دیسان ئاگاداریەکی دیکە بۆ نووسەر و خوێنەرە بەڕێزەکان، سەبارەت بە ئەرشیفە کۆن و نوێیەکان

Wednesday, 15/04/2015, 14:01

33147 بینراوە


پاش هەوڵدانی دەسەڵات بۆ هاککردن و پەککخستنی کوردستانپۆست، ناچار ئێمە بەپەلە سایتەکەمان گواستەوە بۆ ئەم شوێنە، بۆیە وەک دەبینن، تا ئیستاش هەندێک کەموکوری و ناتەواویی لە هەندێک شوێندا دەبینن، وەک رێکخستنی بابەتەکان و پڕکردنەوەی هەندێک شوێن و لینکەکان بە بابەتی پێویست و گونجاو، هەڵبەت بەڕیزتان لێمان تێدەگەن، هەروەکو گواستنەوەی ماڵێکە بۆ شوێنێکی دیکە، لەهەمان کاتدا هەستیش دەکەن کە ماڵەکەی ئیستامان بەرەو رێکوپێکی و جوانتر دەڕوات، هەرچییەک پێویست بێت و پێشنیارێکمان بۆ هاتبێت بەپێی پێویست و دەرامەتی مادیی کاری لەسەر کراوە، هەروەها بەنیازین بەتەواویی دیکۆری دەستپێکی سایتەکەش بگۆڕین و بە دڵی ئێوەی بەڕیز دەبێت. لێرەدا ئەوەی دەمانەوێت باسی بکەین گواستنەوەی ئەرشیفە کۆنەکانە کە زۆر هونەریانە هێناومانەتە ئێرە، بەڵام چەند هەڵەیەکی تەکنیکی رێگری لە دانانی هەندێک لە ناوەکان کردووە، یان ناوێک چەند جارێک دووبارە و سێبارە بوونەتەوە، ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ لە کەمتەرخەمی و نەزانینی هەندێک لەو نووسەرانە، بۆ نمونە ئەگەر یەکێک ناوی (ئاری) بووبێت، هاتووە ناوەکەی بەو شێوەیە درێژکردۆتەوە (ئــــــــاری). بەبێ ئەوەی بزانێت کە بەکارهێنان و دەستکاریکردن، یان زیادکردنی هەر پیتێک بۆ سەر ناوەکەی خۆی سەر لە سیستەمەکە دەشوێنێت، زمانی داتا وەک دوو ناوی جیاواز دەیخوێنێتەوە، زۆر جاریش نووسینەکەش تێکدەدات و  بە جوانی دەرناچێت، هۆکارێکی دیکەش هەیە کە نووسەرمان هەیە تا ئیستا بە عەلی وێب دەنووسێت، واتە سیستەمی فۆنتی عەرەبی تێکەڵ بە کوردیی دەکات و کۆدەکان تێکەڵ و پێکەڵ دەبن، نووسەرمان هەیە بە لێشاو نووسین دەنووسێت، لێ تا ئیستا جیاوازی لە نێوان (ـە) و (هـ)دا ناکات هەر یەک دوگمە بەکار دەهێنێت بۆ نووسینی ئەو دوو پیتە، بۆ نمونە لە بری ئەوەی بە راستیی بنووسێت (بەهار)، بەم شێویە دەنووسێت (به هار)، واتە پیتەکان لە یەکتر دوور دەخاتەوە، خۆی دەزانێت، ئەگەر لە یەکتریان نزیک بکاتەوە ئاوا دەردەچێت (بههار) ئەوە جێ دەهێڵێ بۆ ئێمە تا بۆی چاک بکەین، هەڵبەت ئەگەر بە هەڵە دانەیەکیان چاک نەکرا، لە کاتی گواتنەوەی ئەرشیفەکاندا لە سیستەمێکەوە بۆ سیستەمێکی تر ،  هەموو نووسینەکە تێکدەچێت، راشکاوانە دەڵێن کە زۆر لە نووسەرە کوردەکان، دەبێت پێش ئەوەی بە کوردی بنووسن، دەبێت خۆیان فێری نووسینی کوردی بکەن، لەگەڵ نووسینی سەردەمدا خۆیان بگونجێنن، دەبێت ئەوە بزانن، کە چۆن  پیتەکان لە سەر دوگمەکان دەدۆزنەوە. نووسەری ئەوروپی و وڵاتانی تر، ناتوانن بە خۆیان بڵێن نووسەر، ئەگەر بە راستی توانای بەکارهێنای کۆمپیتەر و ناسینەوەی فۆنتەکانیان نەبێت.
ئێمە ئەمەان بۆیە بەو درێژییە باسکرد، تا داوا لە هەموو لایەکتان بکەین کەوا ئەرشیفەکەمان تەواو بووە و داشمان ناوە، لێ کەمێک کەموکوری تێدایە، هەر نووسەرێک ناوەکەی، یان بەشێک لە نووسینەکانی دیار نییە، تکایە بەزووترین کات پەیوەندییمان پێوە بکات، تا چارەسەری ئەو کێشە تەکنیکییە بکەین، تا ناو نووسینەکانیان بخەینە نێو ئەرشیفەکانیانەوە،  هەروەها ماوەیەکی دیکەش ئەرشیفە هەرە کۆنەکانی ساڵانی ٢٠٠١ بەدواەوە دەهێنینە ئێرە، هەرکەسێکیش بابەتی کۆنی هەموو بڵاونەکرایەوە، ئەوە پەیوەندیی بە کات و توانا و دەرامەتی مادییمانەوە دەبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە