کلتووری مەدرەسەکەی بارزانی

Tuesday, 14/12/2021, 18:05

4354 بینراوە


لەیەکێک لەکتێبەکانی کاک نەوشیروان مستەفادا باسی رووداوێک ئەکات لەناوەڕاستی شەستەکانی سەدەی رابردوودا کاتێک بەشێک لەهاورێی و هاوسەنگەرەکانی مەلا مستەفای بارزان کە سەرکردەی ئەوسای شۆڕشی ئەیلول بوون و مەلا دەستبەسەری کردبوون ، زەلامێکیان راسپارد بچێتە لای مەلا مستەفا بۆ ئەوەی بەبۆنەی جەژنەوە ئێجازەیان پێبدات سەردانی خێزانەکانیان بکەن . لەوەڵامدا بارزانی وتبووی : ئیجازەیان نادەم بەڵکو ژنەکانیان ( قەحپە ) بن !! .
هەندێ لەسەرکردەکانی ئەوسای شۆڕشیش باس لەوەدەکەن کەوا ووشەی ( قووندەر ) وێردی سەرزمانی مەلا مستەفای ڕابەری شۆڕش بوو بۆ وەسفکردنی نەیارەکانی !.
هەر لەو باریەوە دەگێڕنەوە کەوا فەرەنسۆ حەریری جارێکیان کۆمەڵێک کادیری پارتی بۆ خوێندن داوا ئەکەن بچنە دەرەوەی وڵات ، فەڕەنسۆش کە مەسئولێکی دەزگای پاراستن بوو فەرمان ئەکات جەلادەکانی دەزگاکەی سواری ئەو کادیرە گەنجانەبن و وێنەی فیدیۆییان بگرن بۆ ئەوەی نەبادا کە گەیشتنە هەندەران لەدژی پارتی کار بکەن !.
لێرەوە کاتێک سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نەوەی مەلا مستەفای بارزان و دەرچووی ئەو مەدرەسە ئەخلاقییەی پارتی لەبەیانێکی فەرمی حکومەتەکەیدا تۆمەتی سێکسی ئەخاتە پاڵ ژنی یەکێک لەنەیارەکانی ، ئەمەیان شتێکی تازەو نامۆ نیە بە مەدرەسەکەی مەلا مستەفاو پارتیەوە ، ئەمە سروشتی راستەقیینەی ئەم حزبەو سەرکردەکانیەتی .
دەگێڕنەوە جاران سەدام حوسێن شتی لەو بابەتەی زۆر کردووەو ، گرتەی فیدیۆیی زۆربەی سەرکردەکانی حزبو حکومەتەکەی لەلای دەزگای موخابەراتیەکەی هەبووە بۆ چاوترساندنیان ، خۆ سەدامیش هەر لەمنداڵییەوە مرۆڤێکی بێڕەوشت وشەلاتی وسەرسەری و خوێری سەر شەقامەکان بووە ، بۆیە بەنیسبەت ئەویشەوە شتێکی غەریب نەبوو ئەم کارانە بکات . ئێستاش پارتی شوێنگرەوەی ئەم کلتوورە ناشرینەیەو زۆر بە روونی لەناو ئەندامەکانیدا بڵاوی ئەکاتەوە ، بۆیە دیسان سەیر نیە کە پەرلەمانتارەکیان لەناو حەڕەمی پەرلەماندا هەڕەشەی ( سوار بوون ) لەنەیارەکانی حزبەکەی بکات .
مرۆڤی کورد لەبەر ئەوەی لەناو کۆمەڵگەیەکی موحافیزکارو دینداردا دەژی و پابەندی پرەنسیپە ئەخلاقیەکانە ، بۆیە تۆمەتی سێکسی بۆ ئەو تۆمەتێکی زۆر قوڕسە و مایەی قبووڵکردنی کۆمەڵگەش نیە ، بۆیە کاتێک تۆمەتێکی سێکسی ئەخرێتە پاڵ کەسێک بەتایبەتیش کە ژن بێت ، ئەوە مانای تیڕۆری کەسایەتیەکەیەتی ، بەڵام وادیارە لەمەدرەسەی بارزانیدا ئەم حیساباتانە ناکرێ ، چونکی ئەوانەی ئێستا سەرکردەو کادیرو ئەندامی ئەم حزبەن خۆیان کەرامەتشکاو و بێئەخلاقن و هیچ شتێک رێگەیان لێناگرێ تەنانەت ئەگەر ئەو پارتییە سەرۆکی حکومەتیش بێت یان رابەڕی شۆڕشێک بێت .
هیچ نەما ئەم حزبی پارتییە بەو میللەتە نەیکات ، سیاسەت لەسایەی ئەم حزبەدا بووەتە ئاودەست و ، حوکمڕانیەکەشیان بووەتە قەحپەخانە و پەرلەمانەکەشیان کردووە بەگەوادخانە .
ئیدی ئەبێ چاوەڕێی شتی زۆر خراپتریش بین ، چونکە ئەوانەی ئێستا موقەدرەاتی هەرێم وکوردستانەکەیان بە دەستەوەیە دەرچوو و گۆشکراوی ئەو مەدرەسەین کە باوکی پارتی ورێبەرەکان مەلا مستەفای بارزانی بۆیانی دامەزراندووە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە