گەڕەلاوژێکانی ناو هەرێم

Thursday, 25/04/2024, 7:51

1760 بینراوە


ڕەخنەو چەند سەرنجێک یەکەم:

گەڕەلاوژەی تەواو! ناوی پڕ بە پێستی ئەم قۆناغەیەو ئەڵێی ئەم وشەیە بۆ کورد دوراوە کاتێك، پشێوی و شپرزەیی و پاشاگەردانی زاڵ ئەبێت، نوسین و گفتوگۆی سەنگین و پێشکەشکردنی بیر و ڕاکان سەخت ئەبن وەک ئەوەی ئێستا هەیە،،،،،، دوەم: جێگەی داخە، بنەما و ئەدەبی گفتوگۆو لێک تێگەیشتن نەماوەو کەمن ئەوانەی گوێ ئەگرن. حەشاماتێک کە زۆرینەی ڕەھان نایانەوێت گوێیان لە ڕاستی بێت، بەڵکو ئەخوازن، ئەوە ببیستن کە ئەوو حەزی لێیەتی نەک ئەوەی واقیعەو ڕاستیە !! سێھەم: بێگومان، سەرچاوە و ھۆکاری یەکەمی، ئەم زنجیرە شکستە زەبەلاحانە پارتی و یەکێتی بون. شکستەکە ئەوەندە زەبەلاحە، (کورد!) تەنانەت توانای بینینی چواردەوری خۆیی نەماوەو لەناو گێژاوی شکستدا ئەخولێتەوەو دەرچوون لێی مەحاڵە ،،،،، چوارەم: نەتەوەیەك کە ئاسۆی لێون ئەبێت، دۆست و نادۆستی لێ تێکەڵ ئەبێت و سەرکەوتن و شکست لە یەك جیا ناکاتەوە وەکو ئەوەی ئێستا بزەبت لەو نیشتمانەدا ئەگوزەرێ ،، پێنجەم: ئێستا ھەرێمی فیدڕاڵی لە ڕووی قانونییەوە نەماوە! ئەوەی ھەیە بە پینەو پەڕۆ بەڕێوە ئەچێت و ئەوەش بەشی تاڵە مویەکی ماوە بۆ ئەوەی ببچڕێت کورد قسەیەکی جوانی هەیە ئەڵێ ئیشی بە پینەو پەڕۆ هەر ئەگاتە نیوەڕۆ ئەی دوای نیوەڕۆ چی بکەین ؟! شەشەم: ئێستا، زۆر بە ئاشکرا، پارتی و یەکێتی، دوو هێزی چەکداریان هەیە کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندی کۆمەڵایەتی و دارایی و پاراستنی چەند گروپێك ئەکەن و خەریکی پاراستنی بەرژەوەندیەکانی چەند خێزان و گروپێکی قاچاخ چیین و ناوی خۆیان ناوە حیزب و سەرۆک و سەرکردە !! حەوتەم: کاتێك، پارتی و یەکێتی، بە ھێزی چەکدار دەزگای جاسوسی و ناوەندی جەریمە و تاوان و دزی و تاڵانیی و سەرانە سەندن، چنگیان لە دەسەڵات گیر کردوە، بێگومان گەمژەیی تەواوە، چاوەڕێ بیت بە ھەڵبژاردن و لە ڕێگەی دامەزراوە شکڵییەکانەوە دەسەڵات بگۆڕیت ئەگەر تۆی خوێنەر ئەو بڕوات هەیە ئەوا ئێستا باشترین کاتە ئەپدەیتی خۆت بکەیتەوە بەڕێز ؟! ھەشتەم: لە ئێستادا کورد کەوتوەتە ناو گێژاوی گلان و شکست و غلۆرەوە بەڵام، بێگومان دەرفەت ھەیە، کورد ھەستێتەوە وەکو وەڵامێکی سەرپێی بەڵێ هەیە بەو مەرجەی بتوانرێ هەموو هێزەکانی دەسەڵات و دووکانە سیاسیەکان تێپەڕێنرێت و سەر لەنوێ بنیاد بنرێتەوە !!،،، نۆیەم: دەسەڵاتدارانیی بەغداد باش ئەزانن حیزی کوردی ناڕێک و نەکڵۆکن بۆیە ئەمەیان بەهەل زانیوەو ئەوەی ئەوان بیانەوێ بەناوی دادگایی فیدڕاڵیەوە ئەیکەن و کەسیش ناتوانێ تانە لە بڕیاری دادگایی فیدڕاڵی بدات کارەکانی ڕابردووی ئەوو دادگایە شاهیدن بۆ ئەم قسەیەم !! دەیەم: لە ھەموو ئەم بارە نالەبارە ترسناکتر نەمانی متمانەیە وەک متمانەی سیاسی متمانەی کۆمەڵایەتی متمانەی ئابوری متمانەی یاسایی متمانە بە حیزب و سەرۆک و سەرکردە دەسەڵاتی کوردی لە هەر لایەکەوە دەستی بۆ ببرێت متمانەی نەماوەو ئیتر چۆن دڵ بەو دەسەڵاتە خۆش بکرێت و پشتی پێ ببەسرێت ؟!! یانزەیەم: لە پارتی و یەکێتی خراپترو نالەبارتر حیزب و گروپەکانی ئۆپۆزیسیۆنیی ساختەن. کۆمپانیای بازرگانیی و قۆڵبڕیی و پیشەسازیی چەواشەکاری و درۆ و کلاوات ئەوانیتر دوکانی سیاسیی کەسانێکی مورتەزەقەن کە کاسبی بە دۆز و موعاناتی خەڵکەوە ئەکەن. دوانزەیەم،،دەست لە حیزبەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆنی ساختە بەردەن ئەوانە دەمێکە ئومێدی ئایندە نین و لە هەموو لایەکەوە بارێکی خراپتن بەسەر شانمانەوە ئەوانە زیاتر خەریکی درۆ و چەواشەکاریی و سەرچاوەی نائومێدین بۆ کۆیی گشتی کۆمەڵگا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە