ئیزن بە کەس نادەین خۆی لە ئێمە بە ئێرانیتر بزانێ!

Sunday, 17/12/2023, 15:06

2144 بینراوە


دونیای فەیسبوک، دونیایەکی فراوان وبەربڵاوە. رۆژانە مرۆڤی تامەزرۆی زانیاریەکان چاو بەسەر فەیسبوکدا ئەخشێنێ تا ئاگاداریی دونیای دەوروبەریی خۆی بێ. بابەتێکی سەیرم هاتە بەرچاو. گۆیان لە وڵاتی سۆئێدشاری ستۆکهۆڵم کەسانێک بە رەگەز کورد کە نیشتەجێی ئەو وڵاتەن لە دەوری یەکتر کۆبوونەوە وحیزبێکی تازەیان دامەزراندوە بە ناوی:ئێرانیانی کوردی وەتەنپەرەست، کە لایەنگریی سەرسەختی نیزامی پادشآیین بۆ داهاتووی ئێران.
رۆژی راگەیاندنی ئەو رێکخراوەیەش رۆژی ٢١  سەرماوەزە کە دەکاتە رۆژی رووخاندنی کۆماری ئازەربایجان لە ئێران، کە پاشآن رووخانی کۆماری مهابادیشی بەدووی خۆیداهێنا. لە بارەی دەرکەوتنی ئەو حیزبە هەر کەس نەزەریی خۆی نووسیوە. زۆرتر وەک گاڵتەجاریەک کۆمێنتیان لەسەر نووسیوە وناوی، جاشە کوردەکانیان لەسەر ناوە. یەکیش وادەزانێ ئەوکەسانە کۆنە ساواکیی سەردەمی شآی ئێرانن. کەسێکیش رەنگە بە جەفەنگ نووسیبێی، لەوانەیە خالید عەزیزی /وتەبێژیی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران/ سکرتێریان بی. بە کورتیی هەر کەس لە هەوای خۆی ئەو رێخراوەیەی هەڵسەنگاندووە. ئەوەش نیشآنەی دونیای ئازادیی نووسین ودەبڕینە.
ئەوەی کە سەرنجی منی ڕاکێشاوە تا ئەو کورتە بابەتە بنووسم، ئەمەیە کە ئەگەر لە بیرمان مابێ لە کاتی خۆیدا قاسملوووتووێژیی دەگەڵ بی، بی، سی، دەکرد کە کورتە ویدئۆکەشی هەر ماوە، لەو وتووێژەدا بەڕآشکاوی وتی:ئیزن بە کەس نادەین خۆی لە ئێمە بە ئێرانیتر بزانێ!پاشآن سادق شەڕەفکەندی ومستەفا هیجریش هەر هەمان گووتنەکەی قاسملۆیان دووپات کردەوە.
پرسیاری سەرەکە ئەمەیە، ئێستێ کە تاقمێک کورد لە وڵاتی سۆئێد لە دەوری یەکترکۆبوونەوە وحیزبێکی لایەنگریی نیزامیی پادشآییان بە ناوی، ئێرانیان کوردیی وەتەنپەرەست، راگەیاندووە، بۆ دەکەونە بەرتەشەرولۆمەی کەسانێک کە کاتی خۆی لۆمەی قاسملۆوشەڕەفکەندی وهیجریان نەئەکرد؟
بۆ دەبێ قاسملۆئیزن بەکەس نەدا، کەس لە خۆی ئێرانیتر بێ، بۆ دەبێ بۆهەڵوێستی قاسملۆپاکانی دروست بێ ورەواببینرێ. بەڵام ئەگەر کەسانێکی دیکەی کورد خۆیان بە ئێرانیەکی کوردوئێران پەرەست بزانن بکەونە بەر رەخنەی تووندووسووکایەیەتی پێکردنان.
لەناو حیزبە چەپەکانی ئێرانیدا کورد رۆلێ بەرچاوی هەبووە وئێستێش هەیەتی. لە ناو سازمانی موجاهیدینی خەڵكدا کە رێکخراوەیەکی باوەڕمەند بە شیعەیە کورد خەریکی تیکۆشانە. لە ناو ئیسلامی بە رواڵەت سیاسی، کورد بە لێشاوخۆی دیتۆتەوە وکاریان دەگەڵ ئەکا. سازمانی خەبات کە گشتیان کوردن وئایینین وسووننەن، دۆستی نزیکی موجاهیدینن.
قاسملۆ، شانازیی بە ئێرانی بونی خۆی بکا، کارێکی رەوایە، بەڵام کەسانیترحیزب ساز بکەن وئێران بە وڵاتی خۆیان بزانن ولایەنگریی لە نیزامی پاشآیی بکەن، حەرامە.
سیستم ونیزامی پادشآیی هیچکات خێری بۆ کورد تێدا نەبووە وقەتیش نابێ. بەڵام راگەیاندنی حیزب ورێکخراوە هەم لە دەرەوەی وڵات وهەمیش لە ناوخۆی وڵات ئازادە، گرینگ هەڵوێستی خەڵكە کە چۆنیان وەرئەگرێ ومامڵەیان دەگەڵ ئەکا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە