پەروەردە!

Wednesday, 07/02/2024, 20:23

1443 بینراوە


پەروەردەی ئەمرۆ لەجیهاندا بەگشتی زۆر شێوەی جۆرا وجۆری پەروەردە هەن: شێوەی پەروەردەکان هەموویان کۆدەبنەوە لە دوو شێوەی سەرەکیدا:

پەروەردەی جۆری یەکەمیان بریتیە؛
گووتنەوەیە، لاسای کردنەوەیە ودەرخ کردنە، بەتیلاوەتی شێوە حوجرەی فەقێی فێردەکرێن وفێردەبن. چ داهێنانێکیان نییە، ناتوانن لەو دیوو ئەوخەتەی بۆیان کێشراوە، بیر بکەنەوە.
پەروەردەی جۆری دووهەم یان بریتیە: 
پەروەردەی نوێی زانستی مرۆڤ فێردەکەن؛
بە پلەی یەکەم فێر دەکرێن بیربکەنەوە، 
چارەسەری کێشەکان بە مەنهەجێکی عەقڵی چارەسەر بکەن. کێشەکانی لەدوودڵییەوە بۆ بەدواچون، شیکاری کردن، گەران بەدوای رێگای تیۆری وزانستیدا بۆ چارەسەری کێشەکان بکەن.
لەپەروەردەی نوێدا بەدوای چارەسەری ئامادەکراودا ناگەرێن، بگرە کەڵکیان لێ وەردەگرن بۆ بەدواچون وداهێنانی چارەسەری نوێ لە رێگای زانستی نوێخوازییەوە ئەدۆزنەوە.
پەروەدەی نوێی زانستی، فێری مرۆڤەکان دەکات، داهێنەربن، ئەوەی ئەمرۆ بوونی هەیە وابیر بکەنەوە سبەی بونی نامێنێ ودا هێنانی نوێی لەبری بکەنەوە وبدۆزنەوە.
- مرۆڤی شارستانی، دنیا دیدە، بیرکەرەوەی پڕ ئەزموونی ژیان؛ 
بیرۆکەکانی رۆژانەی وهەمیشە خوێندنەوەی زانستی نوێی بۆ دەکاتن.
کێشەی بیرە چەقیوەکان بەگومانەوە سەیردەکەن. کەسی خاوەن ئەزمون هونەری بیرکردنەوە، تێکەڵ بەژیانی سەرکەوتنی داهاتووی خۆی وگەلەکەی دەکاتن، هەروەها بۆ ژیان دەژی. کێشەکان کاتێک هەستی پێدەکات ودەیان بینێ، بەدوای چارەسەرەکانیاندا دەگەرێ. چارەسەری ئامادەکراو بەکار ناهێنێ. کێشەکان بەشێوەی زانستی ولای پسپۆری جیاواز باسیان دەکات. کەسی نوێی خاوەن پەروەردەی نوێ، هەمیشە دەگەرێن بەدوای بیری نوێ بۆ چارەسەری کێشەکانی، بە شک ودوو دڵییەوە، سەیری هەموو بیرکردنەوەیەک بەقوڵی دەکن.
دیکارت فەیلەسوفی فەرەنسی هێژێ؛
شکم لە شکەکانی خۆشم هەیە.
بوونم هەیە چونکە بیر دەکەمەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە