بنکەی ژین

Sunday, 17/12/2023, 15:06

1912 بینراوە


کوردەواری کۆمارێکی تێکەڵاو لە مەڕدارانی سەرەتای ژیانە کە بریتین لەوانەی خوارەوە؛ 
1- ڕەوەند ( شنۆیی) کە ئیبراھیم خەلیل لەو بنەمالەیە ھەڵکەوتووە و شارستانیەتی سەبای تیدا دیارە و زاراوەی کوردی سۆرانە کە بنکە بە سۆران نایناسی،بەڵکوو بە«ڕەوەند» پیناسەی دەکات کە دەڵێ: کوردی کرمانجی باکور،کوردی ڕەوەند و کوردی کرمانجی باشور و ولاتی شنۆ لە نێوان قەندیل و ئارارات زۆر بەجوانی کوردەواری بە جیھان دەناسێنی.
2 - پیران لە ئاوی سوێر دەرکەوتوە ژیناتی کلۆرین یا سەردەسیرییە کە خاوەنی مەڕی پیکەر سپی نووحی دیارە کە لە ھێزی دەماخیەکی یەکجار زۆر بەھرەمەند بووە و لەماوەیەکی کورتدا خۆی بەسەر خێڵاتی باشوری خوی سەپاندوە و شارستانییەتی بابل و فرعەونەکانی میسر و شارستانییەتی یۆنانی بەرپاکرد (پیران دامەزرێنەری شارستانییەتە) رەگەزی پیرانی لە سەر ئەوروپای سپی دەروا کە دەبنە ئەڵمانی، پۆڵەندی وئۆکراینی و ئیسرائیل و یۆنان و ئیتاڵیا ڕەوەندی زۆرە.
3 - مامەش ( دۆم = سۆمەر) کە ژینگەی سەرەتاییان باشور و رۆژھەڵاتی باشوری شنۆی بووە،کە بەھۆی مەڕو بزنی ڕەش لە بازاری خوری بێبەشبونە و بەشوێن دارستان و کۆکردنەوە و وشک کردنی میوەکاندا چوونە و بەرھەمیان ھەبوە و دارستان بۆتە سەرچاوەی ناندێنی ئەو بنەمالەیە و داریان پەرستووە کە بەتخانەیان لە زۆر شوێن بەرچاو دەکەوی کە ئیبراھیمی خەلیل شایەدی ئەو پەرستنەیە.ئەو بنەماڵەیە دایکیان لە ئاوی شیرین دەرکەوتووە و بابیان ڕەوەندە کە بەقابیل لە ناوکتێبەکانی ئایینیدا دیارە و لەزمانی کوردیدا بە « مام = برای باب» ناسراوە و گەرمەسیرین.ئەگەر دنیای زانست ھاوڕێ بێ زۆر بەوردەکاریەوە کاری لە سەر دەکرێت و کتێبی بۆ دەنووسرێت کە مێژووی کوردیە..
4 - ھەندوو ( ماد)
ماد یا ھەندوو لە ناو کوردەواریدا شوێنێکی بەرزیان ھەیە،بەچەند ھۆکاری تایبەت:
ئەلف - زەردەشت پێغەمبەریان داڵدە داوە ئایین یان قەبووڵ کرد،کە بەناوی کوردە لەو ناوچەی گەرۆس وەرگیران و چۆن خاوەنی خێڵاتی مەڕ و بزن و ئەسب بوون زۆر بە ڕێزەوە وەریان گرتوون و شوێنیان پێداون ھەتا نیشتەجێ بن کە بە چاکردنی ئاگردانی ئاگرکەش و ئەسپ دەتوانین بڵێن کە زەردەشت حکوومەتی بەسەردا کردون و ھەندو پێرەوی لە کوردەی کردوە..
ب - ھەندوو ھەروەک مامەش دارستانی بووە،ژیانیان بەرچاو گرتوە و لە کۆکردنەوەی میوەکان و سووتەمەنی بۆ زستان کەڵکیان وەرگرتوە و بت پەرەستیان ھەروەک مامەش  لەبەرچاو گرتوە،کە ئەمرۆش بەرچاو دەکەوێت لەو بنەماڵەیەدا.وشەی «ھەندوو» لە ناوچەی گەرۆس جێگای سەرنجە و پرسیار و بۆچوونێکی یکجار زۆری بۆ توێژەران خستۆتە ڕوو با بزانین بۆچی؟
وشەی «ھەندوو»فۆنێتیکی ڵاتینی قورسی پێوە دیارە کە ڕاستەوخۆ دەچێتە سەر رێزمانی ئینگلیزی کە ئەگەر لێ بکۆڵینەوە ئەوە بەو شێوەی لێدێت..(Hand + Do)  باکوری ئەو ناوچەیەی کە دەبێتە کوێستانی سەھەندی،بەناوچەی سۆران ناسراوە کە هەتا دەشتی تەورێزی درێژ دەبێتەوە.سروشتی ئەو بەشە بادینیە کە مانای بەژن زڕاو و بڵیند و چاوشینی سورکارە( ئینگلیزی = ئازەری) کە خاوەنی حۆشتری خمی بوونە پێکھاتەی خاکی سوێر و سەردەسیرە.وەک دیارە ھەندوو بە مانای کەس یانیش کەسانێک کە بە دەست کار دەکەن و کەڵوپەڵی ناوماڵ و کەرستەی پێویستی کۆمەڵ دروست دەکەن،کە زۆر جوان دیارە دەستکردی ئەمرۆی ئێران کە ناوبانگی جیھانی ھەیە،ئەوە مۆرکی نەتەوەی گەرۆسە کە لە کەتیبەکانی مێژووی ئێراندا بەگەلی ماد ناسراون.
ھەروەک لەسەرەوەش ئاماژەمان پێداوە کورد و ھەندوو دوو خێڵی جیاوازن کورد ئاگر پەرستی ناوچەی شنۆی بوون،لە ژێر فەرمانی زەردەشت پێغەمبەر دا بوون و «ڕەوەند»و بە ڕاشکاوی دەتوانین بڵێن کە مادەکان کوردن و کوردی ھەندوو و مامەش یا سۆمەر کوردی ئەفریقای و دوبارە لێرەش دا قابیل و ھابیل بە ڕوونی دەردەکەون کە مامەش یا سومەر منداڵی قابیلی دیارن « چاو بەڵەکی گۆشتی دەست و مەچەک پان و ئەستوور» و کورد منداڵی ھابیل کە لە گەڵ ھەندوو قەومی مادیان پێکھێناوە.
5- سۆران : ئەو بنەماڵەیە لە دوو بەشدا دیارن:
ئەلف - ناوچەی مەڕداران چۆمی قزڵ ئۆزون« چۆمی سۆران» کە دەرژێتە دەریای مازندەران ئەو بنەماڵەیە سوور خوێنی و چاو سەوزی گۆشتی دیارن وەکوو ئاژیلی کە وشەی سۆران لە دوو وشەی« سۆر + ران» وەرگیراوە کە مانای مێگەڵی سور دەدات.
ب - ناوچەی بادین کە دەکەوێتە نێوان کوێستانی سەھەند و دەشتی تەورێزی کە خاوەنی حۆشتر بوونە و لە کەتیبە ئایینیەکاندا بەتایبەت قورئانی کەریم بە قەومی «سەمود» ناو براون.کە ساڵح پێغەمبەر و کووشتنەوەی حۆشتری لە لایەن قەومی گشتی ئەورۆ داوە لە شارەدێ کەندوانی دا زۆر بەجوانی بەرچاو دەکەوی کە لەگەڵ ئەو بەسەرھاتە ئاڵوگۆڕی بە سەر ناوچەدا ھاتووە و کۆچیان کردوە بۆ باکور و وڵاتانی دانیمارک و سوێد و نۆروێژ و بەریتانیا یان ئاوەدان کردەوە.
لێرەدا دوو بنەماڵەی پیران و سۆران پێکھاتەی ژیانی ئاوی سوێرن و رێزمانیان فۆنتی ڵاتین دیارە.
مامەش و ھەندوو پێکھاتەی ژیانی ئاوی شیرین کە رێزمانی ئەو خێڵاتە فۆنتی سانسکریتی دیارە.
رێزمانی ڕەوەندی «کوردی»  بە نێوان قەندیل و ئاراراتدا چ دەگەێنی؟ 
ئارارات کوردی کرمانجی باکور
قەندیل کوردی کرمانجی باشور
و«شنۆ» و رێزمانی ڕەوەندی دەبێتە کوردی...
سەرچاوە:
سەنتەری توێژینەوەی ژێنێتکی و زانستی ژینگەناسی بنکەی ژین (کێلەشین)ئوستراڵیا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە