سەرەتا:کاتێک هۆش و فکر لەناوەندێکی ئازاددا گەشە نەکات و پەروەردەیەکی تەندروستی نەبێت، هەرگیز ناتوانێت وێنای سروشت و ژیانێکی راستینەی بەهاداربکات. جا ئەو هۆش و فکرە کۆیلە و نەخۆشە هی یەک کەس بێت یان هی کۆمەڵگەیەک، هەمان کاریگەریی دەبێت. نوێتری قەیرانی ئەمڕۆ بەتایبەتی باشوری کوردستان، شتێکی نوێ نییە، یان باشتر وایە بڵێین هۆکاری ئەو هۆش و فکرە کۆیلەکراوە و نەخۆشخراوەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ زەمانێکی دوور. هەرکاتێکیش هەلومەرجەکە لەباربووبێت بیرمەند و رۆشنفکر و رابەرانی کاریان لەسەر خۆ ئازادکردن و خۆ...