هه‌ژمارى من ته‌ڵه‌ى ڕاوكردنى موچه‌ خۆران

Wednesday, 27/03/2024, 22:49

4524 بینراوە


هه‌ژمارى من ته‌ڵه‌یه‌كه‌ هه‌موو ده‌قه‌یه‌ك ئاماده‌ى ته‌قینه‌ به‌موچه‌ى هاونیشتمانیانداهه‌ژمارى من وه‌ك ئه‌و ئاگره‌یه‌ گه‌ر له‌دوریشه‌وه‌ چاوى لێبكه‌یت زیانت پێده‌گات دوێ شه‌و له‌به‌رنامه‌یه‌م وه‌زیرى دلیڤه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ها تاریفی هه‌ژمارى منى ده‌كرد ده‌تگوت ئه‌و زۆردڵسۆزو خه‌م خۆرى میله‌ته‌یه‌ كه‌ دڵنیام خودى وه‌زیریش سیقه‌ى به‌ هه‌ژمارى من نیه‌ بۆئه‌وه‌ى موچه‌كه‌ى له‌وێ وه‌ربگرێت بۆیه‌ هه‌مویان موچه‌و كارت بانكیه‌كانیان هى حكومه‌تى ناوه‌ندى عیراقن ته‌نانه‌ت سه‌رۆكى سه‌رلێشێواوى هه‌رێمیش به‌ڕاستى سه‌یره‌ ئه‌م وه‌زیره‌ ى دارایی كه‌به‌حیساب گۆڕانه‌ چۆن ئاوا تعریفی هه‌ژمارى من ده‌كات ؟ یائه‌ویشیان كڕى وه‌ دورنیه‌ وه‌ك كابرا ده‌مكوت كرابێت له‌ڕێگه‌ى فلم و شته‌وه‌ بۆیه‌ هه‌موو ئه‌ندامانى پله‌ باڵاكانى ئه‌م حكومه‌ته‌ خۆیشیان  سیقه‌یان به‌ بانكه‌ كانى خۆیان نیه‌ بۆیه‌ هه‌مووله‌(tbi) و بانكى ئه‌هلی عیراقی موچه‌و شایسته‌ دارایه‌ كانیان وه‌رده‌گرن له‌هه‌ژمارى مندا حكومه‌تى هه‌رێم هه‌ر كات بیه‌وێت موچه‌ كانمان به‌بارمته‌ ده‌گرێت و باجى لێده‌ستێنێت یان وه‌ك ڕابردو به‌وێنه‌ى باوانیان پاره‌و موڵكى ئه‌م خه‌ڵكه‌ تاڵان ده‌كه‌نو ئاش به‌تاڵى لێده‌كه‌ن هه‌ژمارى من ده‌ستێكه‌ له‌گیرفانى موچه‌ خۆراندا بۆدزى، هۆكارێكه‌ بۆلغاو كردنى موچه‌ خۆران بۆكاتى ده‌نگ دان ، دژایه‌تى و شه‌ڕى ده‌رونیه‌ له‌گه‌ڵ موچه‌ خۆران تاوه‌كو سزایان بده‌ن به‌ئاسانى  بۆهه‌تا هه‌تایه‌ بۆیه‌ كه‌س بانه‌چێت لۆهه‌ژمارى من به‌هه‌مو خه‌ڵكى و حكومه‌تى كات به‌َرێكه‌ر  بڵێن هه‌ژمارى من لۆمارێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە