پارتی دەیەوێت نائارامی بخاتە ناو شاری هەولێرەوە

Monday, 10/08/2015, 10:48

6718 بینراوە


بەهۆی ئەو ئاڵۆزییەی کە مەسعود بارزانی بۆ هەرێمی کوردستانی دروست کردووە، کە دەیەوێت بە ناوی سازانەوە دەنگی پێبدرێت و بکرێتەوە بە سەرۆکی هەرێم، بۆ ئەو مەبەستە کەش وهەوایەکی نائارامی لە شارەکانی هەرێمدا دروستکردووە، بەردەوامیش هەڕەسە و گوڕەشە دەکات، هێزوبازووی خۆی بەپاڵپشتی تورکیا بۆ لایەن و حیزبەکانی دیکە دەردەخات، بەو بۆنەیەوە دوێنێ رێکەوتی ٩ – ٨ – ٢٠١٥ کاتژمێر چواری پاش نیوەڕۆ سیروان بارزانی بەناو شاری هەولێردا بۆ ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێک بە نزیکەی ٤٠ هامەر کەوتە سووڕانەوە و خۆ بادان، پەیامنێری کوردستانپۆست دەڵێت ئەم هەڵسوکەوتەی سیروان بارزانی وەکو کەسێکی هەرزە و چەتەوڵەکانی فلیمی هۆڵیود دەهاتە پێش چاو کە لە ناو شاری هەولێردا دەیانکرد و کەوتبوونە خولاننەوە بە چواردەوری شاردا، هاوڵاتییەک رایگەیاند، بەشەقامی سەد مەتری و شەستی و چل مەتری، کەوتنە سوڕاندنەوە، دوایی بەرەو شەقامی مەخمور بەڕێکەوتن بەدوایدا خۆیان لە گوندی مەلا قەرە جێگیر کرد، سەرچاوەیەکی نزیک لە هێزە چەکدارەکانی پارتییش دەڵێت: هەمەڕەکان هەموویان  لەشێوەی هەمەڕەکانی تورکیا بوون، زۆربەیان تۆپی سەد وشەش و بیست وسێ ملیم و دۆشکەیان بەسەرەوە بوو. هەروەها پارتیی وا بەنیازە لە حاڵەتێکدا ئەگەر دەنگی پێنەدرێتەوە ئەوا هێرش دەکاتە سەر بارەگای یەکێتیی و گۆڕان و حیزبەکانی تر، هەر بە هەمان شێوەی ٣١ی ئاب باری ئاسایشی هەولێر دەشێوێنێت،هەرچەندە هەڵگیرساندنەوەی شەڕ کارێکی هاسان نابێت بۆ بنەماڵەی بارزانی، چونکە ئەمەریکاش بە ئاشکرا رایگەیاند، کە لەگەڵ پارتییدا نییە بۆ ئەوەی بەزۆرەملێ مەسعود بارزانی دابنرێتەوە، ئەمەشی بە کێشەی ناوخۆ داناوە، لێ پێدەچیت جگە لە تورکیا  هەموو ئەوانی تر پشتیشیان کردبێتە مەسعود بارزانی، بەڵام سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەدات کە یەکێتیی و گۆڕانیش لە ئیستاوە خۆیان بۆ شەڕی دەستەوئێخەی  پارتی لە هەولێر ئامادە کردووە. (تێبینی: لەو ڤیدیۆیەی سەرەوە بڕوانە)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە