کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


پیرانشآر،رۆژهەڵاتی کوردستان

Thursday, 25/04/2024, 15:06


رۆژی چوارشەممە رێککەوتی ٥ی گوڵان/بانەمەڕ/ی ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی /٢٠٢٤/ شەش کەس لە خەڵکی شآری پیرانشآر لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوەکانی: ئێحسان گولابی،ئارام خالیدی نەسەب،رەزا موحەممەدی ئەڕشەد،ئیسماعیل تەجلا، هیوا مەحموودی وموحەممەد /دیاکۆ/ ئیبڕآهیمی کە لەسەر رووداوەکان وسەرهەڵدانەکانی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی، لەو شآرە قۆڵبەست کرابون وبە دانانی بارمتە ئازادیان کردبون،بۆ بەرێوە بردنی سزاکانیان رەوانەی زیندانی شآری نەغەدە کراون.
بە پێی راگەیاندنی / تۆڕی مافی مرۆڤ لە کوردستان/،دانیشتن ودادگایی کردنی ئەو کەسانە لە مانگی بەفرانباری ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی کە بەشی دادگای جەزاکانی ژمارە ٢ی شآری پیرانشآر بەڕێوە چووە وبڕیاری زیندانی کردنیان بە شێوەی نووسراوە پێیان راگەیاندراوە.

وەرگێڕانەوە بۆ سەر زمانی کوردیی: کوردستانپۆست.

سەرچاوە: مافی مرۆڤی کوردستان.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە