٨ی مارس

Wednesday, 13/03/2024, 19:06

386 بینراوە


ڕۆژی ٨ی مارس  وەک ڕۆژێک بۆ نارەزایەتی ژنان بەرامبەر نادادییەکان لە ماوەی خەڵکیدا هەیە ، لە ساڵی ١٩٠٨ و لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا ناڕەزایەتی ژنان وەک خۆپیشاندان و دروستکردنی فشار لەبەرامبەر مافەکانی ژناندا بەردەوام بوو.
ژنان بریتی بوون لە یاسای پاراستنی کار بۆ ژنان، مافی ژنان 
ئێستا ٨ی مارس لە زۆربەی زۆری وڵاتانی دونیا ھەموو ساڵێک شکۆدار بەڕێوە دەچێت، و وەک ڕۆژی ناڕەزایەتی گشتی بە بندەستی و توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان، وە ھەروەھا ڕێزگرتن لەو کەسانەی کە ئاگری ئەم خەباتەیان ھەڵگیرسان بۆ باشترکردنی دۆخی ژنان.
دەسکەوتەکانی دوو دەیەی ڕابردوو و پێشڕەوی بۆ چەسپاندنی یەکسانی ھەمەلایەنە بۆ سەپاندنی مافە سەرەتای و ئینسانیەکانی ژنان، کەم نین. لە زۆربەی وڵاتانی جیھان مافی دەنگدان و بەشداری لە پرۆسەی ھەڵبژاردن و بەشداری ھەڵسوڕانی سیاسی و کۆمەڵایەتی بە رەسمی ناسرا. 
ھێشتا لە زۆربەی وڵاتانی جیھان، لە چوارچێوەی خێزان، کۆمەڵگا وە یان شوێنی کار ژنان ڕوبەڕوی توندوتیژی دەبنەوە، یاسای مەزھەبی و پیاوسالاری دژە ژن لە زۆر وڵاتی دواکەوتوی جیھان ژنان ئازار دەدات و کاری پێدەکرێت، ھێشتا لە پێشکەوتووترین وڵاتانی جیھانیش ھێزی کاری ژنان بەرانبەر بە کاری یەکسان لەگەڵ پیاوان، ھەرزانترە، ڕێژەی داھاتی ژنان زۆر کەمترە بە بەراوەرد بە پیاوان.
سێ لە سەر چواری نەخوێندەوارەکانی جیھان ژنانن، ژنان و منداڵان گەورەترین قوربانی ئاوارەیی شەڕەکانن. دیاریکردن جلوبەرگ بۆ ژنان، حیجابی زۆرەملی، قاچاخ و کڕین و فرۆشتنی ژنان، دەستدرێژی سێکسی و جەستەیی، توندوتیژی و تیرۆر لە ژێر ناوی ناموس و شەرەف و …ھتد، نمونەی بندەستی ئاشکرا یە کە ڕۆژانە وەک دیاردەی ئاسایی دژی ژنان بەڕێوە دەچێت.
زیاتر لە سەد ساڵ بە سەر مێژوی دەست نیشانکردنی ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژی جیھانی ژن تێدەپەڕێت، بەڵام ھێشتا ھۆکار زۆرن بۆ ژنان و پارێزەرانی مافەکانی ژنان، لەم ڕۆژەدا لە سەرتاسەری جیھان بێنە مەیدان بۆ بەرگری لە مافە سەرەتایەکانی ژنان.


ئەوەی پەیوەستە بە عێراق و کوردستان 

ژنان لە هەموو کەرتەکان فەرامۆشکراون وە ژنان لەسەر کێشەی پیاوەن دەبنە قوربانی و دەستدرێژی دەکرێتە سەرییان و بۆ ترساندن و کۆنترۆڵکردن زۆر جار هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدۆ و ڕەسم بابەتی شەخسیان لێدەکرێت تاکوو ئافرەت زۆرتر کەسایەتییان بچووکبکرێتەوە و ئازادییکان لە ناوبەرن  وەک دیارە ملوێنان ئافرەت لە عێراق بە هۆکاری جەنگ هاوژینەکانیان لە دەستدا ئەمەش لە کاتێکدا زۆرینەییان خاوەنی مناڵن هیچ یاسا و قانوونێک نیە تاکوو ئەم ژنانە ژیانێکی شایستەیان بۆ دابین بکرێت و ناچار بە لەشفرۆشی و کاری نایاسایی و بە کارنەهێندرێت لەلایەن باند و حزبەکان گروپەکان وەک دیارە زۆرینەی حزبە سیاسییەکانی کوردستان عێراق ژنان بۆ مەبەستی سیاسیەتی گلاوی خۆیان بە کاردەهێنن وە سەدان تۆمەتی دەستدرێژی بۆ سەر ژنان لە عێراق هەیە ئەمە جیا ئەوەی لە عێراق ڕێگەپێدراوە کە پیاو تا ٤ ژن بهێنێت کە هیچ حسابێک بۆ داهاتی خێزان و ژنان و چۆنیەتی پەروەردەکردن نەکراوە تەنها بە حەشوایی چوار ژن بۆ پیاوێک بە یاساکراوە  ئەمەش بۆتە کێشەیەکی زۆر  و سەخت بۆ ژیانی ژنان کە جۆرێکە کە کوشتنی هیواشی ئافرەت لە عێراق، وە ئەو ئافرەتانەی کە خاوەنی ماڵ و خێزانن لە مالەیانیان زیندانیکراون بە جۆرێک کە بێ ئەوەی پیاوێک یان برایەکیان لەگەڵ بێت ڕێگەیان پينادرێت بچنە دەرەوەی ماڵەکان .
کوردستانیش بە هەمان شێوەی عێراق ئافرەتان تووشی دەیان کێشە و بێ داهاتی ژیان و نەبوونی هیچ سەرچاوەیەکی ئابووری لە ژێر دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی نێوەی کۆمەڵگای کوردی ئافرەتن لە ماڵەکەنیان زیندانی کراون ڕۆژانەش دەبینی ئافرەت لەسەر نامووس و کێشەی نامووس دەکوژرێن یاخوو لە جیاتی خوێن و بە زۆر بە شوو دەدرێن و ناجار بە هاوسەرگیرییەک دوکرێن کە بە دڵی خۆییان نیە، لە لایەن هەردوو حزبی دەسەڵات یەکێتی و پارتی سەدان ئافرەت بۆ کاری نا یاسایی بە کاردەهێندێن ئەمەش جگە لەوەی زۆرینەی پیاوان بۆ ڕاوکردنی ئافرەتان هەڕەشەی بڵاوکردنەی گرتە ڤیدۆییان لێدەکرێت .. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە