رۆژهەڵاتی کوردستان

Wednesday, 24/04/2024, 18:34

974 بینراوە


شآری سنە:

سۆما پوور محەممەدی مامۆستای زمانی کوردیی وئەندامی بە ڕێووە بەریی رێکخراوەی فەرهەنگیی_ کۆمەڵایەتی بە ناوی نۆژین لە شآڕی سنە لە دوو دۆسیەی جیاوازدا سەرجەم بە ١١ ساڵ زیندانیی ودوورخستنەوە بۆ شآڕی کرمانشآن سزادراوە. هەروەها ناوبراو لە دۆسیەیەکی دیکەشدا بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی لە لایان لقی ١٠٦ی دادگای شآری سنە بە یەک ساڵ  زیندانیی سزا دراوە.
سۆما تەمەن ٣٥ ساڵ کە لە کاتی بە دواداچون بە دۆسیەی هاوژینەکەی بە ناوی ئیدریس مێنبەری سەردانی دادگای کردبوو،کە چی پاشآن بۆ ماوەی  ٢٧ رۆژ دەگیرێ ودوای ئەو ماوەیە، بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەن ئازاد دەکرێ.

سەرچاوە: هەنگاو


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە