باڵۆنەکەی نێچیروان بارزانی

Sunday, 28/04/2024, 10:19

1971 بینراوە


بۆهونەرمەندەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان:

قێزەونترین دەستەواژە لە باشوری کوردستان دەستەواژەی دێمۆکڕاسییە.لە ئازادیش گەڕێ کە بۆ دەرمانی چاو وەگیر ناکەوێ.سی وسێ ساڵە خەڵک لەو بەشە لە کوردستان بە دیل گیراوە.لە هەمبانەی وشەکاندا گەڕآم کە ناوی ئاژەڵێکی دڕندە بدۆزمەوە کە بە بارتەقای باڵای ئەو دەسەلاتە بێ کە پێی بشوبهێنم نەمدۆزیەوە.لە وشەنامەی فەرهەنگیی سیاسیشدا کە چاوم پێداخشاند هیچ دەسەڵاتێکی سیاسیم نەهاتە بەرچاوکە وێچووی ئەو دەسەڵاتە بێ کە ٣٣ساڵە خەڵک شکەنجە دەدا.رووی باوکی ئەو زلهێزانە ڕەشبێ کە بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی خستە سەرجوغڕافیای باشووری کوردستان.
دەستم خستە ناو جەواڵی ئەو وشەودەستەواژانەی کە لە کۆمەڵگای تەواوی گەلانی جیهان وەک جنێو پێناسە کراوە،هیچ وشە یان دەسەتەواژەم گیرنەکەوت کە بە قورسایی جنێوێک بێ پڕ بە باڵاوکەسایەتیی بەڕێوە بەرانی زۆنی سەوز و زەرد.ئەو چەتانە زۆر لەوە نزمترن کە ئێمە ناسیومانن.
بە پارەی دزیەتیی وسەروەتو سامانی ئەو گەلە هەژارە خۆشترین ژیانیان بۆ خۆیان دروست کردوە وخەڵکیشیان خستۆتە سەر ساجی عەلی.رۆژانە دەرگای مێدیاکانیان دەکەیەوە تا چاویان لێ بکەی زۆرترین وشەی کە دەیبیسیی وشەی مووچەیە.سەربەخۆیی کوردستانی مەزن ئەوەندە چووک بۆتەوە کە زۆرینەی خەڵک لە بەرناچاریی وبێ دەرەتانی گەمەیان پێ دێتێ.ئاوات خواستن بۆ سەردەمی سەددام بۆتە بنێشتە خۆشکەی سەرزاران!
مێدیا،چاپەمەنیی،رادیو،رۆژنامە،چەک،زیندان،گرتن،شکەنجە، چەکداری کۆیلە ، ڕفاندن،فڕۆکەی شەخسیی،هێلەکۆپتێڕ،بڕیارە چارەنووسسازەکان وزۆر بابەتی دیکەش چەنگی بەسەردا گیراوە وخەڵكیش وەک بوونەوەرێکی بێ سەر سەیر دەکەن کە تەنیا دێتودەچێ.تا ئێرە ئەوەیە ئەو دەسەڵاتەی کە سی و سێ ساڵە بە زەبری چەک خۆی داسەپاندووە.

رۆڵی هونەرمەند ورووناکبیرو... چۆنە:

نزیکەی هەشت ساڵ لەوەی پیش بۆ سەفەر چوومە شاری سلێمانی،ئەوەی لەسەر مێدیاکانی سەر بە بنەماڵەی تاڵەبانی دەمدیت،جیاوازیەکی زۆری هەبووە دەگەڵ راستیەکان.شەقامەکان ،کوچەوکۆڵانەکان،شێوەی ژیانی خەڵك،هەژاریی،بێ کاریی،سواڵکردنی پیرە پیاووپیرەژنەکان وهیندێک بابەتی دیکە کە لە رووم نایە باسی بکەم،تەواورووخساری دزێوی ئەو دەسەڵاتەی نیشان دەدا کە بە زەبریی چەک وترساندن وپارەی دزیەتیی ئەو گەلە هەژارە خۆی سەپاندووە.ئیتر قەرارم دا تا ئەو دووبنەماڵەیە لە سەر کار بن روولە باشووری کوردستان نەکەم.
دزێوتر لەو دەسەڵاتە تاقمێک گۆرانیبێژ وبە رواڵەت هونەرمەندی بێ موڕآڵە کە راستەوراست بەشدارن لە تەواوی ئەو جینایەتانەی کە دەسەڵات ئەنجامی داوە.زۆرینەی دانیشتوانی باشووری کوردستان لە هەژاریدا دەژین،کە چی دەسەڵاتدارەکانی باوک نۆکەریی ئەو سیستمە بۆ فریودانی ئەو خەڵکە هەر ڕۆژێک لە حیلەیەکی تازە دەگەڕین،بە هەڵدانی باڵۆن بۆ ئاسمان بە بانگ هێشتکردنی کۆیلە هونەرمەندەکانی دۆڕاولە سیاسەت ولە هزردا،دەخوازن سیمایەکی پێشکەوتوانە بۆ ڕای گشتی نیشآن بدەن.وەک رۆژ ئاشکرایە کە رووداوتیڤی بە پارەی کێ دەگەڕێ وچۆن بۆتە دەستکەللای میتی تورک.بەراستی لەو بوارەدا نێچیروان بارزانی رۆڵی نۆکەرایەتیی خۆی بۆ میتی تورک وئەردۆغآن چآک دەگێڕێ.
هەرهونەرمەندێک بە بێ بیرکردنەوە بەشدار بێ لە پڕۆگڕامەکانی مێدیایی سەر بەو دەسەڵاتە پێی خۆشبێ یان ناخۆش شەریکە دەگەڵ تەواوی ئەو نەهامەتیانەی کە ئەو دوو بنەماڵەیە بە سەر کوردیان هێناوە.دواڕۆژ دوور نییە دەبێ جوابی خۆ دوور خستنەوەی خۆیان لەو گەلە بدەنەوە.ئاستی ئاکارەکانی دووژمن خوازانەی ئەو دووبنەماڵەیە گەیشتۆتە رادەیەک کە مرۆڤی خاوەن بەهرەودڵسۆز بە نیشتمان دەبێ سڕەی خۆی لەو سیستمە گەندەڵە جودا کاتەوە
سواربونی چەند گۆرانیبێژێک لەو باڵۆنەی لە ئاسمان دەسووڕێنەوە، کە بەپارەی هەژارەکان کڕدراوە لە لایان ئەو کەسانە، بەشداری کردنە لە تەواوی ئەو بێ بەختیانەی کە بەسەرخەڵکدا سەپاوە.لەو بەشە لە وڵات کە کوردیی بە رواڵەت کورد تێیدا حاکمە،هونەرمەند وشاعیرورووناکبیرباسی کام داهێنان دەکەن؟باسی کام ئازادی ودێمۆکڕاسی دەکەن؟تائەوڕۆ چەند کەس لە سڕەی /سەرەی/ مووچە وەرگرتندا گیانی خۆی لە دەستداوە بۆ بڕیک پارە؟ژن کوژیی خەریکە دەبێتە کاری رۆژانە،هەربەرپرسێکی ئەو دەسەڵاتە زیاتر دزیی بکا دەلێن زیاتر لە سیاسەت ودەزانێ وزیرەکە.
ئەو هونەرمەندەی کە سواری ئەو باڵۆنانە دەبێ و، لە بڵینداییدا پانتایی شآرەکەی دێتە بەرچاوقەت بیریی لەوە نەکردۆتەوە کە ژیانی رۆژانەی ئەو خەڵکە هەژارە چۆن تێپەڕ دەبێ.ئەو بێ کەڵكانە،ئەگەر شەرم لە خەڵك ناکەن،با شەڕم لە خۆیان بکەن.هونەرێک کە لە ژێر دەسەڵاتداریەتیی ئەو دوو بنە ماڵەیەدا خۆ دەبینێتەوە نەبوونی زۆر باشترە لە بوونی.هونەرمەندێک کە چاوی کوێرە وخۆی گێل دەکا ئەو هونەرمەندە بۆ دواڕۆژ لە داگیرکەر مەترسیدارترە.
کاناڵی رووداومیت،بە پارەی نێچیروان بارزانی بەرێوە دەچێ.ئیدریس بارزانییش باوکی نێچیروانە ولە بونیادنەرانی قیادەمووەقەتە کە بە فیتی کۆماری ئیسلامی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وخەڵکی ئەو بەشە لە کوردستانی وەها بێچارە کرد کە ئاسەواریی ئەو تڕاژیدیایە وازوولە بیر ناکرێ.من نازانم گۆرانیبێژیی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ناو ئەو باڵؤنەدا چۆن خۆی نیشآن دەدا،بەڕاستی جێگای شەرمە بۆکەسێک کە ناوی خۆی ناوە هونەرمەند ووادەزانێ خزمەت بە هونەریی کوردیی دەکا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە