ئەی کێ تۆی دروست کردووە؟

Monday, 15/08/2022, 19:51

4751 بینراوە


کاتێک ڕەخنەکانمان ڕووبەڕوی ئیسلام دەکەینەوە، بەشێک لە موسڵمانان پرسیاری ئەوە دەکەن (ئەی کێ دروستی کردوویت؟ قابیلە ئەم جیهانە خالقێکی نەبێت؟). واتە ڕەخنەگرتن لە ئیسلام دەبەستنەوە بە بوونی خوداوەو ڕەخنەگرتن لە ئیسلام بە ڕەخنەگرتن لە خودا تێدەگەن، لە کاتێکدا خوداو ئاین دوو بابەتی لێکجیاوازن، خودا گوتارێکی میتافیزیکەو لە زۆربەی نەتەوەکاندا باسی هەیە، بەڵام ئاینەکان دیاردەیەکی مێژووکردن و بەرهەمی زەمان و زەمینەی خۆیانن.
 خۆ گەر پێیانوایە خودایەک هەیە، هیچ گرفتێک نیەو با هەبێت و بیپەرستن، باوەڕناکەم کەسێک لە جیهاندا هەبوبێت ڕەخنەی لە بوون و نەبوونی خودا گرتبێت، بەڵکو قسەی لەسەر  پێویستبوون و ماهیەتی خوداکە کردووە، ئەگەر هەبێت چی و ئەگەر نەبێت چی!! بەڵام زۆر زۆرن ئەوانەی کە ڕەخنە لە دینەکان دەگرن و ڕەتی دەکەنەوە کە ئاینەکان لەلایەن خوداوە ڕەوانە کرابن..! واتە: ئەگەر خودایەک هەبێت و توانای دروستکردنی ئەم گەردوونە بەرفراوانەی هەبێت  لە توانایدا هەیە خواستەکانی خۆی بگەیەنێتە دروستکراوەکانی خۆی و پێویستی بە ئاینەکان نیە، بۆ نموونە پێویستی بە ئاینی ئیسلام نیە کە بە شەڕو ڕشتنی خوێن و کۆیلەکردنی ژنان و غەزاو غەنیمە بانگەوازی بۆ بکات، پێویستی بە مرۆڤ نیە بەرگری لێبکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە