دەستكەوت یان نەهامەتی؟!

Wednesday, 11.16.2022, 21:03

593 بینراوە


لەكوردستان بەشێوەیەكی گشتی هەرلایەنە و باس لە “دەستكەوت” ی تایبەت بە حیزبەكەی دەكات ، ئەوەتا هەركاتێك سەركردەی هەر یەك لە  لایەنە سیاسیەكانی وەكو پارتی و یەكێتی سەكۆیان بۆ برەخسێت وەكو تووتی هەر دەیلێنەوە باسی دەستەوتی سیاسی لەژێر سایەی حوكمرانی حیزبەكەدا،ئەو كوردستانەی كە سەركردەكانی پارتی و یەكێتی باسی دەكەن لە وتار و كۆربەندەكاندا كوردستانێكی خەیاڵیە كە لە راستیدا بوونی نیە ، بۆیە روونتر بلێین  كە هیچ حوكمرانی نەزۆركی كوردی هیچ دەستەكەوتێكی سیاسی و ئابووری نەبووە دوای زیاتر لە چارەگە سەدەیەك لە ناوچەكەدا وە ژیان و گوزەرانی خەڵكی كوردستان باشترین شایەدە كە  حوكومرانی نەزۆكی كورانی تاڵبانی و نەوەكانی بارزانی لە نەهامەتی و ناخۆشی زیاتر هیچ خێریان بۆ تاكی كورد نەبووە .
بەڵام پرسیارەكە ئەوەیە بۆچی ئەوان هەرجارەو كە باسی ماوەی حوكمرانی خۆیان دەكەن هەرگیز دانیان بەوەدانەناوە كە ئەوان سەرچاوەی هەموو ئەو نەهامەتیەن كەبەسەر كوردا دێت  وە لەبری ئەوە بە دەستكەوت ناوی دەبن ، چ دەستەكەوێت !! تاكی كورد تائێستاش لە كوردستان خاوەنی  سەرەتایی ترین مافی مرۆڤ نین و لەهەر كات و ساتێك بۆی هەیە برفێندرێین  و بێ سەر و شوێن بكرێن وە قەیرانە دروستكراوە یەك لەدوایی یەكەكان تەنگی بە هەموو تاكێكی كورد هەڵچنیوە، لای هەر یەك لە سەركردە بێ ئابروەكانی یەكێتی و پارتی دەستكەوت و نەهامەتی یەكسانن و بەرادەیەك كە هیچ نەهامەتی و ناخۆشیە لە ئارادا نیە كە ئەوەش گەورەترین خۆ خەڵتاند و درۆیە وە هەرگیز چاوەروانی ئەوە لە كەسێكی وەكو مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵبانی لەخۆبایی ناكرێت .

بۆیە قورسە سەركردەی دیكتاتۆر لەوە حاڵی بێت كە ئەو نەهامەتی و قاتوو قوری هێناوە بۆ سەر میللەت نەوەك بەدەستهێنانی دەستكەوت .