• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

سه‌رده‌شت عوسمان: بیست و یەك، سەدەى سەرۆكایەتى ئافرەتەكان ئەمریكا و وڵاتە عەرەبییەكان، مێژوویەك لە سیاسەتى پیاو

کوردستانپۆست: ئه‌م نووسینه‌ هی شه‌هید سه‌رده‌شته‌ ، به‌باشمانزانی دووباره‌ بڵاوی بکه‌ینه‌وه‌.ئەم راپۆرتە هەوڵێكە بۆ دەرخستنى مێژووى سیاسەتى ئافرەت لە دونیادا، یان رونتر بڵێین دەروازەیەكە بۆ دەرخستنى مێژووى ژن لە گەیشتن بە پۆستە باڵاكانى سیاسیى لە جیهاندا، بۆیە ئێمە دەمانەوێت لە رێگەى ژمارە و داتاكانەوە...

سه‌رده‌شت عوسمان: سەردەمى شكستەكانى كۆسرەت دەستى پێكرد

- بەرهەم ساڵح بە پیشتوانى كۆسرەت رەسوڵ بوو بە سەرۆكى حكومەت دواتر مەرجەكانى پشتگوێ خست - كۆسرەت داواى ئەوەى لە دكتۆر بەرهەم ساڵح كردبوو كە (عەبدولباست) بەرپرسى مەكتەبی خۆى ببێتە سەرۆكى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران، بەڵام لە یەكەم داوایدا شكستى هێنا و ئەو داوایەى نەهاتە دى و پشتگوێ خرا راپۆرتى: خێڵان به‌ختیار...

سه‌رده‌شت عوسمان: وا من رویشتم....

من كاتم هات بڕۆم بەلام هاوڕییان نووسینەكانم لەیاد نەكەن میللەتكەم لەبیر نەكەن پییان بڵین نۆرەتان دیت چۆن من دوایی سۆران نۆرەم هات پییان بڵین لەباتی گوڵ تیرۆریست وو دیكتاتور لەم ووڵاتەدا گەشە ئەكات پییان بڵین بۆ چەندەها داگیركەروو هەڵ خواست وویستی ئاما نجەكانی و نەهامەتەكانی بەسەر میللەتی كورد دا ئەسەپینی,...

سه‌رده‌شت عوسمان: ئایە عێراق نزیكە لە جەنگێكى ناوخۆ؟

وەرگێڕانى لە ئینگلیزییەوە/سەرۆ زەردەشت تۆماس سبرێگا California independent network voter)) ئەنجامەكانى هەڵبژاردنەكەى 7ى ئازار تائێستا دڵنیاكەر نییە، سەرۆك وەزیرانى ماوە بەسەر چووش نوورى مالیكى ركابەرییەكى سەختى ئەیاد عەلاوى دەكات، كەجێگەى متمانەى ئەمریكایەو لەم هەڵبژاردنەدا زۆرینەى دەنگەكانى بەدەستهێنا،...

سه‌رده‌شت عوسمان: عێراق، مەتەڵێك تا ئێستا نەزانراو

(وڵاتێك كە هەمیشە رابردوو داهاتوو لەگۆڕدەنێت) تۆماس فریدمانلە نیویۆرك تایمزى ئەمریكییەوە وەرگێڕانى لە ئینگلیزییەوە/سەرۆ زەردەشت تۆماس فریدمان یەكێكە لە نووسەرو رۆژنامەنووسە هەرە بەناوبانگ و ناسراوەكانى ئەمریكا، لە ساڵى 1981 بۆ یەكەم جار بووەتە پەیامنێرى رۆژنامەى نیویۆرك تایمزو سەدان هەزار میلى لەرۆژهەڵاتى...

سه‌رده‌شت عوسمان: داڵەكە دواى چەند مانگ و لەسەر شانى كێ دەنیشێتەوە؟

(شەڕى كاندیدەكان بۆ پۆستەكان و ئەگەرى سەرەتایەكى دیموكراسى و گەڕانەوە بۆ شەڕى تائیفى) راپۆرتى/سەرۆ زەردەشت هەڵبژاردن، خاڵى سەرەتاى عێراق و كۆتایی ئەمریكا رۆژێك دواى هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەى عێراق، رۆژنامەى لۆس ئەنجلۆس تایمزى ئەمریكى نووسى " ئەگەر مێژووى جەنگى ئەمریكامان...

سه‌رده‌شت عوسمان: ئەوەى تاڵەبانى دەكاتەوە بە سەرۆك كۆمار

تاڵەبانى سەرەڕاى زۆرى تەمەنى و خراپى تەندروستى خۆى و حیزبەكەى، كەچى جارێكیدیكە لە كەڵكەڵەى خەونى بوون بە سەرۆك كۆمارەوەیە، لەوانەیە ئەمە دوا ئارەزووى تاڵەبانى بێت كە بیەوێت لە كۆشكى سەرۆك كۆمارییەوە سەر بنێتەوە، یان خەیاڵە لە مێژیەنەكەى خۆى بهێنێتە دى كە لەڕێگەى بە ناو ئاشتەواییى عێراق كە بە ماڵوێرانكردنى...

سه‌رده‌شت عوسمان: بارزانى، بەدیار دواهەم تەڵقەى كۆسرەت و نەوشێروانەوە

تاكە خاڵ كە كۆسرەت رەسوڵ عەلى لەناو هاوكێشەكان دەهێڵێتەوە هەولێرە، تاكە مەنزڵگەیەكیشە كە كۆسرەت وەك وەك فیگەرێك و سەركردەیەكى سیاسى (بەمانا خۆرهەڵاتییەكەى) دەهێڵێتەوە، لە هەر شوێنێكدا هەولێر لە بازنەى ململانێ سیاسییەكان بخەینە لاوە، ئەوا ماڵاوایی لە خۆرى كۆسرەت رەسوڵ دەكەین، لەهەر مەكانێكیش هەولێر بچێتە...

سه‌رده‌شت عوسمان: داود باغستانیش دەبێتە مەسعود بارزانى

من پێموابوو ئەوە تەنیا مەسعوود بارزانییە لەم مەملەكەتە هەرچى یاسا هەیە دەیخاتە ژێر پێڵاوە توركییەكەیەوە و دەتوانێت لەم نیشتیمانە وەدەرمان بنێت ئەگەر وتمان ئەو لولە تفەنگانەى دەمانكوژن فریشتە نین، من خەیاڵم كرد ئەوە تەنیا جەنابى سەرۆكى ئەو هەرێمەیە هێڵى سورى رەنگى جامانەكەى سەریمان بۆ دیاریدەكات كە نابێت...

سه‌رده‌شت عوسمان: جامانەكەى بارزانى، عەقڵى ئۆجەلان و یاخیبوونەكەى نەوشێروان (نێچیرڤان و نووزە كزەكەى)

بەهەر رێگەیەك ئەزموونى مەسعوود بارزانى وەك سەرۆكى پارتى یان سەرۆكى هەرێم بخەینە ژێر پرسیارەوە، دەردەكەوێت ئەوە جامانە سوورەكەى خێڵى بارزانە نەك عەقڵێكى سیاسى، بۆیە هەمیشە بارزانى دوژمنێكى هەیە ئەویش پرسیارە، لە مەجلیسى خێڵەكانیشدا ئەوە ستایش هەیە نەك پرسیار، بارزانى كڵۆڵى شۆڕشێك و میراتى مەلا مستەفا...

سه‌رده‌شت عوسمان: لەبرى ماڵاواییلێكردنى، من گەندەڵییەكانى نەوزاد ئەدهەم ئاشكرادەكەم

ئارەزوویەك خزاوەتە سەرى ئێمە و ژیانمانى خستووەتە مەترسییەوە، وەلێ لەبەر ئەوەى ئارەزووى پیاوە جوامێرەكانە ئەبێت تا كۆتایی لەگەڵى بڕۆین، لەوانەیە هەندێك كات بێدەنگ بین، بەڵام هەرگیز لاڵ نابین، بەڵكوو لە هەركاتێك بزانین ئەم نیشتیمانە پێویستى بە نوزەیەكى ئێمەیە ئەوا قوڕگى ئێمە ئامادەیە بۆ فیزاع، هەندێكجاریش...

سه‌رده‌شت عوسمان: هه‌موو راكه‌ن شکوور ئازادییمان بۆ هات

ئێمه‌ به‌دیار به‌ردێكه‌وه‌ دانیشتووین و چاوه‌ڕوانی هه‌ڵهێنانیشین، وه‌لی خه‌ریكه‌ عومری نه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێده‌كه‌ین جورئه‌تی ئه‌وه‌ ناكه‌ین، كه‌ ده‌ست بۆ ئه‌م توحفه‌یه‌ بكه‌ین تا بزانین ئایا‌ به‌رده‌ یان هێلكه‌، چونكه‌ پێمان وایه، كه‌ زۆرناسكه ‌و له‌وانه‌یه‌ بشكێت. به‌ڵام نه‌وه‌یه‌ك حه‌زده‌كات ماهییه‌تی...

سه‌رده‌شت عوسمان: یه‌كه‌مین زه‌نگی كوشتنم لێیدا ...

له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا بۆ یه‌كه‌مین جار پێیان گوتم، كه ‌ته‌مه‌نت چه‌ندی نه‌ماوه‌، یان به‌گوته‌ی خۆیان مۆڵه‌تی هه‌ناسه‌دانم له‌م شاره‌دا نه‌ماوه‌، به‌ڵام نه ‌باكم به‌مردنه ‌و نه ‌ئازاردان، له‌چاوه‌ڕوانی كۆتاییهاتنی مۆڵه‌ته‌كه‌مم تا دیداری بكوژه‌كانی خۆم بكه‌م، دوعاش ده‌كه‌م مردنێكی تراژیدیام پێببه‌خشن...

سه‌رده‌شت عوسمان: سڵاوێ بۆ پەرلەمانتارە ئەنفالچییەكەى پارتى

وه‌کو پێشتر رامانگه‌یاند که‌ سه‌رده‌شت عوسمان هه‌ندێک جار به‌ناوی سه‌رۆ سه‌رده‌شته‌وه‌ نووسینی بڵاو ده‌کرده‌وه‌، له‌سه‌ر داوای خۆی ئێمه‌ کاتی خۆی ئه‌رشیفمان بۆی نه‌کردبوویه‌وه‌،  بۆیه‌ ئیستا له‌لایه‌ن به‌ڕێزێکه‌وه‌ ئاگادار کراینه‌وه‌ که‌وا دوو نووسینی هه‌یه‌ نه‌خراوه‌ته‌ نیو ئه‌رشیفه‌که‌ینه‌وه‌، له‌گه‌ڵ...

سه‌رده‌شت عوسمان: نە سەرۆك خوایە نە كچەكەى

ئێرە ئەم وڵاتەیە كە نابێت بە سەرۆكەكەت بڵێى موچەكەت چەندە؟ بۆ كوڕو نەوە و خزم و كەسوكارت ئەم هەموو پۆستە سەربازى و حكومییەیان پێدراوە؟ نەوەكانت ئەم هەموو سامانەیان لەكوێ بوو؟ جا ئەگەر یەكێك جورئەتى ئەوەى كرد و ئەم پرسیارانە بكات، ئەوا سنوورى ئەمنى قەومى وڵاتەكەى بەزاندووە و دەكەوێتە بەر رەحمەتى تفەنگ...