تاڵەبانى دێت بۆ چەمچەماڵ و هەزاران چەكدار بەو شارە بڵاودەبنەوە

Saturday, 11/07/2009, 12:00

2307 بینراوە


وا بڕیارە سبەى تاڵەبانى بگاتە چەمچەماڵ لە یارگاى چەمچەماڵ بانگەشەى هەڵبژاردن بكات,بەڵام خروقاتەكە لەوەدایە تا ئێستا یارگایى چەمچەماڵ تەواو نەبووە بەزۆر دەیانەوێت بیكەنە بانگەشەى هەڵبژاردن هەروەك چۆن لە سلێمانى بیناى دادگاى سلێمانیان كردەوە بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن لە كاتێكدا ماوەى تەواو كردنى مابو و ,دیارە ئەم دەسەڵاتە فێرە پرۆژەكانى دوابخات و بەزۆر خۆڵبكاتەوە چاوى خەڵكەوە كە پرۆژەكانیان بەزۆر تەواو بكەن ,شایانى باسە ئەم ئێوارەیە مقۆ مقۆى ئەوە بڵاوبووەوە كە گوایە تاڵەبانى دێتە چەمچەماڵ لە كاتێكدا خەڵكى ئەم شارە زۆرینەیان بروایان بەو دەسەڵاتە نەماوە و بەتایبەت پارتى و یەكێتى چونكە ئەو رۆژەى لیستى گۆران ئاهەنگى كردنەوەى بیناكەیان كرد زۆرترین ژمارەى گۆرانخوازەكان بەشداربوون لە كاتێكدا بەیانى ئەگەر تاڵەبانى بێت نیوەى ئەو ژمارەیە بەشدارنابێت مەگەر بەزۆر فەرمانبەران ناچاربكەن بەشداربن و ئەگینا كەس و كارى قوربانیانى شەهیدان وئەنفال بەهەموو شێوەیەك دژى ئەم دەستەڵاتەن و لە گەڵ گۆراندا یەكدەنگ و دەنگى خۆیان بەگۆران دەدەن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە