روونكردنەوەیەك لە دلاوەرى حاجى عوسمانەوە

Wednesday, 17/06/2009, 12:00

4554 بینراوە


جەماوەرى گەلەكەمان.
خوێنەرانى بەرێزى سایتى بوێرى كوردستانپۆستى نەیار تۆقێن.
رۆژى 5-6-2009 لە كەناڵى بەناو گەلى كوردستان بەناوى (حیمایەكانى دلاوەرى حاجى عوسمان) خۆیان دەدوێن.. بەرنامەیەكیان وەك سه‌رده‌میی سەدام و بە سیناریویەكى كۆمێدى رێكخستبوو. بۆیە منیش بە چاكم زانى ئەم روونكردنەوەیە بۆ ئەو بەرنامە مەهزەلە یە روونبكەمەوە..
هەرلەگەڵ دەستپێكردنى برینى موچەىكەسە دڵسۆزەكان و دژە گەندەڵەكان یەكەم لیست لیستى بەندە بوو، چونكە من هیچ كاتێک حسابم بۆ زۆربەى بەرپرسە گەندەڵەكان نەدەكردوو هەمیشە رەخنەم لێ دەگرتن. پاش ئەوەى لە لیواى شەشەوە پەیوەندیم پێوەكرا كە موچەى حیمایەكان دەبرین و ژمارەى حیمایەكانم 22 پێشمەرگەى دڵسۆز بوون و هیچ كاتێ بیریان لە خیانەت وخۆفروشتن نەكردبوەوە و وەك حیمایەى هەندێ مسول حیمایەى دەرگایان نەدەكرد تا لە كارى ناشەرعى ببنەوە، بۆیە سەرەتا حەوت لە حیمایەكانم بانگ كرد بۆ ئەوەى بگەرێنەوە بۆ لیوا و تا موچەكانیان نەبرن، پاش گفتوگۆیەكى زۆر قەناعەتم پێكردن، كە بگەرێنەوە لیواى شەش لە فەرماندەى گشتی لە بەر ئەوانە خێزاندارن و لە خانوى كرێدان.. پاش ئەوەى لە كەناڵى (كەى ئێن ئێن) دالە بەرنامەیەكی گفتوگۆ لەگەڵ هەفاڵانی فەرماندەیدا كرابوو. باسیان لەبرینى موچەى حیمایە كردبوو (مەحمود سەنگاوى)ی بەڕێز ئەو حەوت پێشمەرگەیەى بانگ كردبوو بۆ ماڵى خۆیان و پێى ووتبون مقابلە بكەن بۆ تەلەفزێۆن. ئەوانیش سیانیان ووتیان ئێمە پێشتر حیمایەى كاك دلاوەرى حاجى عوسمان بووین و ئێستا لە لیواى شەش دەوام دەكەین و موچەمان نەبراوە. جا بۆ ئەوەى گەلە كەمان بزانێ كێ بریارى برینى مووچەى حیمایەكانى ئێمە دەدات ئەو (م س) نانە كێن رێزم بۆ سیانیان كە لەپاش ئەنفال لەگەڵ (ى ن ك)دا بوون، ئەگینا ئەو كات ئێمە درێژەمان بە خەباتی پارتیزانى دا و پاشان راپەرین بۆ بەرگرى لە جەماوەرى گەلەكەمان لە چیاى ئەزمەر سنگمان نا بەدەبابەكانى بەعسەوە، نازانم ئەو كاتە ئەوانە لە ئەوروپا و له‌ شوێنی تر سنگیان بە چییەوە ده‌نا؟ هه‌روه‌ها لەكاتى خیانەتى 31ى ئاب، ئەگەر ئێمە بكەوتیانەیە دەست پارتى و بەعس چارەنووسمان چى دەبوو؟ حەتمەن چارەنووسمان وەك چارەنووسى شه‌هیدان(حەسەن كوێستانى و رێباز و مەلا سلێمان و که‌ریم عوسمان) ده‌بوو، كەچى لەو كاتەدا (فواد مەعسوم) بە دیلێتی گیرا و كەوتە دەست بەعس و پارتى و بەخۆى و حیمایە و سیارەوە، سه‌ره‌نجام هه‌موو بینیمان لە گوڵ كاڵترى پێ نەوترا، ته‌نانه‌ت به‌ ڕێزه‌وه‌ ناردیانەوە بۆ لاى (ىن ك).
لێره‌دا من هەر ئەوەندە دەڵێم و دەپرسم: ئایا ئیستا ئه‌وان شایانی ئه‌وه‌ن و حیمایەیان پێویستە یان ئێمە؟
ئەم نووسینم بۆ چەند رۆژنامەیەك نارد، بەڵام ترسان و بڵاویان نەكردەوە؟ بۆیە بۆ سایتە ئازا و بوێرەكەى كوردستانپۆستم نارد، ئەمەش ناوى ئەو پێشمەرگانەیە، كە موچەیان بڕاوە و حیمایەى بەندەن. با مه‌حمود سەنگاوى مقابلەى ئەمانە بكات، كە ئێستا به‌ بێ موچه‌ لە گەڵم ماونه‌ته‌وه‌، تا دوو سێ مانگى تر خوا كەریمە.
1. نەوزاد حەمەد دەبان حسین
2. ئومێد عەزیز ساڵح
3. دیارى تەها عەزیز رەحیم
4. هاوار ئەبوو بەكر عەبدول رەحمان
5. رەفیق رەشید حەمە مستەفا
6. سالار ساڵح حەمە مارف
7. ئاكۆ ئەبو بەكر قوربانى محەمەد
8. دلێر محەمەدعلى حسێن
9. جەبار خدر محەمەد ئەمین
10. تایەر جەمال محەمەد فە تالى
11. سەروەر قادر رۆستم فتح اللە
12. پێشرەو ئەحمەد مارف
13. دارا جەمال محەمەد فەتالى
14. محەمەد ئەحمەد حسێن
15. رێبەر نەوزاد حەمەد دەبان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە