قسەیەک لەسەر هەڵبژاردنەکانی داهاتوو

Friday, 07/06/2024, 21:28

6733 بینراوە


گومانی تێدا نیە ھیچ ھەڵبژاردنێکی ڕاستەقینە لە پێش نیە. تەگەرە و تاسەکانی ئێستا تەنھا و تەنھا بەرھەمی ململانێی پارتی و یەکێتی یە لەسەر دابەشکردن و ڕێکخستنەوەی دەسەڵات لە نێوان خۆیاندا: ناکۆکی پارتی و یەکێتی، لەسەر دابەشکردنی تەزویر و کۆتاکان و ھاوسەنگی نوێ لە ناو پەڕلەمانە کارتۆنیەکە و کابینەی ئایندەی حکومەت. هەروەها لە چەند مانگی ڕابردو، دوای شکستی تەواوی پرۆسەی سیاسیی لە باشور و دواتر ھاتنە ناوەوەی ڕاستەوخۆیی نەتەوە یەکگرتوەکان دەرفەتێکی زێڕین ھاتە پێش کە بە ھیچ شێوەیەك داوای ھەڵبژاردنێکی تری پڕ لە تەزویر و ساختەکاری نەکرێت بەڵکو، لە بری ھەڵبژاردن لە ئێستادا کە ھەرگیز زەمینەی ھەڵبژاردنی ڕاستەقینە و مانادار لە گۆڕێ نیە دەبوایە داوای زنجیرەیەك گۆڕانکاری ڕیشەیی سیاسیی و سەربازی و ئیداری بکرێت بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتوەکان. بەڵام: ئۆپۆزیسیۆنی ساختە و دوکانە سیاسیەکان ئەو دەرفەتەیان لە دەستدا تەبعەن بە هاوکاری و ڕێنمایی خودی دەسەڵات ھەموان بێ جیاوازی داوای ھەڵبژاردنیان کرد بۆ گرتنەوەی بەشە کێکی خۆیان لەو سیستەمەیی ئێستا هەیەو خۆشیان داوای گۆڕینی ئەکەن ،!! ئێمە کە بانگەواز بۆ بایکۆتی ھەڵبژاردنەکان ئەکەین، لەبەر ئەوە نییە کە بڕوامان بە سەروەری یاساو سیاسیی ئابوری باشوری کوردستان و ھەڵبژاردن و پەڕلەمان و دەوڵەتی دامەزراوەیی مۆدێرن و پێکەوە ژیانیی سیاسیی نەبێت:: بەڵکو ڕێك بە پێچەوانەوە بۆیە ئومێدمان بەو ھەڵبژاردنانە نییە و بانگەوازیش ئەکەین بۆ بایکۆتکردنی چونکە ئێمە بڕوای ڕاستەقینەمان بەو بەھایانە ھەیە و نامانەوێت ئەو بەھا و ئەخلاقانە بکرێن بە مەھزەلە و گاڵتەجاڕ وەك ئەوەی ئێستا لە باشوری کوردستان هەیەو هەموانیش بە چاووی خۆیان ئەیبینن !! هەروەها لە کاتێکدا لە ئێستادا ئێمە تاقانەین کە بە ئاشکراو بێ ترس و بێ بەرژەوەندی کەسی و سیاسی بانگەواز بۆ بایکۆتی ھەڵبژاردنەکان ئەکەین لە دۆخی وەك ئێستا: دۆخی دەسەڵاتی میلیشیاکان و باندەکانی قاچاخ و تاوان، بەڵام ئێمە بە چاوی ناحەز سەیری ئەو ھاوڵاتیانە ناکەین کە بە ھەڵەدا براون و تا ئێستا بە چاوی ئومێدەوە دەڕوانینە ھەڵبژاردنەکان کە لایەنی بایکۆت ببێ بە زۆرینە ھەروەھا ئەو چالاكوان و ئەکتیڤیستانە بە بەشێك لە خۆمان دەزانین کە وەك کەسانی سەربەخۆ ئازا و ئازاد بەردەوام بون لە پەردە لادان لەسەر مەھزەلەی ھەڵبژاردنەکان و ڕەواندنەوەی ئومێدی موزەیەف و ساختە بەو ھەڵبژاردنانە بەڵام، ئێمە ھەرگیز خۆمان بە ھاوڕێ و ھاوبەشی ئۆپۆزیسیۆنی ساختەو دوکانە سیاسیەکانی دەسەڵات و دەرەوەی دەسەڵاتیش نازانین دەبێت لە دید و بینینی ڕای گشتی ئۆپۆزیسیۆنی ساختە وەك دیوی دووەمی سیستەمی دەسەڵات سەیر بکرێن تا نەگەین بەو ھۆشیارییە ناتوانین دەرگای ئایندەیەکی جیاواز بکەینەوە. تا ئێستا ھەمیشە دەنگ و ھەڵوێستی بایکۆتی ئەو ھەڵبژاردنانە لەبەر ئەوەی ھەڵبژاردنی ڕاستەقینە نەبون لێرە و لەوێ ھەبون بەڵام خاڵی لاوازی ئەو دەنگانە ئەوە بوە کە لەسەر بنەمای گوتارێکی توکمە و دیدەگایەکی ڕۆشن و ئاشکرا بنیات نەنراون زیاتر پەرچەکرداری توڕە بون لە ھەلومەرجی خراپی ئێستا بەڵام بێبەشبون لە دیدەگایەکی ڕۆشن بۆ بەدیل و ئایندەیەکی جیاواز و باشتر لە ئێستا بۆ باشوری کوردستان و کۆیی گشتی کۆمەڵگایی کووردی ئێمە ئەو بایکۆتە بێ گوتار و بێ دیدگایە ناو دەبەین بە بایکۆتی نێگەتێڤ! لێرە بە دواوە تەوژمی سیاسیی ئێمە، بایکۆتی ھەڵبژاردنەکان دەباتە قۆناغێکی باڵاتر ھیچیتر بایکۆتی ھەڵبژاردنەکان، بێ گوتار و دیدەگا و ئەلتەرناتیڤ نابێت. ئێمە وەك تاقانە تەوژمی سیاسیی لە بەرامبەر ھەمو حیزبەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆنی ساختە و دوکانە سیاسییەکان، بایکۆتی ھەڵبژاردنەکان لە چوارچێوەی گوتار و دیدەگای نەتەوەیی مۆدێرن و بەھاکانی دەوڵەتی مۆدێرن رێك دەخەین. ئێمە، بایکۆتی لێرە بە دواوە ناو دەبەین بە، بایکۆتی پۆزەتیڤ کە بەو مانایەیی ئەمانەوێ زۆرینەیی خەڵکی کوردی کوردستان ببێ بە لایەنگری بایکۆت نەک دەنگدان بە کۆیی گشتی ئەو حیزبانەیی میللەتیان بەم ڕۆژە گەیاند !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە