تا ئێمە ساحیبی جەلال تالەبانیی بین، ئەوە هەر دەبێت بەشمان بێ

Saturday, 25/04/2015, 18:20

6557 بینراوە


 لە ٣١ی ئابدا کە بۆ ماوەی هەفتەیەک پارتییەکان هاتنە ناو سلێمانی، هەر لە لێشاو ئەوانەی یەکێتیی بوون و گومانیان لە خۆیان بوو کە پارتیی بە دەردی یەکێتییەکانی هەولێریان دەبات، هەر خەڵک بوو بەرەوە سنوری ئێران رایان دەکرد،، ، قوبادی کوڕی جەلال تالەبانی یەکێک لەوانە دەبێت کە سلێمانی بەجێ دەهێڵێت و لەگەڵ چەند خزمێکی خۆیدا بەرەو ناوچەکانی سنوور دەڕۆن لە نیوان خۆیاندا و بەدەم رێگاوە قسە دەکەن لەوکاتەدا قوباد ئاوڕ بۆ دواوە ئەداتەوە، دەبینێت کەمال سابیری هونەرمەند لە دوایانەوەوە و بەهەنسەبڕکێ دەڕوات، قوباد دەڵێت> مامۆستا کەمال ئەوە تۆش راتکردووە؟! کەمال سابیر وەڵامی ئەداتەوە دەلێت:
بەڵێ! ئەرێ وەڵا ئێمە هەتا ساحیبی باوکی تۆ بین، دەبێت ئەمە هەر بەشمان بێت!