بنەماڵەی بارزانیی و تالەبانی بۆ ئەوەی خیانەتە گەورەکانی خۆیان بچووک ببینرێت، رێگا بە ئیسلامی سیاسیی دەدەن تا گەرای پیسی خۆیان دابنێن


لە ساڵی نوێ دەرگاكانی ھاتن قفڵ مەكە

Friday, 07/01/2022, 11:13

4883 بینراوە


لە گۆشەیەكی دیكەوە 
لە پەنجەرەیەكی دیكەوە
ناتوانم سەیری ڕووناكی كەم
ناتوانم لە ڕوو لە تیشكێكی دیكە كەم
كاتێ سەراسیمای تۆمە.

لە ساڵی نوێدا ناتوانم خەون بە تۆوە نەبینم
من لە ھەمووجێما تۆ
تۆ لە ھەموو جێتا من قفڵكراوم.
ساڵێكی دیكەش بڕوا 
من ھەر لە خەیاڵی تۆدا یارییەكی منداڵانە دەكەم.

دەلاقەكانی ھاتن دامەخە
من سەر بە تەریقەتی عیشقم
لە بەرقاپی خانەقای مەولا سەرەتاتكێی بینینی دوا تابلۆی نیگای تۆم
شوێن تا ئەوجی بیركردنەوە كڵۆڵ
تاكشانی ئێوارە سێبەری سنەوبەرێكی تەڕ.

لە ساڵی نوێدا 
من تاسووخێكی نایابم بە دیار وێنەكەتەوە دانیشتووم
تا ڕژانی خەیاڵ
كات بە كەڵكی بێدەنگی نایەت
من بڵێسەم دێ لە قسە و
ھاژەم دێ لە ڕژانی جوانی
ئەگریجەم لە تابلۆیەكت بئاخنە و
بۆ تێپەڕینی ترپەیەك لە ساڵی نوێدا
سڵاوێك بنێرە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست