بۆ ژنە تێکۆشەری کورد زەینەب جەلالیان

Wednesday, 08/03/2023, 22:02

3616 بینراوە


بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان:

ئای چەند خۆشە لە ژووڕێکی گەرم ونەرم لە پشت کامپیوتێڕ دابنیشی ورۆژی جیهانی ژنان لە چەند رستەیەکدا بۆ رووپەڕی فەیسبوک بەڕێ بکەی و قاوەی گەرمیشت لە بەر دەستدا بێ وچاوڕوانی ئەوە بی چەند کەسێک لایکت بۆ بنێرێ ویان لە کورتە رستەیەکدا ٨ی ماڕست لێ پیرۆز بکەن.لە ناو چوارچێوەی بچووکی فەیسبوکدارووناکبیرونووسەری کورد بە تایبەت پیاوەکان، دەست دەکەن بە نووسین بۆ ٨ی ماڕس وئەوەی کە بۆخۆیان باوەڕیان پێی نییە دەیڕازێنێتەوە وخۆیان وەک لایەنگریی یەکسانیی ژن وپیاولە خەڵکی ساویلکە لە قالب دەدەن.
پێویست بە وەبیر هێنانەوەیە کە چەند کەسێک لە تێكۆشەرانی نەتەوەکانی دیکەی ئێڕان بە تایبەت ژنە فارسەکان کە بۆ ماوەیەک لە یەکێک لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا بەند کرابون،زەینەب جەلالیان دیوە وبە یەکەوە هاوبەند بون.ئەو ژنە چالاکوانە لە یەكێک لە مێدیاکانی فارس زمان وەک شاهیدحالێک دەیگێڕآوە وگووتی: لە زیندان دەگەڵ زەینەب جەلالیان پێکەوە بەند کرابوین.رۆژانە داوی ئەوی دەیانبردە دەرێ تا شکەنجەی بدەن،کاتێک دەهاتەوە ناو ژوری زیندان بە دەنگی بڵند هاواری دەکردودەیگووت:ژن،ژیان ئازاد.
ئەو سەردەم ئێمە لێی تێنەدەگەیشتین کە مەبەستی لەو درووشمە چییە،بەڵام ئێستێ دوای مەرگی ژینای کورد تێدەگەین  ئەو درووشمە لە کوێ سەرچآوەی گرتووە.
نامەیەکی زەینەب جەلالیان لە زیندانەوە بۆ ٨ی ماڕس:
رۆژی جیهانی ژنان.
خۆتان دادوەربن،من جەستەیەکی ساغم نییە،کلیلەکانی ناو زیندانەکان منیان پووختە وبە ئەزموون کردوە.کاتێک شکەنجەگەران،منیان شکەنجە دەدا،تەنیا شتێک کە بۆ من مابۆوە فکروباوەڕەکانی من بووهەروەها هیوا بە ژنانی تێکۆشەرونەبەز بۆداهاتوو.
ئەی زاڵـمان ئیوەتەنیا چاو لێكەر بون وهەن،بینیتان کە ناتوانن بە کوشتاروشکەنجەکردنی ئێمەی ژنان پێش بە مافخوازیی وراست بێژیی بگرن.کاتێک جەوهەری ژنێک ئاوێتەی ئازادی بووە،هیچ زۆرداڕێک ناتوانێ ئەو ژنە بە چؤک دابێنێ وبیبەزێنێ.
زەینەب جەلالیان:
زیندانەکانی ئیڕان ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی(١٩٧٦ز ).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە