دوای ماندووبونێکی زۆر لەدارستانێکدا شێرەکان ڕاوی کەرێکیان کرد !یەکێک لە شێرەکان ووتی : با نەیکوژین .ئیتر کەریان کرد بە کۆیلەی خۆیان و بوو بە کەری شێرەکان .دواتر ناردیان بۆ ناو کۆمەڵگای کەران و کردیان بە سەرۆکی هەموو کەرەکان بە پشتگیریەکی بەهێزەوە لەلایەن شێرەکان.ئیتر وای لێهات کەرەکان لێی دەترسان وبە گەورەیان دادەنا، نەیاندەوێرا هیچی بەرامبەر بڵێن، هەر کەرێکیش یاخی بوایە ، بەند دەکرا و دەدرا بە شێرەکان تا بیکەن بە خواردنی ژەمێک .بەو جۆرە شێرەکان ڕزگاریان بوو لە ماندوو بوون و ڕاوکردنی نێچیرێک...