دیکتاتۆڕ و لەشفرۆش

Tuesday, 14/05/2024, 22:21

5255 بینراوە


دیکتاتۆڕێک دەسەڵاتەکەی هەرەس دێنێ ولە لایان خەڵک وشۆڕشگێڕەکانیان لەناو دەچێ.دیکتاتۆڕی شکست خواردوووێڕای نەوەکەی ڕادەکەن ودەسەڵات جێ دێڵێ وپەنا دەباتە ژنێک کە لە رابوردوودا خۆشی ویستووە وئاشقی بووە.کاتێک دەگاتە لای ئەو ژنە بۆی دەردەکەوێ ژنەکە لە رووی ناچاریی وبێ دەرەتانیی فێری لەشفرۆشیی بووە.
هەروەها لە کاتی خۆشیدا خوشکی ئەو لەشفرۆشەش بە دەستی دەسەڵاتدارانی ئەو دیکتاتۆڕە کوژراوە.لە لایەکی دیکەشەوە شۆڕشگێڕەکان بۆ گرتنی دیکتاتۆڕی هەڵاتوو خەڵاتێکی گەورە دیاری دەکەن تا بیدەن بەو کەسەی کە شوێنی دیکتاتۆرە هەڵاتووەکە ئاشکرا بکا.
بۆیە دیکتاتۆڕی هەڵاتوو لە ژنە لەشفرۆشەکە دەپرسێ،ئایا بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە تۆ من رادەستی شۆڕشگێڕەکان دەکەی؟ژنە لەشفرۆشەکەش لە جوابدادەلێ: من ئەگەرمرۆڤ فرۆش بایەم،نەدەبوومە لەشفرۆش.

بە کێ دەڵێن دیکتاتۆڕ:

من ئەگەر مرۆڤ فرۆش بایەم،نەدەبوومە لەشفرؤش.ئەوە هەلوێستیی کەسێکی لەشفرۆشە،بێ گومان کەسێکی ئاوا ویژدانی خۆی بۆ خەڵات وپارە نەفرۆشێ،هیچکات خاک ونیشتمانی خۆی بە بێگانە نافرۆشێ.پیاوە دەسەڵاتدارەکانی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی دیکتاتۆڕیش نین،لە خوێریلکەیەکی بێ قیمەت،نزمترن.ئیستالین وموسوولینی وهیتلێردیکتاتۆڕ بون،چون کاریگەریان لەسەرئابوریی جیهانی وسیاسەتەکانی ناونەتەویی هەبووە.بەڵام ئەو دەسەڵاتەی کە ساڵهایە کوردیی بەرەونەهامەتی ڕاکێشاوە بۆ مانەوەی خۆی تەنیا ئەرکی نۆکەرایەتی خۆی بۆ داگیرکەری کوردستان ئەنجام داوە.شارلاتانیزم وشآرلاتانیی لە مێدیاوچاپەمەنیی وگووتارە سیاسیەکانیان دەبارێ.لە دە وشەی کە بەسەر زاریان دێ، نۆی درۆیە.بێبەختیەکی کە باشووری کوردستانی داگرتووە،ئەو چەکدارانەن کە ناوی خۆیان ناوە پێشمەرگە، بەڵام بوونەتە پارێزەریی سەروەتو سامانی ئەو دووبنەماڵەیە.
ئەو لەشفرۆشەی کە لەشی خۆی بۆ بژیوی ژیانی خۆی دەفرۆشێ،هەزاران جار کەرامەتی زیاترە لەو سەرکەردەیەی کە بۆ بژیوی ژیان ومانەوەی خۆی هەم خۆی دەفرۆشێ وهەمیش نیشتمان.
شآرلاتان بە کێ دەڵێن:
شآرلاتان بە کەسێک دەلێن کە بە زمانی خۆش وچەورونەرم خەریکی هەڵخەڵەتاندنی کۆمەڵگان.بە واتایەکی دیکە ئەوەی کە بە زمان دەهێنێتە سەرزارودەیڵێن بە کردەوە بە پێچەوانەکەی رەفتار دەکا. لە باشووری کوردستان دوو شارلاتانی گەورە هەبووە،یەکیان مەلامستەفای بارزانی وئەوی دیکەش جەلال تاڵەبانییە کە دەکرێ وێچوویان بکەین.چاو لە منداڵەکانیان بکەن کە چۆن لەو سی وسێ ساڵەدا بە درووشمی بریقەداریی وەک نیشتمان وپێشمەرگەوئاڵاوسروودو... خەڵکیان فریوداوە.لە کوێی دونیادا خاک فرۆشەکان دەتوانن نوێنەرایەتیی دۆزیی کورد بکەن.
ماوەیەکە قەیرانەکانی باشووری کوردستان روو لە زیاد بون دەکەن،خەریکە ئەوەی کە هەیە ئەویشمان لە دەست دەرێنن.ئەگەردزی وپارەی زەبەلاحی بەردەستیان نەبایە دەمێک بوو بە چەک رووبەڕووی یەکتر دەبوونەوە.لەشفرۆشێک کە بۆ بژیوی رۆژانەی خۆی لەشی خۆی دەفرۆشێ،لەو دەسەڵاتدارانەی ئێستێێ سەر خاکی باشووری کوردستان راستگۆترە.مێژوو بە دزی وفزی وجەردەیی تۆمار ناکرێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە