ئەم هەموو پڕۆژەیە چی تێدایە ؟

Monday, 17/08/2015, 21:05

3396 بینراوە


لە ماوەی دوو مانگی ڕابردودا ، هەربەرپرسێکمان بینی بە پڕۆژەیەکەوە خۆی کرد بە کوێخا و دەستی کرد بەگەڕان بۆ ئەوەی درێژە بە سیستمێک بدەن لەماوەی ۲۳ ساڵی رابردوو ، کەسیستمی خێڵ و حیزبە ، زۆر بەی ئەوانەی بەپڕۆژەوە خۆیان خەریک کردوە ، دەبوایە پشگیری سیستمی پەرلەمانی بکەن، هانی لایەنەکان بدەن پەرلەمان بکەنە مەرجەع ، بەڵام بەداخەوە هەموویان لە پێناوی بەرژەوەندی و حەسودی خۆیان ، نایانەوێت هەرێمی کوردستان ببێته وڵاتی سیستماتیک . 
ئەوانەی پرۆژەی جۆراو جۆر پێشکەش دەکەن بۆ سازان لە دەرەوەی پەرلەمان لە نێوان لایانەسیاسیەکان ، ئەوانە سێ بەرژەوەندی وای لێکردوون کە دەست بۆ ئەم کارە ببەن ، دەیانەوێت ئامانجەکانی خۆیان بپێکن کە لەم خاڵانەی خوارەوە دیاریان دەکەین . 
یەکەمیان ؛ هەندێک لەو کەس و لاینانە بەرژەوەندیان لەوەدایە کە ڕێگری بکەن لە سەر کەوتنی پەڕلەمان ، چونکە لەماوەی ڕابردوو پەرلەمانیان وەک دەزگایەکی شەرعی نەبینیوە بەڵکو وەک دەزگای پاراستنی بەرژەوەندی حیزبیەکانیان بوە ، بۆیە نایانەوێت لەم قۆناغەدا پەرلەمان سەرکەوێ و ڕۆڵی خۆی ببینی.
دووەم ؛ بەشێک لەم لایەنە سیاسیانە حەسوودی بە کەسایەتی نەوشیروان مستەفا دەبەن ، چونکە لە ئێستادا ڕۆڵی ڕێبەری بە سیستم کردنی هەرێم دەبینێ ، بەم ڕێبەرایەتیەیی نەوشیروان مستەفا نیگەرانن ، دەیانەوێت بەهەر جۆرێک بێت لەباری ببەن و وا لە خەڵکی کوردستان بگەییەننە خەڵک ئەوە نەوشیروانە لە دروشمەکانی لاداوە ، دواجار جێپەنجەی نەوشیروان لە مێژوودا لەسەر ئەم پرۆسیەون وون بکەن ، لەهەمانکاتدا دەیانەوێت هەنگاوی بە پەرلەمانی کردنی پرۆسەکە لاوازبکەن ، بەڵام کاک نەوشیروان توانی جێ پەنجەی گرنگ لە سستمی سیاس مێژوویی لەم قۆناغە وەک هەموو قۆناغەکانی تری کوردستان بدات
سێ یەم ؛ بەشێکیتر لەم خاوەن پڕۆژانە ئەوانەن پڕۆژەی گەورەیان لەگەڵ پارتیدا هەیە ، دەیانەوێت بەرژەوەندی خۆیان لە پاڵ مانەوەی بارزانیدا بپاریزن ، یان بەشێکیان ویستویانە لەڕێگای پڕۆژەکانی خۆیان ڕقی تۆڵەی خۆیان لەلایەنەکان یان هاوڕێی ناو حیزبەکەیان بکەنەوە، 
 بۆیە ئەم هەموو پڕۆژانە هەریەکە و خەونێک یان بەرژەوەندی یان ڕقێکی تۆڵەی لەپاڵە ،لەبری بەرژەوەندی گشتی و خزمەتکردن بە میللەت، داوام وایە بەهەموولایەنەکان هەوڵ بدەن گرنگی بە پەرلەمان بدەن و پەرلەمان بکەنە ناوەندی ململنێی سیاسی ، واز لە ئەم هەموو هاتوو چۆیە بهێنن کە دەیانەوێ کە خۆیان لەسەروی پەرلەمان ببینن ، خۆبینین لەسەروی پەرلەمان خۆبینینە لەسەروی گەل ، ئەوەی خۆشی لەگەل بە گەورەتر ببینێ ، ئەوا بێگەل وەک جەستەیەکی ڕوتە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە