ڕەوەند شووناسی مێژوویی کوردە

Wednesday, 27/03/2024, 20:39

2656 بینراوە


دەمێکە بیر لەوە دەکەینەوە شتێک لە نووسراوی کێلەشین بنووسین وەک یادگاریەکی مێژوویی بۆ نەوەکانی داهاتوو، کە وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی و ئاماژەیەک بۆ زانینی سەرەتایی ژیانی مرۆڤ،لە کوێوە هاتووین و لە کوێین،بۆ کوێ دەڕۆین؟
لەو لێکۆڵینەوە ناوچەییەی کە کراوە، دەرکەوت کە ئەم نووسراوە لە قۆناغێکی مێژوودا لەگەڵ پارچەیەکی دیکەی هاوشێوە لە ناوچەی ڕەوەندوزدا دۆزرایەوە و بۆ نووسینی فەرمانێکی حکومەت لەلایەن ئەشپوینی پاشای ئەوکاتەی ئۆرارتوو لە پارێزگای تۆشپا نەخشێنراون ، و ناوەڕۆک و مانای نووسراوەکە زۆر سەرنجڕاکێشە.بۆ پاراستن و پاسەوانیکردنی ئاژەڵ و ژینگەکەیان، ئەمەش ئاستی نووسراوەکە بەرز دەکاتەوە و دەیخاتە رێزی کەسایەتییەکانی ڕۆحی پیرۆز و سروشتی.
ژیانی کوردەواری کە بنچینەی لە سەر ئاژەڵداری دابەزیوە،سروشت زۆر هەلی بۆ ڕەخساندوە کە بە زانستی زۆر باڵا بگات بۆ خزمەتگوزاری و ژیانی یکسانی.بەڵام لەو ناوەندەدا بنەماڵەی نووح پێغەمبەر کە خاوەنی مەڕی نووحی پەیکەر سپی بوونە زۆر هۆشیار بوونە و هۆکاری ئەو زیرەکبوونەیان ژێنێتیکی بووە،کە لە خاکی سوێری جەمسەری باشور دێتە بەرچاو،مرۆڤی ژینگەی ئاوی سوێر قژکاڵ و سور و سپی یە و پێست ناسک و کەم خۆراکە و کەیفی بە شەکر و شیرینی زور ناێت،ئەگەریش شیرنایی زۆر بخوات لە جەستەیدا دەبێتە چەورایی نابێتە گۆشت و خوێن هەر ئێستا لە ئۆسترالیا حکوومەت کێشەی لەگەڵ ژن و پیاوی سپی قەڵەو هەیە.بەڵام ناتووانی پێشگری بکات،سروشتی ئۆسترالیا شیرینە و مروڤ ئەگەر زەمینەی قەڵەوبوونی تێدا بێ،هەر بە ئاو و هەواکەی کیلۆ دەگرێت..
مەڵبەندی شنۆیە هاوکات لەگەڵ فەلاتی ئێران و سروشتی ئۆسترالیا و جەمسەری باشوری گۆی زەوی باڵاترین زانیاری ژین و ژینگەناسی بە (بنکەی ژین) داوە کە قورئانی پیرۆز پشتیوانی لێدەکات و بنکەی ژین زۆر بەئاسانی هەموو بەشەکانی سەرهەڵدانی پرۆسەی ژیانی شرۆڤە کردوە و لە چوارچێوەی کۆمەڵێک پرۆژەی توێژینەوەی ژێنێتیکی و سروشتی ژینگەناسی پێشکەشی ڕای گشتی خەڵکی کوردستان و ناوەندەکانی ئەکادیمی و نووسەران و توێژەرانی بواری مێژوو و شارستانییەتی کەوناری کوردستانی کردوە..
ژیانی ڕەوەند و پێکهاتە مێژوویی و ڕسەن و سروشتی کورد لە ناوچەی شنۆیە ناکرێت لەبەرچاو نەگیرێت..چۆن ئێمە لە ڕووی مێژوویی خاوەن مێژوو و شارستانییەتی تایبەتی خۆمانین و جیاوازە لە تیۆری گەشەساندنی داڕوینیزم و تیۆری ڕێژەگەرایی ستیڤ هاوکینگ..چۆن سەردەمانێک کە گەشتیاران لە هەموو جیهاندا بڵاوبوونەتەوە، هەریەکەیان بە ئامانجی لێکۆڵینەوە لەو بابەتانەی کە ویستوویانە لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکەن و بەقازانجی خۆیان بووە کاریان لەسەر کردونە..ئەم گۆشە دوورە دەستەی وڵاتی کوردستان و گەلانی دەوروبەری لە کاتی جیاوازدا پێشوازی لە ژمارەیەک گەشتیار و ئۆریانتاڵیزم کردووە.هەموو ئەم گەشتیارانە بۆ خێرخوازی و بۆ خزمەتکردنی بەشێک لە مێژووی مرۆڤایەتی یان بارودۆخی کۆمەڵایەتی ئەو گەلانەی لەو خاکانەدا دەژین نەهاتوونەتە ئەو وڵاتانە،تەنیا بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی ئەو کاریان کردوە و ئەوانیش لەگەڵ ئەوانی تردا ئەرکی خۆیان جیاوازی هەیە.بەڵام ئێمەی کورد لەکاتێکدا خۆمان ڕاوەستاوین و کۆمەڵێک نووسەر و ئارکۆلۆژیستی ڕۆژئاوایی بێن کاری توێژینەوەمان بۆ ئەنجام بدەن و بەڵگەی ڕاستەقینەمان بۆ بخەنە ڕوو.دونیای کوردی زۆر وێرانترە لەو ڕوویەوە..حاڵی نووسەر و مێژوونووس و ئەکادیمیەکانی کوردی سەبارەت بە مێژوو و شارستانییەتی خۆیان زۆر خراوە..نەیانتووانی لەئاستی پێویست دابن و وەڵام بدەنەوە..تەنیا (بنکەی ژین) بە یارمەتی و تواناییەکانی بەڕێز مامۆستا (عەبدوڵقادر پیران) لە وڵاتی ئۆستراڵیا بە هاوکاری لەگەڵ زانکۆی کۆییزڵەند لە ماوەی ئەو ساڵانەدا توانیویەتی هەنگاوی جددی هەڵبگرێت و پەردە لەسەر شارستانییەتی شاڕاوەی کوردی هەڵبداتەوە و سەندووقی نهێنەکانی سروشت و سەرهەڵدانی ژیان لە ناوچەی فەڵاتی ئێران و دەوروبەری ئۆرمیە و شنۆ بخاتە بەر دیدی خوێنەران و هۆگرانی مێژوو و شارستانییەت و پرۆسەی سەرهەڵدانی ژیان لە کەنار دەریاچەی ورمێ..
بەڵام مخابن ئەو لایەنگیرییه کوێرەی ڕاگەیاندن بۆ بیردۆزی پەرەسەندن که پالپشیکراوه له لایەن حكوومەتەکان و دەقەکانی دەستور، بۆتە هۆی هێرشکردن و بەکەمزانینی هەر كەسێك هەول بدا رەخنه لەو بیردۆزه بگری و به جورەها تۆمەت تاوانباری بكرى.دیکتاتۆرییەتی زانستی داڕوینیزم لە کوردستاندا بەهەموو شێوەیەکی باڵادەستە و ڕێگری دەکات لەهەر ڕەخنە و توێژینەوەیەکی مەیدانی و بەڵگەیی.که بیردۆزی پەرەسەندن شتێکی براوەیه و جێگای گفتوگۆ نیه،زور جار له وتارەكانیان نمونەی ئەو دەستەواژانه دەبینری ئەو جۆره له ماسی به درێژایی میلیۆنان ساڵ سیستەمی ڕۆیشتنی خۆی پەره پێداوه بۆ ئەوەی بتوانی پێچ و پەنا بکات بەرامبەر مەترسی دوژمنەکانی.

سەرچاوە:

www.bnkayjin.com
سەنتەری توێژینەوەی زانستی ژنێتێکی و ژینگەناسی بنکەی ژین« کێلەشین٢» ئۆستراڵیا


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە