هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە نەتەوەی کورد پیرۆزبێ  

لێرەدا کرتە بکە بۆ گوێگرتن لە سرودی: (جەژنە جەژنی کوردستانە. جەژنی نەورۆزە)


کێ دۆستی رۆژ ئاوایە پۆتین یان بارزانی!؟

Sunday, 05/07/2015, 20:32

2383 بینراوە


لە دوای گۆرانکاریە جیھانیەکان بە تایبەتی ئاسیا و ووڵاتانی عەرەبی و گۆرینی دەسەلات و نەمانی دیکتاتۆریەت ھەر لە تونسەوە تا سوریا و لاق بوونی کورسیەکەی بەشار ئەسەد بە تەواوی و زۆر بە نزیکی شتەکان ھاتنە پێشەوە.
لە کوردستانی رۆژئاوا و باکووری تورکیا شۆرشی جەکداری و شەری شەقامەکان دژی بەشار ئەسەد ھەم لە لایەنی وولاتانی سونە و ھەم کورد تەواوی سوریایی بەروا روخان جوو لە رووی بیناسازی لە رووی دەسەلات و ھێزەوە.
ئەگەر بێین سەیری جوگرافیایی سوریا و کوردانی رۆژ ئاوا بکەین گۆرانکاریەکی یەکجار گەورەی بە خۆیەوە بینیووە ھەر لە سەرەتایی شۆرشگیر شەرەڤانان و دەستکەوتەکانی ئەو ھێزە بکەین زۆر شتی راستی و واقعی دەبینین کە کوردانی رۆژئاوا بەھێزی خۆیان نیشانی ھەموو جیھان دەدات و جگە لە باشووری کوردستان و لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستان دژایەتیان دەکرا بە ھەموو جۆرێک ھەم لە سنوور داخستن و ھەم لە لێدانی خەندەق ئەوەشیان بە دەست تێوەردانی تورکیا بەلام شەرەڤانن و کوردانی رۆژئاوە سەلماندیان کە ھیچ ھێزێک ناتوانێ چۆکیان پێدابنێ لە ھەموو سەرکەوتنەکانیان بەردەوام بوون تا بەم دوایە گەیشتنە سنووری تورکیا و رزگارکردنی گرێ سپی.
لە دوایی رزگار کردنی گرێ سپی دل تەنگی و شۆکی تورکیا بە یەکجار خۆی بەم سەرکەوتنە دەرخست و بریاری ناردنێ ھێزی دا بۆ جوونە ناو خاکی سوریا داگیرکردنی ھەموو ئەو شوێنانەی کە شەرەڤانان لە دەستی تیرۆرستانی  داعش پاکیان کردبووە، بەلام سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نەک ھەلوێست بگرە ھیج دەنگێکی نەبوو بەرامبەر ئەو ھەلوێستەی تورکیا
سەرۆکایەتی ھەرێم  بێدەنگی ھەلبژارد سەبارەت قسەکانی ئۆردوگان  کەچی بە پێچەوانەوە   سەرۆکی ڕوسیا پاڵپشتی بەرامبەر بە ڕۆژئـاوای کوردستان راگەیاند.....
کۆماری ڕوسیا شایانی دەست خۆشی و سوپاس گوزاری ڕەسمیە لەلایەن سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بەو پاڵپشتی و پشتیوانیە گەرمەی کە لە ڕۆژئـاوای کوردستانی کرد سەرۆکی ڕوسیا لە ووتارەکەی ئـامەژەی بەوەکرد کە تورکیا بۆی نیە یەک بست پێ بنێتە ناوخاکی ڕۆژئـاوا ئـەگینا زۆر بەتووندی بەر پەچی ئـەدەینەوە بەس دڵنیام سەرۆکایەتی ھەرێم خۆی لێ گێل ئـەکات وەک ئـەوەی گوێی لەم پاڵپشتی و پشتیوانیەیی ڕوسیا ھەر نەبووبێت تەنھا لەبەر ھاوپەیمانەکەی کە ئـەویش ئـەتا تورکی گۆڕبەگۆڕە...بۆیە  لێرەوە دەبێت دەست خۆشی خۆمان ڕابگەیینین بۆ کۆماری ڕوسیایی بەھەڵوێست جوانەی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە