مه‌لا به‌ختیار و سەفین کانەبى سەرۆکى یەکێتى ناوەندى تۆپى پێى کوردستان یاساکانى هەڵبژاردن دەبەزێنن

Sunday, 24/05/2009, 12:00

15698 بینراوە


كاتژمێر حه‌وتی ئێوارەى ئه‌مرۆ و له‌ باخچەى یاریگاى هەولێر لەسەرشەقام لەمیانى ئاهەنگى دابەشکردنى خەڵات بەسەر یەکەمەکانى خولى نایابەکانى کوردستان،‌بەبێ لەبەرچاو گرتنى یاساکانى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردن و دیاریکردنى وادەى پڕوپاگەندەى هەڵبژاردن ، سنوورەکانى یاساى کۆمسیۆن بەزێنرا،

لەبەراییدا سەفین کانەبى سەرۆکى یەکێتى ناوەندى تۆپى پێى کوردستان چەندین جار ئەم دێڕەى دووبارە دەکردەوە و پڕ بەدەمى دەیووت : وەرزشکاران داواکارین لێتان دەنگ بەلیستى کوردستانى بدەن و تەنها ئەم لیستەتان لەبەرچاوبێت ...! ناوبراو بەبەرچاوى میدیاکان سنوورەکانى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنى بەزاند..

دواتر مەلا بەختیار سەرۆکى ئۆلۆمپى کوردستان و كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بەهەمان شێوە پڕوپاگەندەى بۆ لیستى كوردستانی هاوبه‌شی یەکێتى و پارتى کرد ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە