ئەمڕۆ لیستى حەچە كەرەكە لەشارى چەمچەماڵ سوك و رسواكرا

Sunday, 05/07/2009, 12:00

2867 بینراوە


پاش ئەوەى بۆ ماوەى هەفتەیەك لقى 19 و مەڵبەندى چەمچەماڵ ئامادەكاریان بۆ ئاهەنگێك كرد كە گوایە دختۆر بەرهەمى بێ بەرهەم دێت بۆ چەمچەماڵ ,جاش بەسیجەكەى ئێران عەزیزى سمێڵ فش كەئەویش بووەتە هونەر فرۆشی حیزبی و ئەخلاق و هونەرەكەى لە پێناو چەند دەفتەر دۆلارێك فرۆشتوە بۆ بانگەشەى لیستى حەچەكەرەكە,,وەك پیشەى پێشویان هەستان بە بانگێشتكردنى خەڵكێكى زۆر لە ناحیەى سەنگاو و لەیلان و ناو شارى كەركوك و شوان و تەنانەت لەكەركوكیش چونكە ئێوارە كە رۆشتنەوە بۆ هەولێر لەبازگەى بانى مەقان زیاتر لە 48 پاس داوەتكرابون بەخەڵكێكى زۆرەوە بۆ ئاهەنگى سمێل فش لە كاتێكدا جگە لەوەى كە سەندیكاو رێكخراوەكان هەموو پێشمەرگەكان بە جلى مەدەنییەوە بۆ ئاهەنگەكەیان وەكو پیشەى هەمیشەییان هەردوو دەسەڵات كە هەر خەریكى درۆ و هەڵخەڵەتاندنى كۆمەڵانى خەڵكن دختۆر بەرهەم نەهات و عارف تەیفورى روو زەرد كە لەگەڵ عەزیز وەیسى هاتە سەرمەسرەح و گەنجان و لاوان بەوتنى گۆڕانە گۆڕانە هوتافیان كیشا ,بەڵام لە لایەن پۆلیسەكانەوە بۆ چەند جارێك پەلاماردران پێكەنینەكەم بەوە دەهات بە زۆرى جەماوەریان منداڵبووە زەرە زەریان دەكرد و خەڵكى ناو بازار تەماتەیان دەگرتە ئەو پاسانەى كە خەڵكیان لە شوێنەكانى ترەوە هێنابوو دەك سوك و رسوان بن لیستى حەچەكەرەكە و وەیسى هەروەك چۆن بۆش پێلاوى تێگیرا ئاوهاش وەیسى پێلاوى تێگیرا و رایكردە ناو لقى 19ى پارتییەوە ,ئەمە بۆ یەكەم جارنییە عەزیزى وەیسى بەر پێلاو دەدرێت ماوەیەكى تریش لەمەوپێش لە یاریگاى چەمچەماڵ بەر بەرد و تەماتە درا خەڵكى چەمەچماڵ رێز لەهونەر دەگرێت بەڵام رێز لەكەسانێكى خۆفرۆش ناگرێت وەك عەزیز وەیسى تێڵا ترێنى دەكەن و منیش لە جێگاى خۆمەوە وەك كادرێكى پارتى هەستم بەشەرمەزاریى دەكرد و بەزەییم بە پارتى و یەكێتى دەهات كە ئەبێت كەى رۆژێك بێت ئاوا سەركردەكانیان بەر شەقى جەماوەر بكەون بۆیە لەم رۆژەوە من بریارى خۆم داوە دەنكم بدەم بە لیستى گۆران چونكە نامەوێت لەوە زیاتر شەرمەزار ببم .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە