پرۆسه‌ى ئه‌نفال له‌نێوا یادو ده‌سكه‌وتدا

Wednesday, 10/04/2024, 9:28

3208 بینراوە


هه‌مو كه‌سێك له‌ كوردستا ده‌زانێت زامى ئه‌نفال چه‌نده‌ به‌سۆو به‌ئازاره‌ ده‌بوو سه‌دانو بگره‌ هه‌زاران فلم و شانۆگه‌رى له‌باره‌وه‌ بكرابا به‌شێوه‌ى كواڵتى زۆر باش بۆئه‌وه‌ى ئه‌م جینۆسایده‌ له‌هه‌مو گۆشه‌یه‌كه‌وه‌ به‌دونیاى ده‌ره‌وه‌ بناسرایه‌، به‌شدا بوانى ئه‌نجام دانى ئه‌و تاوانه‌ش دواى زیاتر له‌چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك بهێنرابان دادگایی بكرابانه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ى بۆنه‌وه‌ى داهاتو وه‌ك هۆڵۆ كۆستى جوه‌كان وه‌ك جینۆسایدى ئه‌رمه‌نه‌كان وه‌ك جینۆسایدى موسوڵمانه‌ كانى میانمارو فلیپین به‌جیهانى ده‌ره‌وه‌ بناسرابایه‌. به‌ڵام به‌داخێكى زۆره‌وه‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ وه‌ك پێویست لاى لێ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كه‌مته‌ر خه‌مى و ئیهمالی لایه‌نى په‌یوه‌ندى دارى پێوه‌ دیاره‌ زۆر به‌ڕونى تائیسته‌ ئه‌نفال نه‌بۆته‌ ستراتیژ له‌به‌رنامه‌ى كارو له‌  له‌ناو نوخبه‌ى ده‌سه‌ڵات دارانى ئه‌م هه‌رێمه‌ ساڵانه‌ له‌یادى( 14/4) ئه‌م فلمه‌ بێزار كه‌ره‌ هه‌موساڵ به‌وێنه‌ى یادى هه‌ڵه‌بجه‌ دوباره‌ ده‌كرێته‌وه‌ كۆمه‌ڵێك وه‌عدو به‌ڵێنى بێكردار ده‌درێته‌ كه‌س و كارى قوربانیان هه‌میشه‌ له‌ هیواو چاوه‌ڕوانیداكه‌س وكاره‌ى قوربانیان ده‌هێڵرێنه‌وه‌و به‌ڵێنى بێ كرداریان پێ ده‌درێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى سیاسیه‌وه‌ ئه‌نفالیش وه‌ك كاره‌ساته‌ دڵته‌ زێنه‌ كانى تر دواى یادو یاد كردنه‌وه‌كه‌ى فه‌رامۆشده‌كرێت تاوه‌كو ساڵێكى دى بۆیه‌ ده‌بێت هه‌مو كه‌س و كارى قوربانیان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت تاوه‌كو حكومه‌ت ناچار بكرێت خزمه‌تو خزمه‌ت گوزارى پێویستیان بۆجێ به‌جێ بكات لایه‌ك له‌گوزه‌رانوحاڵیان بكاته‌وه‌ به‌وه‌ى هه‌میشه‌ ڕێگربن له‌و یادو یاد كردنه‌وه‌ ته‌قلیدیه‌ى كه‌هه‌مو ساڵێك له‌چه‌ند سه‌عاتێكدا كورت كراوه‌ته‌وه‌ ئیتر كه‌س بیرى لاى كه‌سو كارى ئه‌م قوربانیه‌ به‌سوێ یه‌ نیه‌ له‌ولاشه‌وه‌ له‌هه‌موى كاره‌سات تربونى ئه‌و لیسته‌ى موچه‌ خۆرانى كه‌سو كارو وارسی شهیدانه‌ كه‌سه‌دان جاش و موسته‌ شارى تیادایه‌و تائیسته‌ ش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى هێزه‌ سیاسیه‌ كان كه‌س جورئه‌ت ناكات پاكى بكاته‌ وه‌ خیانه‌ت كارو جاشو موسته‌ شاره‌ كانى تاوان باری ئه‌نفال بهێنه‌ێته‌ به‌رده‌م دادگا وه‌زاره‌تى شه‌هیدان به‌وهه‌مو ئیمكانیه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌وه‌  به‌قه‌ده‌ر چالاك وانێكى بوارى ئه‌نفال نه‌یان توانى وه‌ خزمه‌ت به‌م كه‌یسه‌ بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ر خه‌ریكى دزى و پاره‌ خواردنن دواى ئیمتیازو به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان كه‌وتون باشترین به‌ڵگه‌ش به‌رد باران كردنى وه‌زیرى شه‌هیدانه‌ له‌لایه‌ن كه‌سو كارى قوربانیه‌ كانه‌وه‌ وه‌ئیسته‌ش وا نێزیك ده‌بینه‌وه‌ له‌ و تاوانه‌ له‌وجینۆسایده‌ به‌ڵام هیچ موژده‌یه‌ك نیه‌ بۆهێنانه‌وه‌ى ئه‌و هه‌مو گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌ هێنانه‌وه‌یان بۆزێدى خۆیان وه‌دواتر ته‌سلیم كردنه‌وه‌یان به‌زێدى باباپیریان بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌م یاده‌ ته‌قلیدیه‌ بایكۆت بكرێت له‌لایه‌ن كه‌سو كارى قوربانیانه‌وه‌ 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە