوازی، لە سێ مانگی جیاواز لە ساڵی ٢٠١٦.

شتێکی ئاسایی نییە کە تۆ هێرش و پەلامار لەسەر مناڵ و ئافرەت نمایش بکەیت تەنها بۆ وەرگرتنەوەی وەڵامێکی سۆزداری کە پاساوت بۆ دەهێنێتەوە بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتێکی تری بێگانە...

من ئەم خەڵەتاندنە لە جیهانێکی دیزاینکراو بۆ خۆرئاواییەکان بە شتێکی سامناک دەبینم، کە بەردەوام سەیریان دەکەن متمانەیان پێدەکەن. ئەی ئەم کوڕە بچووکەت لەبیرە؟ حسن دیابی تەمەنی ١١ ساڵ، بەوە بەناوبانگ بوو کە بەرگەی هێرشێکی کیمیایی گرت لە Douma لە سوریا. بەڵام دوای ئەوەی کە خۆی و باوکی دەرکەوتن و هەموو شتێکیان باسکرد، دەرکەوت کە ئەم ڕووداوە هەمووی نمایشکراوە و تەنها لەگەڵ مناڵەکانی تر لە دەرەوەی نەخۆشخانەکە یاریان کردووە. ئەوانە ڕایدەکێشن بەرەو نەخۆشخانەکە و لەناکاو بە ئاوی سارد زۆر بەسەختی دەیشۆن. شتێک دەکەنە چاویەوە، هەروەها کەسێک هەر هاوار دەکات "گاز!" و هەموو ئەم کاتە، کامێراکان لە تۆمارکردندابوون. کاتێک کە باوکی بۆی دەرکەوت چی ڕوویداوە، تووڕە بوو و لە ئینتەرنێت دەستیکردن بە قسەکردن و ڕاستیەکانی لەبارەی هەموو ئەمە بڵاوکردەوە.

چەندی دەتەوێت دەتوانم بەردەوامبم لەسەر نموونەی هەواڵی درۆینە، بەڵام پێموابێت کە ئەوەندە بەسە، لانیکەم بۆ ئێستا. تەنها دوو نموونەی تریشت پێدەدەم، بۆ لەبەرچاو گرتن و تێگەیشتن.

لە ساڵی ٢٠١٥، لە ماوەی هەڵمەتی سەرۆک کۆماری، دۆناڵد ترەمپ لاسایی ڕاگەیاندکار سێرگی کۆڤالێسکی (Serge Kovaleski) کردەوە کاتێک کە بە درۆی خستەوە لەبارەی بابەتێکەوە کە لە ساڵی ٢٠٠١ نووسیبووی، تیایدا کۆڤالێسکی نووسیویەتی خەڵک لە خۆشی کەوتنی دوو تاوەرەکەی یانزەی سێپتەمبەر هاوار دەکەن. کاتێک کە ترەمپ ئاماژەی بە بابەتەکە دا لە ساڵی ٢٠١٥، کۆڤالیسکی پاشەکشەی کرد و وتی بیری نایا بابەتەکەی نووسیبێت، کە لە کاتێکدا، زۆر بەئاسانی بابەتەک دەتوانرێت لە ئینتەرنێت بدۆزرێتەوە، بەهۆی ئەمەشەوە دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی پێیدا و لاسایی کردەوە. بەڵام میدیا ئەم هەلەی لەدەست نەدا و وەکو سەردێڕێک بەکاریهێنا، کە "ترەمپ گاڵتە بە ڕاگەیاندکار دەکات بەهۆی ناتەواوی."

 

ناتەواویەکەی کۆڤالێسکی، هۆکاری ئەو کردارە نامۆیە نییە کە ترەمپ ئەنجامیدا. لە چەندی حاڵەتی تردا ڕێک بەهەمان شێوە، ترەمپ لاسایی سیناتۆر جیم ماتیس، کاندیدی سەرۆک کۆمار مارکۆ ڕوبیۆ، ژەنەڕاڵێک، هەروەها بەڕێوەبەری بانکێک کە هەموویان بە درۆ دەربازیان بوو. بەڵام لەبەرئەوەی کە ماتیس، ڕوبیۆ، ژەنەڕاڵ و بەڕێوەبەری بانکەکە کەمئەندام نەبوون، بۆیە بێسوودبوون بۆ میدیا. لە کاتێکدا کە کەمئەندامی کۆڤالێسکی، بەهەموو دونیادا بڵاوبۆوە! قەناعەتی بەهەموو کەسێک هێنا کە ترەمپ بەکەم لە ناتەواوان دەڕوانێت. هەروەها منیش دەبێت دان بەوەدا بنێم، کە منیش کەوتمە داوی ئەمەوە.

ئینجا، نموونەی دووەم و کۆتا: بۆ ماوەی دوو ساڵ، میدیا گشتی بەردەوامبوو لە پاڵخستنی ئەجێندای ئازادیخواز لەگەڵ خەیاڵی ڕووسی ناوبراو بە ترەمپەوە، دواتر لە بەرواری ٢٣/٣/٢٠١٩، هەموو پشکنینێکی لەسەر وەستێنرا و هیچ شتێک نەدۆزرایەوە. دوای دوو ساڵ هەوڵدان لە هەموو شتێک کە لە توانایان بوو بۆ ئەوەی گرتنی ترەمپ، تەنانەت هیچیان دەست نەکەوت! ترەمپ لە لێکۆڵینەوەکان بەتەواوەتی پاککرایەوە، بەڵام میدیا گشتی هێشتاش بەردەوامبوو لە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە دەبێت شتێکی هەڵە هەبێت لەگەڵ ئەم سەرۆک کۆمارەدا. ئەمە لە کاتێکدا، کە بێتاوانی ترەمپ تەواو چەسپێنرا، هەروەکو چۆن کە هیچ شتێکیان نەوت لەبارەی حاڵەتە تۆمارکراوەکانی منداڵبازی کە لەژێر بەڕێوەبەرایەتی ترەمپدا دەستگیرکرا.

هەر لە سەرەتاوە، ترەمپ لەبارەی میدیای گشتیەوە ئاگاداری دەکردینەوە وەکو دوژمنی یەکەمی خەڵک! هەروەها تا زیاتر لەم بابەتە دەکۆڵمەوە، زیاتر بۆم دەردەکەوێت کە ترەمپ ڕاست دەکات. میدیای گشتی دەسەڵاتی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ لادانی خەڵک بە ئاڕاستەیەکی خوازراودا. بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە شتێکی تازە نییە، هەر لە سەرەتای ساڵەکانی ١٩٥٠، دەزگای هەواڵگری CIA، دەستیکرد بە Operation Mockingbird، کە بریتی بوو لە بەرنامەیەکی گشتگیر لە ئەمریکا بە تەنها ئامانجی دەستێوەردان لە هەواڵەکانی میدیا بۆ مەبەستی پڕوپاگەندە. ڕۆژنامەوانە پێشڕەوەکانی ئەمریکا، لە تۆڕێکی پڕوپاگەندەدا تۆمارکران. بە واتایەکی تر، خزمەتگوزاری نهێنی ئەمریکا، بڕیاری لەسەر ئەوەدەدا کە چ شتێک لەسەر تەلەفزیۆن و لە هەواڵەکان پێشکەش دەکرێت. بەڕێوەبەری دەزگای CIA، ویلیام کۆڵبی (William Colby)، بۆ لیژنەی کڵێسە (Church Committee) گەواهیدا کە زیاتر لە ٤٠٠ بریکاری CIA چالاکبوون لە میدیای ئەمریکادا بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئەوەی کە لە تەلەفزیۆن، ڕۆژنامە، هەروەها گۆڤارەکاندا ڕادەگەیەنرا.

ئایا هیچ شتێک گۆڕاوە؟ نەخێر! هەروەکو دەردەکەوێت نا. ئودۆ ئوڵفکۆتە (Udo Ulfkotte)، ڕاگەیاندکاری ئەڵمانی، لە بەرامبەر کامێرا دانی بەوەدا نا کە هەست بە شەرمەزاری دەکات لەوەی کە بەردەوام درۆی بۆ خەڵک کردووە، بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٥ ساڵ!...

"من بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ ڕۆژنامەوان بووم. من بۆ ئەوە پەروەردە کراوم کە تا درۆ بکەم، تا خیانەت بکەم، هەروەها ڕاستیەکە بە خەڵک نەڵێم. بەڵام بینینی ئەوەی کە چۆن میدیا ئەڵمانی و ئەمریکی هەوڵدەدەن جەنگ ڕووبەڕووی خەڵکی ئەوروپا بکەنەوە، جەنگ ڕووبەڕووی ڕووسیا بکەنەوە... ئەمە هیچ خاڵێکی گەڕانەوەی نییە. من هەڵدەستمە سەر پێکانم و دەڵێم کە ئەمەی لە ڕابردوودا کردوومە کارێکی شیاو نییە، کە خەڵکی بخەڵەتێنیت، کە پڕوپاگەندە دژی ڕووسیا دروست بکەیت. هەروەها ئەوەش کارێکی شیاو نییە کە هاوپیشەکانم دەیکەن و کردوویانە لە ڕابردوو، لەبەرئەوەی کە بەرتیلیان پێدراوە تاوەکو خیانەت لە خەڵک بکەن، نەک هەر تەنها لە ئەڵمانیا بەڵکو لە هەموو جیهان..." – ئودۆ ئوڵفکۆتە.

ئوڵفکۆتە دوای ماوەیەکی کەم لەمە بە جەڵتەی دڵ مرد، لە مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧.

با قسە لەسەر خەیاڵی ئازادی هەڵبژاردەکانمان بکەین! ئەو هەموو کەناڵە هەیە، چۆن دەکرێت هەموویان لەم ئەجێندایەوە گلابن؟ ئاسانە! ئەم وێنەیەی خوارەوە پیشانتی دەدات کە کامە هی کێیە...

دەبینیت، تەنها چوار کۆمپانیا هەیە! CBS وا دەردەکەوێت کە سەربەخۆ بێت، بەڵام خاوەنەکەی هەمان ملیاردێری ڤایاکۆمە.

کاتێک کە هەڵبژاردن بە خەڵک دەدەیت، وادەزانن کە ئازادن! هەروەها ئەگەر دەتەوێت بزانیت کە بۆچی میدیای گشتی ئەجێندای ئازادیخوازی هێنایە کایەوە، هەمووی ئەوەی پێویستە بیکەیت تەنها ئەوەیە بەدوای پارەکە بکەویت. کێ زۆرترین پارەی تەرخان کرد بۆ هیلەری کڵینتن تاوەکو یارمەتی ئەو ئەجێندای ئازادیخواز بدات؟ وەڵام: CNN، NBS، News Corporation، Turner Broadcasting، Thomson Reuters، News Max Media، Time Warner، Viacom، Comcast، HBO، AOL، Hollywood Foreign Press Association، Public Radio International، PBS، The Huffington Post، هەروەها کارلۆس سلیم (Carlos Slim) گەورەترین ئەندامی نیویۆرک تایمز لەو کاتەدا، جەیمس مێردۆک (James Murdoch) لە 21st Century Fox، جودی وودڕەف (Judy Woodruff) هاوبەش و سەرنووسەری بەڕێوەبەر لە PBS، هاوار سترینگەر (Howard Stringer)، بەڕێوەبەری پێشووی CBS، جۆرج ستێفەنۆپۆڵۆسی (George Stephanopoulos) سەرنووسەری سیاسی ABC News، مۆرت زوکەرمان (Mort Zuckerman) خاوەنی New York Daily News لەگەڵ U.S News & World Report، هەروەها واشینگتن پۆست (Washington Post) کە لەلایەن جێف بێسۆزی (Jeff Bezos) ئەمازۆنەوە خاوەنی دەکرێت، کە زۆر باش ناسراوە بە سانسۆڕکردنی چەندین کتێب لەسەر بابەتی ووروژێنەر. سانسۆڕکردن یەکێکە لە گەورەترین مەترسیەکان بۆسەر دیموکڕاسی و ئازادی ڕادەربڕین.

سێ سپۆنسەری گەورەی تر بۆ هیلەری کڵینتن، بریتیین لە گوگڵ، تویتەر، هەروەها فەیسبووک. گوگڵ و یوتوب، زۆر چالاکن لە بواری سانسۆڕکردنەوە، بەهەمان شێوەی تویتەر و فەیسبووک. هیچ سەیر نییە کە پۆستەکانی ترەمپ لەناو ئەوانەن کە زۆرتین سانسۆڕیان لەسەرە، هەروەکو پۆستەکانی بیرمەندە سیاسیەکان و لێکۆڵەران لەگەڵ هەر کەسێک کە بوێری هەبێت ڕەخنە لە چیرۆکی فەرمی ڕووداوەکان بگرێت، وەکو ئەوانەی کە پێشکەشم کردیت لە بەشی یەکەم. پۆستەکانی هیلەری هەرگیز سانسۆڕ ناکرێن، ئایا ئەمە هیچ پرسیارت بۆ دروست ناکات؟ ئایا Correct The Record و هەروەها Media Matters for America لەبیرە؟ ئەمانە ئەو جۆرە کۆمپانیایانەی سانسۆڕکردنن کە لە پشت ڕووداوەکانی فەیسبووک، تویتەر، گوگڵ، هەروەها یوتوب کاردەکەن بۆ ئەوەی هەرشتێک بسڕنەوە کە دژی ئەجێندای ئازادیخواز دەوەستێتەوە. ئینجا Correct The Record لەلایەن ئاڤاز (AVAAZ) ئێستا گەشەی پێدەدرێت، ئەو تۆڕە چالاکوانە جیهانییەی کە ماوەیەک من ئەوەندە بەرز لێم دەڕوانی. ئاڤاز بەهاوبەشی Respublica دامەزراوە کە ٢٥٠ هەزار دۆلاری لەلایەن جۆرج سۆرۆس وەرگرت، هەروەها بەهاوبەشی MoveOn کە ١.٦ ملیۆنی وەرگرت لەلایەن سۆرۆس. دامەزرێنەری سەرەکی و بەڕێوەبەری ئاڤاز، ڕیکن پاتێڵ (Ricken Patel)، ڕاوێژی بە دامەزراوەی ڕۆکەفێڵەر، نەتەوە یەکگرتووەکان، دامەزراوەی بیڵ و مەڵێندا گەیتس، هەروەها International Crisis Group بە جۆرج سۆرۆس وەکو سەرۆک لیژنە و فڕانک گویسترا وەکو بەڕێوەبەر، کە ئەمیان بریتی بوو لە هاوڕێکەمان بە هێمای منداڵبازیەوە لە بەشی چوارەم. هاودامەزرێنەی ئاڤاز بریتییە لە تۆم پێریێلۆ (Tom Perriello)، کۆنگرەوانی پێشووی ویلایەتی ڤیرجینیا، باشترین هاوڕێی باراک ئۆباما و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری Open Society Foundations کە ئەمیشیان هەر هی جۆرج سۆرۆسە، یەکێک لەو لایەنە سەرەکیانەی لەپشتی هێرشی کاروانە کۆچبەریەکەوە بوو، بۆیە هیچ سەیر نییە کە ئاڤاز بەو شێوە سەختە دژی ترەمپ دەوەستێتەوە. ئەمە هەمووی، بریتییە لەوەی کە ناوی دەبەین بە Controlled Opposition: بزووتنەوەیەکی ناڕەزایی کە لەلایەن بریکاری حکومیەوە بەڕێوەدەبردرێت. هەموو حکومەتێک لە مێژوودا ئەم تەکنیکەی بەکارهێناوە بۆ فێڵکردن و زاڵبوون بەسەر دوژمنەکانیدا.

هەروەکو وتم، سانسۆڕکردن مەترسیدارە، ئەوانەی کە ناویان دەبەن بە "پشکنەرانی ڕاستی" (Fact-checkers) مەترسیدان، سنۆپس (Snopes) یەکێکە لەوانە، کە لە لایەن ژن و مێردێکەوە بەناوەکانی David and Barbara Mikkelson دامەزراوە لە San Fernando Valley.

هەردووکیان بە گژیەکداچوون و باربارا دەیڤدی بە خەرجکردنی ٩٨ هەزار دۆلار تاوانبارکرد بۆ لەشفرۆش، کە دەکرێت ڕاست بووبێت لەبەرئەوەی دواتر لە باربارا جیابۆوە و هاوسەرگیری کرد لەگەڵ ئەکتەری پۆرن، ئیلیزا یەنگ (Elssa Young)، کە ناسراوە بە Erin O’Bryn، ئێستاش ئەم خانمە بریتییە لە بەڕێوەبەری سنۆپس. تەنها پشکنەری ڕاستی سنۆپس، ئێستا بریتییە لە کیم لاکەپریا (Kim LaCapria)، کەسایەتیەکی سێکس بلۆگەر ناسراو بە ڤایس ڤیکسن (Vice Vixen).

ئەمە، بریتییە لە پشکنەری ڕاستی سنۆپەس! هیچ لێکۆڵەرێک، پشکنەرێک، پارێزگارێک، یاخود بەڵگەنامەیەک نییە بۆ ئەوەی کە پاڵپشتی دۆزینەوەکانیان بکات، هەروەها زۆر بەخراپی بەلای سیاسیدا لاربوونەوە، کەچی سەرەڕای ئەمەش، وەکو "پشکنەرێکی ڕاستی" قبوڵکراون لەلایەن خەڵکەوە.

جۆن پۆدێستا، یەکێک لە گومانلێکراوە کلیلیەکان لە ئابڕووچوونی Pizzagate، ستوونی تایبەتی خۆی لە  ڕۆژنامەی  واشینگتن  پۆست!  کە  لە بارەی سیاسەت و پلانی سیاسیەوە دەنووسێت. جۆن برێنن (John Brennon)، سەرکردەی CIA هەتاوەکو ساڵی ٢٠١٧، ئێستا وەکو شیکەرەوە سەرەکی کاردەکات بۆ NBC و MSNBC. هەروەها ئاندرسن کوپەر، پێشووتر بۆ CIA کاریدەکرد پێش ئەوەی ببێت بە سەرنووسەرێکی CNN. بەپێی قسەکانی خۆی بێت گوایە کە تەنها پیشەیەکی پێشکەشکراو بووە بۆ وەرگرتنی ماوەیەک لە ئەزموون کاتێک کە تەمەنی ١٩ ساڵ بووە، بەڵام من بەلامەوە سەیرە، چەند کەس دەبێت پیشەیەکی پێشکەشکراوی لەم شێوەیەی دەستکەوتبێت لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا! ئەو کاتە ئاندرسن، تەنانەت پەروەردەی تەواوی ئەوەشی نەبووە تاوەکو پیشەیەکی پێشکەش بکرێت، کەچی هەر لەناکاو، دەستی بە دەرکەوتن کرد لە CNN. خزمەتگوزارییە نهێنیەکان، هێشتاش بڕیاردەرن لەسەر ئەوەی کە خەڵکی باوەڕ بە چی دەکەن و بیر لە چی دەکەنەوە. ئەگەر ئەوان بیانەوێت هێرش بکەنە سەر وڵاتێکی تر، ئەوا میدیای گشتی بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی باوەڕ بە تۆ بهێنن کە ئەو وڵاتە پێویستی بەوە هەیە لە دیکتاتۆرێکی سامناک ڕزگاربکرێت کە خەڵکی خۆی دەکوژێت. هۆکاری ڕاستەقینەی هێرشەکەش، هەمیشە نەزانراو دەبێت لەلایەن خەڵک، بەڵام لەوانەیە هۆکارەکەی نەوت بێت، یاخود دامەزراندنی بانکێکی تری ڕۆثچایەڵد. بەڵام، کێ گرنگی بەمانە دەدات؟ لە هەواڵەکان بڵاوکرایەوە کە ئەوان بەو هێرشە خەڵکەکەیان ڕزگارکرد لە دیکتاتۆرەکە، هەروەها دیموکراسیەتیان پێ گەیەنرا، هەرچیەکیش لە هەواڵەکان بێت خەڵک باوەڕی پێدەکات و بەلایەوە ڕاستییە. تەواو؟ نەخێر! ئەگەر میدیا لەلایەن خزمەتگوزاریە نهێنیەکانەوە کۆنترۆڵ کرابێت، ئەوا ئەو شتانەی بڵاویناکەنەوە و گاڵتەی پێدەکەن زیاتر ماقولانە دەردەکەوێت بەلای منەوە. بابەتی یەکەمیش کە لەمەوە دێتە بیر، بریتییە لە Pizzagate. کە بە هەموو هەوڵ و شێوەیەکەوە لەلایەن میدیاوە بەرانگاری دەکرێت. با بە کەمێک لێکۆڵینەوەی تر بەردەوامبین، لە بەشی حەوتەمدا.

 

کۆتایی بەشی شەشەم.