یەگرتنەوەی چوار فراکسۆنەکەی باشوور یەگرتنەوەی چوار پارچەی کوردستانە چۆن؟

Tuesday, 30/06/2015, 11:12

2469 بینراوە


 23 ی تەمووزی سالی 2015 یەکێک بوو لە رۆژە مێژوویەکانی کوردستانی باشوور دەکرێت بلێین بە تەواوی نزیک بووینەوە لە کۆنگرەی نەتەوەی کورد کە ماوەیەکی زۆرە ھۆلی ئەو کۆ بوونەوەیە دەرگاکەی داخراوە بە ھۆی مل ملانێ جەند لایەنێک بە تایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان بە سپۆنسەری تورکیایی ھەمیشە دوژمنمان
ئەگەر بێین لە رووی راستیەوە سەیری رووداوەکانی باشور بکەین بە تایبەتی کێشەی پۆستی سەرۆکی ھەرێم ئەو پۆستە بۆتە مایەی نیگەرانی سەرجەم لایەنە سیاسیەکان ..
پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان خەلکی کوردستانی بە تەواوی لەوە نیگەران کردوە کە ئید ئەو پۆستە تایبەت بێت بە بنەمالەیەک و ئەمەش دەچێتە خانەی دیکتاتۆری و پشتا و پشتی دەسەلات لە باوکەوە بۆ کور . 
بۆیە یەگرتنەوەی چوار فراکسۆنەکە دەتوانن ئەو بەر بەستە بشکێنن و وا بکەن دەسەلاتێکی دەستا و دەست لە باشوورری کوردستان دروست بکەن کوردستان بەرەو داھاتووێکی نوێ و سیتەمێکی پەرلەمانت ببەن ئیدی ھەم ماف و ھەم ئازادیەکی بەر قەرار بۆ خەلکی کوردستا دەگەرێتەوە لە مافە سەرەتایەکان و مافە جارەنووس سازەکانی وولات ئیدی کەسێک نا توانێت بە تەنیا بریار بە دەستی ھەرێم بێت و بۆ بەرژەوەندی تاکی و حزبی ماف و جارەنووسمان بەرەو تاریکی ببات وەک ئێستا . . .
بە یەک گرتنەوەی ئەو چوار لیستە باشوور کردنەوەی دەرگایەکە بە رووی کوردانی رۆژ ھەلات و باکوور و رۆژ ئاوەش دەتوانن لە پەرلەمان دەنگ و کورسیان ھەبێت بە بێ گوێنی ئیران و تورکیایە بە تایبەتی . . .
بۆیە دەنگی شەقام بە سەرکردە و ئەندام پەرلەمانەکانی ھەر جوار لایەنە سیایەکە دەلێن کشانەوەتان لە پەرلەمان ھەرسترە لە شۆرشی ئەیلول و قزەوەنترە لە ئەنفال و وێرانترە لە ھەلەبجە و خیانەترە لە 31 ئاب . . .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە