گەورەترین هەڵە ئەوەیە، کاتێک بە دەسەڵاتی ڕەشی پارتی و یەکێتی بڵێیت دەسەڵاتی دیکتاتۆر، ئەوەتا سەدام حوسێن گەرچی دیکتاتۆر بوو، بەڵام ئەم دیکتاتۆرە ئەگەر چەکدارێکی جەلالیی و مەلایی لە شەڕدا دەستگیر بکردایە، بە لێبوردنی گشتی لەسەر پەتی سێدارەش بوایە ئازادی دەکرد. بۆ نمونە عوسمانی حاجی مەحمود لەسەرەتای دەستپێکردنەوەی شۆڕشدا و لە کاتی وەرگرتنی چەک لە جاشێکی تەنزیم دەستگیر کرا، حوکمی لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو، بەڵام بە لێبوردنی گشتی ئازادکرا. ئەم (مەسرورە عەقڵ پوت)ـە کە هەندێک لە کەسانی نەزان...
ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە 21 -11-2022 ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، کە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باڵیۆزی سویدی لە تورکیا، (ستافان هێرسترۆم)ی بانگ کردووە و داوای ئەوە کردووە تا سوید لێکۆڵینەوە لەسەر خۆپیشاندانەکانی دەرەوەی باڵوێزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵم بکات.بە گوێرەی هەواڵەکەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، تورکیا داوای کردووە...