کورسی کۆتاکان یان بە کۆیلەکرنی کۆتاکان

Saturday, 24/02/2024, 8:03

4319 بینراوە


وەکوو هەمووان دەزانین هەردوو حزبی دەسەڵاتداری یەکێتی و پارتی هەمیشە جۆرەها فێل و ڕێگایی نا شەرعی و نا یاساییان بە کارهێناوە بۆ ئەوەی بتوانن زۆرترین دەنگ کۆبکەنەوە یاخوود زۆرترین کەس لە بەرەی ئەوان بێت و لەگەڵ ئەوان بێت جا ئەوە بە ترساندن بێت یان بە پێدانی پارە یان بە خەت و زۆرلێکردن و چاوسوورکردنەوە و ترساندن .
بابەتی کورسێکانی کەمە نەتەوەکانی ناو کوردستان کە پێک دێن لە تورکمان و کلدانی و ئاشووری و مەسحێکان جۆرێک بوو لە فێلکردنی پارتی تاکوو لە ڕێگای کەمە نەتەوەکانەوە کورسێکانی زیاد بکات
ئەو کەسانەی ئەبوونە ئەندام پەڕلەمان لەسەر پشکی کۆتاییەکان هیچ کات سیاسەتییان پێچەوانەی پارتی نەبوو وە هیچ کاتێک لە هیچ بڕیارێکدا بۆچوونیان لەگەڵ پارتی جیاوازنەبوو ئەگەر پارتی بۆچوونێکی هەبووبێت دژی کەمە نەتەوەکانیش ئەو ئەندام پەڕڵەمانانە لەبەر ئەوەی نوێنەری کەمە نەتەوەییان نەبوون هەر پشتیوانی بڕیاری پارتی و حکومەتی هەرێم میان دەکرد .، بۆ کۆتایی هێنان بەم فێڵکردنە لە کەمە نەتەوەکان و لە کوردەکان و حزبەکانی جیا لە پارتی کارێکی باشە . کەمە نەتەوەکان پێویستە بەشداری هەڵبژاردن بکەن و نوێنەری ڕاستەقینەی خۆییانیان هەبێت نەک کەسێک لەسەر حسابی ئەوان کار بۆ تورکیا و پارتی و یەکێتی بکات ،. ئێمە پێمان وایە هەموو نەتەوە جیاوازەکانی ناو کوردستان مافی ئەوەیان هەیە بەشداری کاری سیاسی بکەن وە بەشداری دەنگدان و پڕۆسەی دەنگدان بکەن وە پێویستە بۆ ئەوان بە دەنگێکی کەمتر بتوانن کوردسی بە دەست بهێنن تاکوو هەڵبژاردن بۆ ئەوان ئاسانتربێت نەک پارتی و حکومەتی کوردستان و حەشدی شەعبی و یەکێتی بە ئارازووی خۆییان کەمە نەتەوەکان و کەمە ئاینەکان بە کاربهێنن و خەڵکیان تێدا دروست بکەن کە کار بۆ خۆیان بکات .
لە بابەتی داهاتوومان زانیاری ورد دەخەینە ڕوو دەربارەی فێڵ و کارە نایاساییەکانی پارتی و یەکێتی بۆ هەڵبژاردن و کاری هەڵبژاردن کە چۆن تەزویر دەکەن تاکوو دەنگی زۆر بهێنن چاوەڕوان بن …

نووسینی هاوڕێ سابر چالاکوانی ڕێکخراوی ١٧ی شوبات


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە