لە بیرناچی

Friday, 03/05/2024, 21:00

2547 بینراوە


هەموو ساڵێک لە مانگی گوڵاندا
بیر لە
تازە لاوێک دەکەمەوە کە
بە دەستی جەللادێکی ترسنۆکی
خوێڕی
تەمەنی وەک سوورە گوڵێکی
بەهاریی پەڕ پەڕ دەبێ
سەردەشتیان کوشت
تا پێنووسەکەی لە دەستی بکەوێ
تا بێ دەنگ بێ وبسرەوێ
کەچی هەمووجارێ
دەگەڵ هاتنی مانگی گوڵان
لە وەرزی بەهاردا
هە زاران خونچەی پێنووس
لە سەر گڵکۆکەی دەڕوێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە